❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چنار كۆتایی به‌كاره‌كه‌ی هێنا بۆ منداڵان و له‌ ئه‌لبومه‌كه‌ی كشایه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-20 22:21:15

kurd dj
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ده‌ربه‌ندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-28
په‌یامه‌كان: 525
WindowsXPFirefox

چنار كۆتایی به‌كاره‌كه‌ی هێنا بۆ منداڵان و له‌ ئه‌لبومه‌كه‌ی كشایه‌وه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-674cd4aaf3.jpg
چنار كه‌ یه‌كێك له‌ خانمه‌ ده‌نگ خۆشه‌كانی بواری گۆرانی و موزیكی كوردییه‌ له‌ ئاماده‌كارییه‌كانی سیدییه‌ك كشایه‌وه‌ و ئێستا كلیپی ئه‌و گۆرانییه‌ی كۆتا هێناوه‌ كه‌ تایبه‌ت به‌ منداڵی وتووه‌ و به‌نیازیشه‌ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ به‌شێوه‌ی سنگڵ سێدی بڵاو بكاته‌وه‌.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كدا چنار رایگه‌یاند سه‌ره‌ڕای دوودڵی له‌سه‌ره‌تای دواین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه‌ گۆرانییه‌كه‌ تایبه‌ت به‌منداڵ به‌ڵام ئێستا دڵخۆشه‌ به‌ ئه‌نجامی كاره‌كه‌ و هیوای خواست ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی جێی ره‌زامه‌ندی بینه‌رو منداڵان بێت"دوا كاری هونه‌ری من گۆرانییه‌كه‌ بۆ منداڵ به‌ناوی بنووه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر تۆماركردنی بۆ كراو هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌شدا كاری كلیپكردنی هه‌مان به‌رهه‌ممان ئه‌نجامدا ئه‌ویش دوای ماندوو بونێكی زۆر به‌ڵام وێرای ئه‌و ماندووبونه‌ زۆر هه‌ست به‌ دڵخۆشی ده‌كه‌م له‌ ئه‌نجام و چۆنیه‌تی كاره‌كه‌ چونكه‌ له‌سه‌ره‌تا زۆر دوو دڵ بووم و ده‌ترسام ئه‌و كاره‌ له‌ئاستی تموحی خۆم بۆ خزمه‌تی منداڵان ده‌رنه‌چێت به‌ڵام ئێستا تا ئاستێكی باش له‌و به‌رهه‌مه‌ رازیم و هیوادارم بینه‌ری خۆشه‌ویست و منداڵه‌ ئازیزه‌كانیش به‌دڵیان بێت".
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا چناری هونه‌رمه‌ند هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌نیازی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لبومێكی گۆرانی بوه‌ بۆ منداڵان به‌ڵام لایه‌نی مادی رێگربووه‌ بۆیه‌ ته‌نها یه‌ك به‌رهه‌می له‌ ئه‌لبومه‌كه‌ی به‌رهه‌م هێناوه‌ وتی" من بیرۆكه‌ی دروستكردنی ئه‌لبومێکم هه‌بوو بۆ منداڵان و ماتریاڵه‌كانیشم ئاماده‌بوون وه‌ك ئاواز و تێكست به‌ڵام دواتر له‌و پرۆژه‌یه‌ كشامه‌وه‌ چونكه‌ هه‌ستمكرد له‌روی مادییه‌وه‌ قورس ده‌كه‌وێت له‌سه‌ر شانم و هاوكاری بپێویستش بۆ كاری هونه‌ری نییه‌ بۆیه‌ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند بژار دیلان بڕیارماندا كار بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه‌یان بكه‌ین كه‌ تێكست و ئاوازی خۆمه‌ و موزیكی بژار دیلانه‌ و كاری كلیپكردنیشی له‌لایه‌ن وه‌لید شارستێنه‌وه‌ له‌وڵاتی سوید ئه‌نجامدراوه‌، هیواخوازیشم بتوام له‌داهاتوو كار بۆ به‌رهه‌مه‌كانی تریش بكه‌م و پێشكه‌شی منداڵانی بكه‌م".
له‌باره‌ی كات و چۆنیه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ش ئه‌و خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ ئاماده‌ی بڵاو كردنه‌وه‌یه‌ و به‌نیازه‌ به‌ڕێگای سنگڵ سێدی بڵاوی بكاته‌وه‌"هه‌رچه‌ند ئه‌م به‌رهه‌مه‌‌ به‌ناوی بنووه‌ ئێستا ئاماده‌یه‌ بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ به‌ڵام هێشتا نه‌مداوه‌ به‌هیچ كه‌ناڵێك چونكه‌ ده‌مه‌وێت كلیپه‌كه‌ وه‌ك سنگڵ سیدی بڵاو بكه‌مه‌وه‌ و هه‌ستیش ده‌كه‌م هێشتا كار به‌ سیسته‌می سیگناڵ سیدی نه‌كراوه‌ له‌كوردستان ئه‌گه‌ر بۆم بگونجێ به‌و شێوه‌یه‌ بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه‌ نه‌شگونجا ئه‌وه‌ بیر له‌ ڕێگایه‌كی تر ده‌كه‌ینه‌وه‌".

جه‌بارشێخانی

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن kurd dj (2009-08-20 22:23:54)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net