.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















سەوزەوات و پێكهاته‌کانی مایه‌ی ژینێكی تەندروستن و، هه‌ر که‌سێک به گوێره‌ی پێویست میوه و سه‌وزه‌وات نه‌خوات، بۆ جەسەتە و ته‌نانه‌ت ده‌روونیشی خراپه.
پێشینیانمان که هێشتا وه‌ک ئێمه تووشی ژیانی ماشینی نه‌ببوون و له ناو سروشتدا ده‌ژیان، که‌متر نه‌خۆش ده‌که‌وتن و جەستەیەكی تەندروستتریان هەبوو. ڕاوێژكاران و پسپۆڕانی تەندروستی و پارێز له ئەمریكا، دەڵێن هەر كەسه و دەبێ ڕۆژانه لانی كەم پێنج په‌رداخ سه‌وزه‌ی کوڵاو بخواته‌وه. توێژینەوەیەكی دوورودرێژ لە زانستگەی تێگزاس پیشانی داوە كە میوە و سەوزەوات لە چاو 60 ساڵ لەمەو پێشەوە قەڵەوتر و قورس‌تر خۆشئاو و ڕەنگتر بوون، بەڵام سوود و ڤیتامینەكانی لە سەدا 5 هەتا 40 دابەزیوە و كەم بووەته‌وه. واته جوانتر و ڕەنگینترن بەڵام ئەو تام و كەڵكهی جارانیان نه‌ماوه. زۆربەی پسپۆڕانی كشتوكاڵ لەم بارەیەوە دەڵێن: هۆكاره سەرەكییهکهی ئه‌و کێشه‌یه دەستتێوەردان لە بۆماوه‌ی گیاكان و بەكارهێنانی كیمیاییه. ڕاسته كە ڕۆخساریانی گۆڕیوە و جوانی كردوون بەڵام ناوەرۆكیانی داڕزاندووه. هه‌ر بۆیه زۆر جاران به‌ساڵاچووان به‌گله‌ییه‌وه ده‌ڵێن وەڵا برا میوه تامه‌که‌ی جارانی نه‌ماوه، چوونكە لە سه‌رده‌می ئەواندا هێشتا به‌زم و بالۆره‌ی ئەم په‌ینه كیمیاییانە دانه‌هاتبوو؛ میوه و سه‌وزه‌واتیش و تام و ڕه‌نگ و بۆنی خۆی هه‌بوو. ڕەنگە هه‌ر ئەوەیش وای کردبێت که زۆربەی منداڵان له سەوزە و میوە بێ‌زیان ده‌بێته‌وه و حه‌زیان پێ ناکه‌ن، که‌چی ئه‌وان له هه‌موو که‌س زیاتر پێویستیان به‌و دوو به‌رهه‌مه هه‌یه.


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش .ته مه ن دريژوسه ركه وتوبيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه









زؤرسوباس فيرسن كيان سه ركه وتوبيت كيانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه