❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ت هه‌ڵسو که‌وت ده‌که‌یت؟!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-20 18:42:12

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2025-02-10
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPMSIE

چۆن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ت هه‌ڵسو که‌وت ده‌که‌یت؟!


1- له‌كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ سڵاو بكه‌.

2- له‌كاتی‌ جێهێشتنی‌ ماڵه‌وه‌ لێی‌ بپرسه‌ ئاخۆ هیچی‌ پێویست نییه‌.

3- نوسراوێك مه‌خوێنه‌ره‌وه‌ كه‌ هی‌ تۆ نییه‌و تایبه‌ته‌ به‌ئه‌و.

4- ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كت كرد داوای‌ لێبوردن بكه‌.

5- ئه‌گه‌ر داوای‌ لێبوردنیان لێ كردیت، لێبورده‌ به‌و له‌سه‌ر باسه‌كه‌ مه‌ڕۆ.

6- ئه‌گه‌ر كه‌سێكتان دڵخۆش بوو، ئه‌ویتر خۆشی‌ له‌گه‌ڵ ده‌رببڕێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌ر خه‌فه‌تبار بوو، خه‌می‌ له‌گه‌ڵ بخۆ.

7- ئه‌گه‌ر بۆنه‌یه‌ك هه‌بوو له‌گه‌ڵی بڕۆو خۆت مه‌دزه‌ره‌وه‌.

8- كاری‌ ماڵه‌وه‌ له‌نێوان خۆتان دابه‌ش بكه‌ن‌و باقورسایی‌ نه‌كه‌وێته‌ سه‌ر یه‌كێكتان.

9- راستی‌ بڵێ ئه‌گه‌ر ناخۆشیش بوو، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی‌ گونجاو بیدركێنه‌.

10- ئه‌گه‌ر شتێكی‌ ئه‌وت شكاند بۆی‌ بكڕه‌ره‌وه‌.

11- به‌ڕاوێژی‌ هه‌ردوكتان گۆڕانكاری‌ له‌ماڵدا بكه‌ن.

12- تاكڕه‌وانه‌ بڕیار مه‌ده‌و گوێ‌ له‌بۆچوونه‌كانی‌ ئه‌و بگره‌.

13- رێز له‌ئاره‌زووه‌كانی‌ بگره‌و رێگری‌ لێ مه‌كه‌.

14- ئه‌گه‌ڕ توڕه‌ بوو تۆ ئارام بگره‌و دواتر باسه‌كه‌ی‌ بۆ روون بكه‌ره‌وه‌.

15- هه‌رگیز راستییه‌كانی‌ لێ مه‌شاره‌وه

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-20 18:59:50

Ahmed Zebary
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-14
دواترین سه‌ردان: 2014-01-17
په‌یامه‌كان: 361
WindowsXPFirefox

Re: چۆن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ت هه‌ڵسو که‌وت ده‌که‌یت؟!

1- له‌كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه            ‌ ماچی بكه ‌.

2- له‌كاتی‌ جێهێشتنی‌ ماڵه‌وه‌ لێی‌ بپرسه‌ ئاخۆ هیچی‌ پێویست نییه‌               و جارێكیتر ماچی بكه‌ .

3- نوسراوێك مه‌خوێنه‌ره‌وه‌ كه‌ هی‌ تۆ نییه‌و تایبه‌ته‌ به‌ئه‌وه‌ و فزولی مه‌كه‌ .

4- ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كت كرد داوای‌ لێبوردن بكه‌ و       ده‌ستی ماچ كه‌ .

5- ئه‌گه‌ر داوای‌ لێبوردنیان لێ كردیت، لێبورده‌ به‌و له‌سه‌ر باسه‌كه‌ مه‌ڕۆ       و ئه‌و ئه‌مر ده‌كات .

6- ئه‌گه‌ر كه‌سێكتان دڵخۆش بوو، ئه‌ویتر خۆشی‌ له‌گه‌ڵ ده‌رببڕێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌ر خه‌فه‌تبار بوو، خه‌می‌ له‌گه‌ڵ بخۆ  و بۆی بگری .

7- ئه‌گه‌ر بۆنه‌یه‌ك هه‌بوو له‌گه‌ڵی بڕۆو خۆت مه‌دزه‌ره‌وه‌  و له‌رێگادا ده‌ستی بگره‌ .

8- كاری‌ ماڵه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵگره‌و باقورسایی‌ نه‌كه‌وێته‌ سه‌ر  خێزانه‌كه‌ت .

9- راستی‌ بڵێ ئه‌گه‌ر ناخۆشیش بوو، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی‌ گونجاو بیدركێنه‌ و هه‌ندێك له‌گه‌ڵی بپاڕێوه‌ تا دڵی بۆت بسوتێ و لێدانت نه‌كات .

10- ئه‌گه‌ر شتێكی‌ ئه‌وت شكاند بۆی‌ بكڕه‌وه به‌ دوو به‌رامبه‌ر ‌.

11- به‌ ئه‌مری ئه‌و گۆڕانكاری‌ له‌ماڵدا بكه‌ .

12- گوێ‌ له‌بۆچوونه‌كانی‌ ئه‌و بگره و بۆت نیه‌ قسه‌ بكه‌یت ‌.

13- رێز له‌ئاره‌زووه‌كانی‌ بگره‌و  تۆ چیت رێگای پێ بگریت  ‌.

14- ئه‌گه‌ڕ توڕه‌ بوو دارێكی بده‌ ده‌ست تهه‌ڵچوونه‌‌كه‌ت به‌سه‌ر دامركێنێ  .

15- هه‌رگیز راستییه‌كانی‌ پێ مه‌ڵێ بۆ ئه‌وه‌ی تاڵ نه‌بێت بۆی .


ئیدی به‌م شێوه‌یه‌ زۆر باشتره‌و هه‌میشه‌ ئه‌و به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت و منیش گرنگ نیه‌
ههههههههههههههههههههههههههههههههه
هههههههههههههههههههههههههههههههههههههه

ئه‌وه‌ تۆ به‌راستیته‌


1- له‌كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ دارێك له‌گه‌ڵ خۆت بێنه‌ تاوه‌كو بترسیت ‌.

2- له‌كاتی‌ جێهێشتنی‌ ماڵه‌وه‌ لێی‌ ئه‌گه‌ر پرسیارێكی كرد له‌قه‌یه‌ك بده‌ له‌ده‌می و پێی بلێ ئه‌مه‌ كاری تۆ نیه‌ .

3- ئاگاداری بیت و به‌ته‌واوی بیخه‌یته‌ ژێر چاودێریه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نابێت هیچی نهێنی هه‌بێت‌ .



_______________________________
ده‌ست خۆش هاوڕێی ئازیز
بۆخۆشی بوو هیوادارم سه‌ركه‌وتووبی

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Ahmed Zebary (2009-08-20 19:02:15)

Kurdzhin
http://www.globalgallery.com/prod_images/600/hd-4366.jpg
هه‌ر هه‌نگاوێكی گه‌وره‌، سه‌ره‌تا مه‌حاڵ دێته‌ پێش چاو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net