.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














دوای 34 ساڵ شڤان په‌روه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ توركیا

بڕیاروایه گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی كورد شڤان په‌روه‌ر، زنجیره كۆنسێرتێك له‌شاره جیاوازه‌كانی ئه‌وروپا سازبكات‌و پێده‌چێت دوایین وێستگه‌ش بۆ سازدانی كونسێرت شاری دیاربه‌كر بێت.
ئێرتوغرول گیونێی وه‌زیری رۆشنبیری توركیا رایگه‌یاند، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان چه‌ندینجار هه‌وڵیداوه چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ شڤان په‌روه‌ر ئه‌نجامبدات بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ توركیا.
لای خۆشییه‌وه، شڤان په‌روه‌ر ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، جگه له‌و كۆنسێرتانه‌ی به‌نیازه له‌ئه‌وروپا سازی بكات، پلانی داناوه له‌شاری دیاربه‌كر له‌كوردستانی توركیا كۆنسێرتێك سازبكات.
په‌روه‌ر ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، كه ئه‌و زۆر خۆشحاڵه به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاتی خۆیی‌و زیاتریش خۆشحاڵ ده‌بێت كه گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ی خزمه‌تی ئاشتی بكات، به‌تایبه‌ت كه‌ماوه‌ی 34 ساڵه له‌تاراوگه ژیان به‌سه‌رده‌بات.
سایتی (نێت كورد) بڵاویكردۆته‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌ی شڤان په‌روه‌ر هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی بهبانگهێشتهكهی توركیا‌و ئه‌ردۆگانه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌روه‌ر ده‌یه‌وێت ئاره‌زوومه‌ندانه بگه‌ڕێته‌وه بۆ توركیا.
هه‌روه‌ك شڤان په‌روه‌ر سوپاسی ئه‌ردۆگانی كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له11ئابدا له‌كۆبوونه‌وه‌ی گروپی پارته‌كه‌یدا وتبووی زۆرحه‌زم له‌ده‌نگی شڤان په‌روه‌ره.
په‌روه‌ر ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ توركیا، به‌رپرسانی كورد‌و تورك له‌یه‌ك شوێنی ئه‌و وڵاته كۆده‌كاته‌وه‌و پاشان به‌هاوكاری چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی تری بیانی كۆنسێرته‌كه‌یان سازده‌كه‌ن.
NNA

له‌سه‌ر هێڵ نییه