.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














هونه‌رمه‌ند مه‌ریوان سه‌فادین میوانی ماڵپه‌ڕی دوورگه‌یه
هونه‌رمه‌ندی لاو مه‌ریوان سه‌فادین یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه له گۆرانی گوتندا ستایلێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و زیاتریش كار له‌سه‌ر هونه‌ری ره‌سه‌ن ده‌كات، هونه‌رمه‌ند مه‌ریوان سه‌فادین ده‌مێكه كهشماڵی خۆی له بواری خزمه‌تكردنی هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردیدا ده‌كات، له‌پێناو زیاتر ئاشنابوون به هونه‌رمه‌ندی ناوبراو و قسه‌كردن له ره‌وتی هونه‌ری ئه‌مڕۆی كوردی، ماڵپه‌ڕی دوورگه پێی باش بوو دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌م لاوه ده‌نگخۆشه سازبكات. فه‌رموون ئێوه و ده‌قی ئه‌م دیمانه‌یه.
سازدانی: سه‌باح مه‌جید
سه‌باح مه‌جید: با له‌وه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین كه ئه‌مڕۆ قسه و باسێكی زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كه چه‌ند كه‌سانێك خه‌ریكه تاموچێژ و ره‌سه‌نایه‌تی گۆرانی كوردی ده‌كوژن و به ئاقارێكی دیكه‌یدا ده‌به‌ن، ئایا بیروبۆچوونی مه‌ریوان له‌مباره‌وه چییه؟
مه‌ریوان سه‌فادین: به‌ڵێ من زۆر جار ئه‌م پرسیاره‌م ئاراسته کراوه که هونه‌ری ڕه‌سه‌نی کوردی به‌ره‌و کوێ ده‌چێت ! دیاره ئه‌مڕۆ له کوردستانی باشور هونه‌ری ڕاسهنی کوردی به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت ئه‌وه ڕاستیه‌که ناتوانین خۆمانی لێ بدزینه‌وه چوونکه به ڕاستی ئه‌وه‌ی که گه‌نجانی ئه‌مڕۆ ده‌یکه‌ن به ناوی هونه‌ری کوردیه‌وه من لێره‌وه پێیان ده‌ڵیم که هه‌رگیس وا نیه ئه‌وه‌ی که به‌هره‌مه‌ندانی ئه‌مڕۆی کوردستانی باشور ده‌یکه‌ن هه‌رگیس هونه‌ری کوردی ئه‌وه‌ی قبوڵ نیه‌و ناچێته ڕیزی ئه‌وه‌ی که پێی بوترێت هونه‌ری کوردی مه‌به‌ستی من بواری گۆرانی و موزیکی ئه‌مڕۆیه هه‌ڵبه‌ت من ڕوی ده‌مم له هه‌موویان نیه چوونکه کاری جوانیش ده‌کرێت به‌ڵام خراپه‌که‌ی زۆر زۆر تره له باشه‌که‌ی.به‌ڵام لای من ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشیه ئه‌وه‌یه که ئیمه کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتمان هه‌یه‌و کوردستانی باکوریشمان هه‌یه که ئه‌وان به‌ڕاستی تا ئێستا به‌رده‌وام پارێزگاری له هونه‌ری ڕه‌سه‌نی کوردی ده‌که‌ن و ده‌یپارێزن به هیوام که ئه‌م ڤایرۆسه‌ی گۆرانی و موزیکی کوردی کوردستانی باشور نه‌دا له‌و دوو پارچه‌یه‌ی تری کوردستان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من هه‌میشه له‌گه‌ل پێشکه‌وتن و جوانکاریم که به‌سه‌ر هونه‌ری کوردی‌دا بێت به‌لام
ڕه‌سه‌نایه‌تیه‌که‌ی له‌ناو نه‌بات.
سه‌باح مه‌جید: سه‌ركه‌وتنی هه‌ر كارێكی هونه‌ریی یاخود هه‌ر كلیپێك به‌نده به چه‌ند مه‌رجێكه‌وه یاخود به چه‌ند بنه‌مایه‌كه‌وه، به‌لای تۆوه ئه‌م مه‌رجانه، یاخود ئه‌م بنه‌مایانه چین؟
مه‌ریوان سه‌فادین: ڕاسته کلیپ گۆرانی جوانتر ده‌کات به‌ڵام لای من مه‌رجی ئه‌ساسی گۆرانی کلیپ نیه به‌ڵکو موزیک هۆنراوه ده‌نگ ئه‌م سێ شته مه‌رجی هه‌ره سه‌ره‌کین کلیپ له دوای هه‌موویانه‌وه دێت وه کلیپیش پێویسته خودی هۆنراوه‌که بێت له کلیپه‌که‌دا ته‌مسیل بکرێت به‌ڵام ده‌کرێت هه‌ندێ جاریش کلیپ ته‌نها بۆ جوانتر کردنی گۆرانیه‌که بکرێت وه‌ک ده‌بینین زۆر جار گۆرانی هه‌یه له‌گه‌ل دیمه‌نی سروشت کراوه‌و گۆرانیبیژهکهش نابینین و کاتێک ته‌ماسای ده‌که‌ین ئه‌مانخاته دنیایه‌کی تر هه‌ستێکی زۆر جوانمان پێده‌به‌خشێت..
سه‌باح مه‌جید: ئاشكرایه كه سیناریۆی جوان و به‌هێز ره‌واجێكی زۆر به به‌رهه‌می هونه‌ریی ده‌دات، له‌ڕووی سیناریۆوه تاچه‌ند مه‌ریوان له سیناریۆكانی به‌رهه‌مه‌كانی خۆی و به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مڕۆی كوردی رازییه؟
مه‌ریوان سه‌فادین: من هه‌تا ئێستا ئه‌وه‌نده کلیپم نیه که بتوانم باس له سیناریۆکانی بکه‌م به‌ڵام وه‌ک ده‌بینین هه‌ندی جار گۆرانی هه‌یه که به‌قه‌ده‌ر فلیمێک سیناریۆی بۆ کراوه به ڕای من پێویست ناکات به‌و شێوه‌یه سیناریۆ بۆ گۆرانی بکرێت چوونکه ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ر گۆرانیبێژه بیگه‌یه‌نێت به هه‌وادارانی ده‌نگی له‌گه‌ل ئاواز‌و هۆنراوه‌که‌ی نه‌ک سه‌ر له خه‌ڵکی بشێوێنن به سیناریۆی بێسهرو بن...
سه‌باح مه‌جید: زۆر هونه‌رمه‌ندمان هه‌ن كه ده‌كرێ به هونه‌رمه‌ندی بۆنه‌كان ناویان ببه‌ین، من نامه‌وێ ئاماژه به‌هیچ ناوێك بكه‌م، به‌ڵام ئه‌م جۆره هونه‌رمه‌ندانه ژماره‌یان زۆره، هه‌ر بۆ نموونه ئه‌وه به‌ره‌و مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ده‌چین، ئینجا لێره‌وه و له‌وێ گوێبیستی چه‌نده‌ها هه‌واڵ ده‌بین كه فلان هونه‌رمه‌ند گۆرانییه‌كی بۆ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز گوتووه، یان فیسار هونه‌رمه‌ند كلیپێكی بۆ ره‌مه‌زان كردووه، ئایا مه‌ریوان له‌مباره‌وه قسه‌ی چییه؟
مه‌ریوان سه‌فادین: هونه‌رمه‌ند هه‌میشه پێویسته ئازاد بێت له هه‌ر کارێکی هونه‌ری که ده‌یکات ڕاسته زۆر جار به‌ر شاڵاوی ره‌خنه‌گران ده‌که‌وێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند بتوانێت له‌کاتێکدا که ڕه‌مه‌زان دێت بتوانێت وه‌ک وه‌فایه‌ک و ڕێزێک بۆ دینه‌که‌ی شتی جوان‌و شیرین بڵێت ئه‌مه خۆی بۆ خۆی سه‌رکه‌وتنێکی تره لهبوارهکهیداو له هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌وه نیشانده‌دات که وه‌ک هونه‌رمه‌ند ڕیزو حورمه‌تی دینه‌که‌شی گرتوه کو پێویسته هونه‌رمه‌ند له‌وکاته‌شدا بێ موقابل هه‌ڵوێستی خۆی بنوێنێت من بۆ خۆم چه‌ن جارێک له ڕێگای ڕاگه‌یاندنه‌کانی یه‌کگرتوی ئیسلامیه‌وه سرود و مقامی دینیم وتوه له ناخه‌وه زۆر دلخۆشبووم ....
سه‌باح مه‌جید: ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین ره‌وتی هونه‌ریی یاخود تایبه‌تتر بڵێین ره‌وتی گۆرانی هه‌ن، هه‌یانه ره‌وتێكی ئیسلامی‌یان هه‌یه، هه‌یانه ده‌یانه‌وێ به هه‌ندێك وشه و ده‌سته‌واژه‌و و رسته‌ی سێكسی ره‌وتێكی (زیاتر عه‌لمانیانه) به گۆرانییه‌كانیان بده‌ن، هه‌یانه تا ئێستا هه‌ر له كه‌شوهه‌وایه سۆفیگهرییهكهی خۆیدا ده‌خولێته‌وه، هه‌یانه به‌هه‌ناسه‌یه‌كی ره‌سه‌نانه و كوردانه گۆرانی ده‌چڕێت..بیروبۆچوونی ئێوه له‌مباره‌وه چییه؟ مه‌ریوان خۆی له‌نێو كامه ره‌وتدا ده‌بینێته‌وه؟
مه‌ریوان سه‌فادین: به‌ڵێ هه‌روه‌ک باسم کرد هونه‌رمه‌ند ئازاده چۆن کاره کونهریهکانی به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت وه له‌کام ڕه‌وتدا کارده‌کات و خۆی ده‌بینێته‌وه به‌ڵام من هه‌میشه هه‌وڵم داوه له ڕه‌وتی ڕهسهنانهو کوردیانه کار بکه‌موو هه‌ر له‌و ڕێگایه‌شه‌وه خزمه‌تی هونه‌ری کوردی بکه‌م.....
سه‌باح مه‌جید: له‌میانی دیمانه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌نده‌كاندا زۆر كه‌م قسه له‌سه‌ر (راپ، هیپ هۆپ،....) ئه‌م جۆره هونه‌رانه ده‌كرێت، كه ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستاندا بازاڕێكی گه‌رمی هه‌یه، ئێوه له‌باره‌ی (راپ و هیپ هۆپ و ئه‌م شتانه‌وه) ده‌ڵێن چی؟
مه‌ریوان سه‌فادین: (راپ، هیپ هۆپ،....) من پێم وایه ڕاپ و هیپ هۆپیش لای کۆمهڵیێکی زۆر له گه‌نجان تام و چێژێکی خۆیی هه‌یه با ئه‌وه‌ش هه‌بێت باشه چوونکه هه‌موو دنیا ده‌زانێت که ئه‌وه هونه‌ری کوردی نیه به‌ڵکو ستایلێکی ڕۆژئاواییه و له هه‌موو دنیا و هه‌موو ووڵاتیک هه‌یه به زمانی جیاواز جیاواز که ئه‌وه هه‌بوو ئێمه باشتر ده‌توانین هونه‌ری ڕه‌سه‌نی کوردی بناسێنین......
سه‌باح مه‌جید: له‌باره‌ی تێكست یان هۆنراوه‌ی گۆرانییه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گوێ‌گران یان بینه‌ران پێیانوایه كه تێكسته‌كانی ئه‌مڕۆی گۆرانی كوردی لاوازن، تۆ ئه‌مه‌ت به‌لاوه راسته؟ ئه‌گه‌ر پێتوایه تێكسته‌كان لاوازن هۆكاره‌كه‌ی چییه و چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌مه چییه؟
مه‌ریوان سه‌فادین: به‌ڵێ منیش پێم وایه که تیکستی لاواز زۆر زوو زوو به‌رگوێ ده‌که‌ون ئه‌مه‌ش به‌هۆی لاوازی و نه‌شاره‌زایی ئه‌و گۆرانیبیژانهیه که ئه‌و تیکستانه ده‌که‌ن به گۆرانی من پێم وایه ئه‌و تیکسته لاوازانه ته‌نها له ده‌نگه لاوازه‌کانه‌وه ده‌رده‌که‌وێت به‌ڵام نابی ئه‌وه‌ش له‌بیر بکه‌ین که ئێمه‌ی کورد هۆنراوه‌نووسی زۆر پێشکه‌وتومان هه‌یه که تیکستی زۆر جوان‌و به پێست ده‌نووسن وه من پێم وایه له هه‌موو بوارێک‌دا خراپیش هه‌بێت باشه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر هه‌ست به باشه بکرێت.......
سه‌باح مه‌جید: رۆژهه‌ڵاتناسێك به‌ناوی (ئهبۆڤان) ده‌ڵێ: ((كورد هه‌موویان شاعیر و گۆرانیبێژن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی سروشتی جوانی وڵاته‌كه‌یانه‌وه)) هه‌ڵبه‌ت ئه‌م قسه‌یه‌ی ئهبۆڤان زۆرده‌مێكه گوتراوه، به‌ڵام بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ر راسته، ئایا ئێمه بۆ ئه‌مڕۆ پێویستمان به‌م هه‌موو گۆرانیبێژ و شاعیر هه‌یه؟
مه‌ریوان سه‌فادین: ئه‌و قسه‌یه ڕاسته من چه‌ندین جار به خۆدی خۆم وتراوه که کورد هه‌مووی گۆرانیبێژه له ماوه‌ی15 سالی ژیانم له ئه‌وروپا چه‌ن جارێک ئه‌و قسه‌یه‌م پێوتراوه به‌ڵام ئاخر ئه‌گه‌ر پێویستیشمان نه‌بێت چیبکه‌ین ئیمه ناتوانین خهونو به‌هره‌کانی که‌س بمرێنین به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌وه‌که زیاتر له‌باره بۆ گۆرانی وتن و گه‌نجانیش حه‌زیان به ده‌رکه‌وتن و ناوبانگه بۆیه له‌وبواره‌دا ئیمه گۆرانیبێژمان زۆره زیاتر گه‌نجان بۆ ئه‌و بواره هه‌وڵده‌ده‌ن........
سه‌باح مه‌جید: ئایا ده‌كرێ مه‌ریوان پێمان بڵێ كه پڕۆژه‌ی هونه‌ریی داهاتوویان چییه؟
مه‌ریوان سه‌فادین: پرۆژه‌ی نوێم به‌ڕاستی من زۆر ده‌مێکه پرۆژه‌ی نوێم ئاماده‌یه که ئه‌لبوومێکی نوێیه و کۆمه‌ڵێ گۆرانی له خۆ گرتوه به‌لام به راستی کۆمه‌ڵێ گرفت هه‌ن تا ئێستا ناتوانم ده‌ست بکه‌م به بلاوکردنه‌وه‌ی یه‌ک له‌وه شتانه ئه‌وه‌یه که من چیتر ناتوانم تاحهموولی ئه‌و هه‌موو زه‌ره‌ره بکه‌م وه تا ئیستاش هیچ ده‌ستیکی هاوکاری له هیچ ڕویه‌که‌وه بۆ من درێژ نه‌کراوه بۆیه تا ئیستا وه‌ستاوم له بلاوکردنه‌وه‌ی وه ناشمه‌وێ چیتر ڕه‌نج ی ماندو بوونی من بچێته گیرفانی چه‌ن تیجارو مافیایه‌که‌وه ..........
سه‌باح مه‌جید: ئه‌گه‌ر كورته‌یه‌كی ژیانی خۆتان بۆ خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕی دوورگه بخه‌نه‌ڕوو؟
مه‌ریوان سه‌فادین: به‌ڵێ من مه‌ریوان سه‌فادین ساڵی 1972 له شاره‌که‌ی گۆران هه‌ڵه‌بجه هاتومه‌ته دنیاوه و تا ساڵی کیمابارانه‌که‌ی 1988 هه‌ر له هه‌ڵه‌بجه ژیاوم وه له ساڵی 1996 وه له ئه‌وروپا ده‌ژیم پێشتر له ووڵاتی ئایسله‌ند ده‌ژیام به‌ڵام ئیستا به یه‌کجاری له وولاتی سوید ده‌ژیم له ستۆکۆلم....
سه‌باح مه‌جید: دوا په‌یڤت؟
مه‌ریوان سه‌فادین: رێز‌و خۆسه‌ویستی بێ پایانم بۆ مالپه‌ره جوانه‌که‌تان هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم هه‌ر بژین
Monday, August 17, 2009

له‌سه‌ر هێڵ نییه