❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ره‌غدی كچی سه‌دام خراپترین كچه‌ له‌ جیهاندا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-20 22:14:30

kurd dj
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ده‌ربه‌ندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-28
په‌یامه‌كان: 525
WindowsXPFirefox

ره‌غدی كچی سه‌دام خراپترین كچه‌ له‌ جیهاندا

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-6fe566f067.jpg
ره‌غدی‌ كچی‌ سه‌دام حسێن به‌دووه‌مین خراپترین كچ له‌ جیهاندا هه‌ژماركرا، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و ریزبه‌ندییه‌ی له‌میانی راپۆرتێكی گۆڤاری "Foreign policy"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.
گۆڤاری‌ (Foreign policy) راپۆرتێكی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر خراپترین 5 كچی‌ جیهان كه‌ ره‌غدی‌ كچی‌ سه‌دام حسێن یه‌كێكه‌ له‌و پێنج كچه‌. ئه‌و پێنج كچه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ كاربه‌ده‌سته‌كانی‌ جیهانن، له‌به‌ر ره‌وشتی‌ خراپیان به‌رامبه‌ر باوكیان یان وڵاته‌كانی‌ خۆیان خراونه‌ته‌ ناو ئه‌و لیسته‌وه‌و به‌مشێوه‌یه‌ ریزكراون:

گوڵنورا كاریمۆڤا
گوڵنورا كچی‌ ئیسلام كاریمۆڤی‌ سه‌رۆكی‌ ئۆزبه‌گستانه‌، ته‌مه‌نی‌ 37 ساڵه‌، له‌ ئه‌وروپادا به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ زۆر سه‌فه‌ر ده‌كات‌و زۆر به‌شداری‌ ده‌كات له‌ كاری‌ خێرخوازیدا له‌به‌رئه‌وه‌ به‌ خانمی‌ كۆمه‌ڵگای‌ مه‌خمه‌لی‌ ناسراوه‌، هه‌روه‌ها هاوڕێیه‌كی‌ نزیكی‌ كچه‌ ئه‌كته‌ری‌ ئه‌مریكی‌ شار‌ون ستۆنه‌و به‌پێی‌ راپۆرته‌ ئه‌مریكییه‌كان دۆستایه‌تییه‌كی‌ نزیكیشی‌ له‌گه‌ڵ‌ بیل كلینتۆنی‌ سه‌رۆكی‌ پێشووتری‌ ئه‌مریكادا هه‌یه‌.
له‌ناو ئۆزبه‌گستاندا به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ له‌دژی‌ باوكی‌ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، به‌ڕاده‌یه‌ك كه‌ ترسی‌ ئه‌وه‌ له‌ئارادایه‌ گوڵنورا ده‌سه‌ڵاتی‌ باوكی‌ له‌دژی‌ خۆی‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ شۆڕشێك به‌كاربهێنێت.
كاره‌ خراپه‌كانی‌ گوڵنۆرا له‌ ساڵی‌ 2001ه‌وه‌ ده‌ركه‌وت له‌دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ مێرده‌ ئه‌فغانی‌ – ئه‌مریكییه‌كه‌ی‌ كه‌ پیاوێكی‌ سه‌رمایه‌داری‌ گه‌وره‌بوو جیابووه‌وه‌و، به‌بێ‌ فه‌رمانی‌ دادگا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی‌ برد و له‌ ئه‌مریكا هه‌ڵات‌و كارگه‌ی‌ كۆكاكۆلای‌ مێرده‌كه‌ی‌ له‌ ئۆزبه‌گستان داخست‌و پاشان فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ 3 خزمی‌ مێرده‌كه‌ی‌ ده‌ركرد.
ساڵی‌ 2006 گوڵنورا پیاوه‌ چه‌كداره‌كانی‌ خۆی‌ نارده‌ سه‌ر گه‌وره‌ترین ركابه‌ره‌ بازرگانه‌كانی‌ خۆی‌ له‌ بازاڕدا به‌بیانووی‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌ستیانگرتووه‌ به‌سه‌ر بازرگانی‌ "چا"دا له‌ وڵاتدا.

ره‌غد سه‌دام حسێن
ره‌غد كچی‌ سه‌دام حسێنی‌ سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ عیراق‌و حزبی‌ به‌عسی‌ عه‌ره‌بییه‌، ئێستا ته‌مه‌نی‌ 41 ساڵه‌ به‌ر له‌ له‌ده‌ستدانی‌ ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن باوكییه‌وه‌ له‌ماوه‌ی‌ جیاجیادا په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ‌ باوكیدا به‌رزونزمی‌ گرژی‌‌و ئاڵۆزی‌ زۆریان تێكه‌وتووه‌ ساڵی‌ 1995 حسێن كاملی‌ مێردی‌ كه‌ یه‌كێك بوو له‌ وه‌زیره‌كانی‌ سه‌رده‌می‌ سه‌دام حسێن‌و ئامۆزای‌ خۆی‌ بوو له‌ ده‌سه‌ڵات جیا بووه‌وه‌و پێكه‌وه‌و روویانكرده‌ وڵاتی‌ ئوردن، به‌ڵام ساڵی‌ 1996 سه‌دام حسێن رازی‌ كردن كه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ عیراق كاتێك گه‌ڕانه‌وه‌ به‌غدا، ره‌غدی‌ پێ ته‌ڵاق داو پاشان له‌سێداره‌ی‌ دا، به‌ڵام ره‌غد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناڕه‌زایی‌ ده‌رنه‌بڕی‌ به‌رامبه‌ر به‌و كاره‌ی‌ باوكی‌، له‌دوای‌ چه‌ند ساڵیش رایگه‌یاند هه‌موو خێزانێك كێشه‌ی‌ تێده‌كه‌وێت‌و ئه‌و كاره‌ی‌ به‌ لێكتێنه‌گه‌یشتن وه‌سفكرد.
له‌دوای‌ ساڵی‌ 2003 كاتی‌ كه‌ به‌ره‌و ئوردن هه‌ڵات، به‌پێچه‌وانه‌ی‌ هه‌موو ئه‌و عیراقییانه‌ی‌ كه‌ وڵاتییان به‌جێهیشتووه‌و له‌ ئاواره‌یی‌‌و گوزه‌رانی‌ خراپدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئه‌و له‌لایه‌ن خێزانێكی‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی‌ ئوردنییه‌وه‌ ماڵێكی‌ گه‌وره‌ی‌ پێدرا‌و هه‌موو چاودێرییه‌كی‌ بۆ دابین كرا، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ش نووسراوێكی‌ ئاراسته‌ی‌ جۆن ئه‌شكرۆفت‌و جێگری‌ گشتی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا كرد و تێیدا داوای‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ هه‌موو خشڵ‌‌و زێڕانه‌ی‌ كرد كه‌ له‌ناو كۆشكه‌كانی‌ باوكیدا به‌جێمابوو.
له‌ساڵی‌ 2007 ده‌سه‌ڵاتی‌ عیراقی‌ به‌ یارمه‌تیدانی‌ تیرۆریسته‌ عه‌ره‌به‌ سوننه‌كان تاوانباری‌ كرد، كه‌ ئه‌و تۆمه‌ته‌ یاسای‌ سزای‌ له‌سێداره‌دانی‌ به‌سه‌ردا جێبه‌جێ‌ ده‌كات.

سانده‌ر وین
كچی‌ سه‌رۆكی‌ كۆمار و وه‌زیرانی‌ بۆرما، ته‌مه‌نی‌ 57 ساڵه‌، له‌وكاته‌ی‌ كه‌ له‌ساڵی‌ 1988 ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ربازی‌ كۆنترۆڵی‌ وڵاتی‌ كرد، باوكی‌ سیستمی‌ تاك حزبی‌ له‌ وڵاتدا په‌یڕه‌و ده‌كرد، كه‌ حزبی‌ ئیشتراكی‌ بوو، له‌و كاته‌دا "نی‌ وین"ی‌ باوكی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ زۆر پێدا بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانێت ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست بگرێت.
له‌ كۆتایی‌ هه‌شتاكاندا ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌م حزبه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ خێرا زیادی‌ كردو بوو به‌ به‌هێزترین حزب له‌ وڵاتداو كۆڵونێل "خین نایهۆت"ی‌ كرد به‌ سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌، كه‌ ئه‌مه‌ش هێزیكی‌ زیاتری‌ پێبه‌خشی‌.
له‌دوای‌ دووره‌كه‌وتنه‌وه‌ی‌ باوكی‌ له‌ حوكم له‌ساڵی‌ 1988 و به‌ده‌ستگردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ربازیی‌ وڵات له‌لایه‌ن نایهۆته‌وه‌، سانده‌ر خه‌ریكی‌ به‌هێزكردنی‌ دارییه‌كانی‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ بوو و چاوه‌ڕێی‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌كرد ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ربازی‌ شكست بهێنێت له‌ حوكمداو ده‌سه‌ڵات بكه‌وێته‌ ده‌ستی‌ خۆی‌.
به‌ر له‌ ده‌ ساڵ‌ سانده‌ر به‌تۆمه‌تی‌ پیلانگێڕان له‌ دژی‌ حكومه‌ت خۆی‌‌و مێرده‌كه‌ی‌ هه‌ر سێ‌ منداڵه‌كه‌ی‌ ده‌ستگیركران، به‌ڵام به‌هۆی‌ ده‌سه‌ڵاتداری‌ بنه‌ماڵه‌كه‌یانه‌وه‌ حوكمه‌كه‌ی‌ گۆڕا بۆ زیندانیكردنی‌ له‌ ماڵی‌ خۆیداو له‌ دیسه‌مبه‌ری‌ ساڵی‌ رابردوودا ئازاد كرا.

بین سینگتا شیناواترا
بین سینگتا كچی‌ تاكسین شیناواترای‌ سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ تایلانده‌، ته‌مه‌نی‌ 27 ساڵه‌ له‌ساڵی‌ 2004 به‌ هۆی‌ زاڵبوونی‌
ده‌سه‌ڵاتی‌ بنه‌ماڵه‌وه‌ له‌سه‌رده‌می‌ باوكیدا بوو ده‌وڵه‌مه‌ندترین ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی‌ تایلاندو خۆی‌ خوشكه‌كه‌ی‌ به‌ ته‌نها 329.2 ملیۆن پشكی‌ كۆمپانیای‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ تایلاندییان به‌ نرخێكی‌ زۆر كه‌م كڕییه‌وه‌و پاشان به‌ پێنج قاتی‌ ئه‌و نرخه‌ فرۆشتییانه‌وه‌ به‌ كۆمپانیایه‌كی‌ سه‌نگافوری‌‌و له‌و مامه‌ڵه‌یه‌دا بڕی‌ 464 ملیۆن دۆلاری‌ قازنج كرد و ته‌نانه‌ت ئه‌و قازانجه‌ی‌ له‌ ده‌زگای‌ باجیش شارده‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ باجی‌ لێنه‌دات.
به‌ڵام له‌دوای‌ له‌ده‌ستدانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ باوكیان هه‌ردوو خوشكه‌كه‌ رووبه‌ڕووی‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات‌و داراییه‌كانیان بوونه‌وه‌و پاشان باوكیان له‌ وڵات هه‌ڵات، له‌پاشانی‌ ساڵی‌ 2007 بڕی‌ 293.6 ملیۆن دۆلاری‌ باجی‌ سه‌پاند به‌سه‌ریدا كه‌ له‌ كاتی‌ مامه‌ڵه‌كانیدا پێویست بووه‌ پێشتر بیدات به‌ حكومه‌ت، هه‌روه‌ها له‌ مانگی‌ شوباتی‌ رابردوودا دادگا بریاری‌ ده‌سته‌به‌سه‌ردا گرتنی‌ هه‌موو دارییه‌كانی‌ دا كه‌ بڕی‌ 350 ملیۆن دۆلار بوو.

ئیابۆ ئۆباسانگۆ بیلۆ
ئیابۆ ئۆباسانگۆ كچی‌ سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ نایجیریایه‌و ته‌مه‌نی‌ 42 ساڵه‌، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌ كاره‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو بوو له‌زانكۆی‌ كالیفۆرنیا زانستی‌ په‌تاناسی‌ ته‌واو كردو چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی‌ له‌ گۆڤاره‌ زانستییه‌كاندا بڵاوكرده‌وه‌، پاشان گه‌ڕایه‌وه‌ وڵات بۆ ده‌ستپێكردنی‌ ژیانێكی‌ نوێ‌.
ئۆباسانگۆ له‌ مێرده‌كه‌ی‌ جیا بووه‌و له‌ ده‌ستی‌ رایكرد و كوڕه‌كه‌یشی‌ له‌گه‌ڵ‌ خۆیدا برد، پاشان مێرده‌كه‌ی‌ سكاڵای‌ له‌سه‌ری‌ تۆمار كردو له‌لایه‌ن پۆلیسی‌ ئینته‌رپوڵه‌وه‌ فه‌رمانی‌ قۆڵبه‌ستكردنی‌ ده‌ركرا، به‌ تۆمه‌تی‌ رفاندنی‌ كوڕه‌كه‌ی‌‌و قه‌رزاری‌ مێرده‌كه‌ی‌ به‌ 350 هه‌زار دۆلار.
له‌پاشان ده‌ستیكرد به‌ كاری‌ بازرگانی‌ له‌ خێزانه‌كه‌یدا به‌هۆی‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، پاشان هه‌ڵبژیردرا به‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌تی‌ پیران‌و ده‌ستبه‌جێ‌ پۆسته‌ی‌ نوێیه‌كه‌ی‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆی‌ به‌كارهێنا‌و هه‌ر له‌ هه‌مان ساڵدا چه‌ندین راپۆرت له‌سه‌ری‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ به‌رتیلی‌ له‌ كۆمپانیایه‌كی‌ نه‌مسایی‌ وه‌رگرتووه‌ بۆ ئیمزاكردنی‌ چه‌ند گرێبه‌ستێك هه‌روه‌ها تۆمه‌تبار كرا به‌وه‌ی‌ كه‌ بڕی‌ 850 هه‌زار دۆلاری‌ له‌ درایی‌ گشتی‌ بۆ خۆی‌ به‌كارهێناوه‌.

جه‌بارشێخانی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net