.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ئه‌ركمان له مانگی ڕه‌مه‌زاندا ...
پێویسته به‌رنامه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی تایبه‌ت به مانگی ڕه‌مه‌زان دابنێین له ڕووی ته‌قوا و خواپه‌رستی و خوێندنه‌وه‌ی به‌سوود و قورئان خوێندن و خۆ چاككردن و ئه‌نجامدانی هه‌موو كاروبارێكی چاك و باش.
م.شوان ڕابه‌ر
هه‌رچه‌نده هه‌موو مانگ و ڕۆژه‌كان هی خوان و، هه‌موویان زۆرگه‌وره و گرنگ وبه‌رێزن و، هه میشه ده‌بێ گرنگیان پێ بده‌ین و، ئه‌و كار و ئه‌رك و به‌رنامه‌یه‌ی ده‌یخه‌ینه‌ڕوو ده‌بێ تیایاندا پراكتیك و جێبه‌جێی بكه‌ین. وه‌لێ له‌به‌رئه‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان مانگی دابه‌زینی قورئان و ئه‌نجامدانی پایه‌یه‌كی گرنگی ئیسلامه وخاوه‌نی كۆمه‌ڵێ خواپه‌رستی و ئیمتیازاته، مانگی ته‌وبه و په‌شیمانی و لێخۆشبوو‌ن و ئازادكردنی به‌نده‌كانه له دۆزه‌خ، ده‌بێ زیاتر بیكه‌ینه تاكه هه‌لی زێڕین و، وێستگه‌ی به‌خۆداچوونه‌وه و ته‌وبه و په‌شیمانی و، به‌ده‌ستهێنانی كۆمه‌ڵێ ده‌ستكه‌وت و ئیمتیازاتی چاك و گه‌وره و گرنگ وناوازه. تا بتوانین خوا له خۆمان ڕازی بكه‌ین و، به‌هه‌شتی خۆش و نه‌بڕاوه به‌ده‌ست بێنین. ئه‌م كورته دێر و سه‌رنجانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو. به‌ڵكو له ڕه‌مه‌زاندا به ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆمان هه‌ستین و، كاریان پێ بكه‌ین و، لێیان به‌هره‌مه‌ند بین و، بیانكه‌ینه به‌رنامه‌ی ڕه‌مه‌زان و توێشووی دواڕۆژمان:-
1- به‌رنامه هه‌بوون: پێویسته به‌رنامه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی تایبه‌ت به مانگی ڕه‌مه‌زان دابنێین له ڕووی ته‌قوا و خواپه‌رستی و خوێندنه‌وه‌ی به‌سوود و قورئان خوێندن و خۆ چاككردن و ئه‌نجامدانی هه‌موو كاروبارێكی چاك و باش. به جۆرێك به هیچ شێوه‌یه‌ك كاتمان به‌فیڕۆ نه‌ده‌ین. باشترین كار و ده‌ستكه‌وت و به‌رهه‌م به‌ده‌ست بێنین. ئه‌وه‌ش به كۆمه‌ڵێك له‌و شتانه ده‌كرێ كه باسیان ده‌كه‌ین. به هه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌كی چاك و، جێبه‌جێ كردنی ده‌كرێت.
2- به‌خۆداچوونه‌وه: بێگومان هه‌موو كه‌سێك له ژیانیدا كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه و تاوان ده‌كا. وه‌ك پێغه‌مبه‌رمان ص ده‌فه‌رموێ:(كُلُّ بَنِي آدَمَ خَطَّاءٌ وَخَيْرُ الْخَطَّائِينَ التَّوَّابُونَ) رواه إبن ماجه والترمزی و أحمد. واته: هه‌موو ئاده‌میزادێك هه‌ڵه‌كارن، وه‌لی چاكترینی هه‌ڵه‌كاران تۆبه‌كارانن ، ئه‌وكه‌سانه‌ی له هه له‌و تاوانی خۆیان په‌شیمان ده‌بنه وه. هه‌موو ئاده‌میزادێك وه‌ك تاك و كۆمه‌ڵ و حزب و حكومه‌ت و ... هتد، ژن و پیاو، زانا و نه‌زان، ... هه‌ڵه و تاوان ده‌كا. بۆیه ده‌بێ له‌م كات و وێستگه‌یه‌دا به خۆماندا بچینه‌وه. چاوێك به خۆماندا بخشێنینه‌وه ئاخۆ چیمان كردووه و، چی بكه‌ین؟ له ڕابردوو چی خراپمان كردووه ته‌ركی بكه‌ین و، له داهاتووشدا چی چاكتر بكه‌ین وبه خۆمان دا بچینه وه ، چونكه به‌خۆداچوونه‌وه ئینسان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌با، ئینسان له هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو و داهاتوو ڕزگار ده‌كا.
3- ته‌وبه و په‌شیمانی: هه‌موو ئینسانێك وه‌ك خۆی، وه‌ك به‌نده‌یه‌ك كۆمه‌ڵێ گوناه و تاوان له ژیانیدا ئه‌نجام ده‌دات، پێویسته له‌سه‌ریان به‌رده‌وام نه‌بێ. تا ڕه‌ش نه‌بێ، تا به‌ر خه‌شم و ڕق و قین و زلله‌ی خوای گه‌وره نه‌كه‌وێ، تا مۆری داخستن و بێباوه‌ری له‌سه‌ر نه‌درێ. به‌ڵكو پێویسته له‌م كاته پیرۆزه‌دا بگه‌ڕێته‌وه لای خوای گه‌وره، ته‌وبه و په‌شیمانی بكا، تا خوای گه‌وره لێی خۆش بێ و عه‌فووی بكا، به به‌هه‌شتی شاد بكا، نغرۆی ناز و نیعمه‌ته‌كانی خۆی بكا. چونكه یه‌كێك له ناوه‌كانی خوا بریتییه له (التواب) واته: (زۆر لێخۆش‌بوو). واته به‌نده گوناه و تاوان و ته‌وبه ده‌كا و، خواش لێی خۆش ده‌بێ. بۆیه خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ده‌یان جار باسی ته‌وبه و په‌شیمانی به‌نده‌كانی ده‌كا، هه‌روه‌ك به به‌نده‌كانی ده‌فه‌رموێ: (یأیهاالژین أمنوا توبوا إلی الله توبه نصوحا)تحریم . واته : ئه ی ئیماندارینه ده به ته‌وبه یه‌كی پاك و بێگه‌رد بگه‌رێنه‌وه لای خوای گه‌وره ومیهره‌بان. وه ده‌فه‌رمووئ : ( توبوا إلی الله جمیعا أیها ألمۆنون لعلكم تفلحون ) المۆمنون . واته : ئه ی ئیماندارینه ده ئێوه به‌تێكرا بگه‌رێنه وه‌لای خوای گه‌وره‌و ته‌وبه بكه‌ن ، به‌لكو له دونیا‌و دوارۆژدا سه‌ربه‌رزو سه‌رفراز بن . وه‌ده‌فه‌رموئ : (فتوبو إلی بارئكم ) بقره . واته: ده بگه‌ڕێنه‌وه لای خوای به‌دیهێنه‌رتان . خوای گه‌وره ته‌وبه و په‌شیمانی له به‌نده‌كانی وه‌رده‌گرێ. هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ: ( وهوالذی یقبل التوبه عن عباده ویعفوا عن السیئات ) الشوری. واته: خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ته‌وبه و په‌شیمانی له به‌نده‌كانی وه‌رده‌گرێ و له خراپه‌كان ده‌بوورێ و، خوای گه‌وره ده‌زانێ چی ده‌كه‌ن. وه خوای په‌روه‌ردگار تۆبه‌كارانی خۆشده‌وێ. هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (إن الله یحب التوابین ویحب المتطهرین )البقره. واته: خوای گه‌وره تۆبه‌كارانی خۆشده‌وێ ، وه ئه و كه‌سانه‌ی خۆشده‌وئ كه‌خۆیان له‌گوناه وتاوان پاك ده‌كه‌نه‌وه و ته‌وبه ده‌كه‌ن . بۆیه له‌سه‌رمان پێویسته هه‌میشه، نه‌خاسمه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا، خۆمان له گوناه و تاوانه‌كان پاك بكه‌ینه‌وه و، ته‌وبه‌یه‌كی به هه‌ق و جیددی بكه‌ین، جارێكی‌تریش نه‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر گوناه و تاوانه‌كانمان. تا خوا لێمان خۆشبێ و، به به‌هه شتمان شاد بكات.
4- ته‌قوا زیادكردن: له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌قوا شتێكی زۆر گرنگ و پێویسته بۆ ئینسان، به‌ڵكو تاكه خۆراك و توێشووو ژێَنه‌ره، پێویسته ئینسان هه‌میشه (به تایبه‌ت له مانگی ڕه‌مه‌زاندا) ته‌قوا و عیباده‌تی خۆی زیادبكات. زیاتر بیربكاته‌وه له ڕابردوو و داهاتوو و چاره‌نووسی. چی كردووه و، چی به‌سه‌ردێ؟ زیاتر له خوا بترسێ و دڵی ڕاچڵه‌كێ، ته‌قوای خۆی زیادبكات. چونكه ته‌قوا به‌رهه‌م و ده‌ستكه‌وتی زۆری هه‌ن له دونیا و دواڕۆژدا. بۆیه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وتزودوا فإن خیر الزاد التقوی )البقره. واته: ته‌قوای خۆتان زیادبكه‌ن، چونكه ته‌قوا باشترین توێشوو و خۆراكه بۆ ئینسان، وه خۆتان له بێ فه‌رمانی من بپارێزن ئه‌ی خاوه‌ن بیر و هۆشه‌كان. ئینسانی ئیماندار بێ ته‌قوا ناژی، بۆیه ده‌بێ زۆر گرنگی پێ بده‌ین. به ته‌قوا خوا له خۆمان ڕازی بكه‌ین. به‌هه‌شت و چاره‌نووسێكی باش به‌ده‌ست بێنین.
5- خواپه‌رستی زۆر: پێویسته له مانگی ڕه‌مه‌زاندا خواپه‌رستییه‌كی زۆروزه‌وه‌ند بۆ خۆمان و بۆ خوا له‌سه‌ریه‌ك كه‌له‌كه بكه‌ین. مه‌لۆیه‌كی زۆر بخه‌ینه‌سه‌ر خه‌رمانی كار و كرده‌وه‌كانی دواڕۆژمان، ئه‌م تاكه كات و هه‌له له ده‌ست نه‌ده‌ین. له : ڕۆژووگرتن، ته‌ڕاویح، شه‌ونوێژ، زه‌كات و خێر و سه‌ده‌قه، شه‌وانی قه‌در، له سه‌رجه‌م خێر و سوننه‌ت و عیباده‌ته‌كانی تر هه‌وڵی زۆر بده‌ین و هه‌نگاوی زۆر بهاوێین. خواپه‌رستییه‌كی باش و زۆر بكه‌ین له هه‌موو كاته‌كانی ترزیادو جیابێ. خۆمان بگۆڕین، به‌خۆماندا بێینه‌وه، به‌جۆرێك كه ڕه‌نگ و ڕوخسار و دڵ و ده‌روون و كردار و گوفتار و بیركردنه‌وه و سه‌رجه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌كانمان بگۆڕێت. به‌هۆی ئه‌وه ڕه‌زامه‌ندی خوا و به‌هه‌شتی نه‌بڕاوه به‌ده‌ستبێنین. هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (فمن كان یرجوا لقا‌وربه فلیعمل عملا صالحا ولایشرك بعباده ربه أحدا )سوره الكهف. واته:(... هه‌ر كه‌سێ ده‌یه‌وێ بگاته په‌روه‌ردگاری و، ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و به‌ده‌ست بێنێ، با كار و كرده‌وه‌ی چاك بكات و، له ڕووی خواپه‌رستیشه‌وه هیچ كه‌س و شتێك نه‌كاته هاوه‌ڵی خوا و، قه‌ت هاوبه‌ش بۆ خوا په‌یدا نه‌كات .
6- چاكه‌كردن: پێویسته ئینسان له‌م مانگه‌دا هه‌رچی چاكه بیكا، خۆ و خه‌ڵك چاك بكا. واته تا ده‌كرێ هه‌وڵ بدا به‌ینی خۆی و خوای چاك بكا، ئینجا نێوانی خۆی و خه‌ڵك چاك بكا، دواتر نێوانی خه‌ڵك چاك بكا. دڵسۆز و چاكه‌كار بێ، دڵ و ده‌روونی خۆی چاك بكا، كردار و گوفتاری خه‌ڵك چاك بكا، كۆمه‌ڵگه چاك بكا، خراپه‌كاری نه‌هێڵێ.
7- ئاشتبوونه‌وه: پێویسته له ڕه‌مه‌زاندا له‌گه‌ڵ خۆ و خوا و خه‌ڵك ئاشت بینه‌وه و سولح بكه‌ین. سه‌ره‌تا كرده‌وه به‌د و خراپه‌كانی خۆمان بنه‌بڕ بكه‌ین، له‌گه‌ڵ خوا چاكبینه‌وه به‌هۆی ته‌وبه و په‌شیمانی و وه‌لانانی كاری خراپ. له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ئاشت بینه‌وه، واته: ئه‌وانه‌ی سته‌ممان لێ كردوون، قسه‌یان له‌گه‌ڵ ناكه‌ین، هه‌قیان لامانه، كاریان پێمانه ... ئه‌گه‌ر ڕاسته په‌شیمانین، خوا له خۆ ڕازی ده‌كه‌ین، به‌وه ده‌كرێ مافه‌كانیان بده‌ینه‌وه، گه‌رده‌نیان پێ ئازاد بكه‌ین، له‌گه‌ڵیاندا چاك بینه‌وه،دلیان راست بكه‌ینه‌وه.
8- پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان: هه‌موو ئه‌وانه‌ی باسمانكردن یان هه‌ن، كۆمه‌ڵێ ده‌ستكه‌وت و به‌رهه‌می گه‌وره و گرنگن. به هه‌وڵ و ماندوو بوونێكی زۆروبێوچان له ڕه‌مه‌زاندا به ده‌ست دێن. گرنگ ته‌نها ئه‌وسا نی‌یه، گرنگتر ئه‌وه‌یه له دوای ڕه‌مه‌زانیش بیانپارێزین. واته: جارێكی تر نه‌چینه‌وه سه‌رهه‌مان گوناه و تاوان و خراپه ی‌جاران. به‌ڵكو هه‌روه‌كو ڕه‌مه‌زان چاكه‌كار بمێنینه‌وه. ده‌نا ده‌بینه مازووكه‌ری كونده پاشۆڵ! هه‌ر هه‌وڵده‌ده‌ین و خه‌رمان داده‌كه‌ین، كه‌چی له دواوه ده‌ڕژێ و بێ هووده‌یه. بۆیه با هه‌وڵده‌ین دوای ڕه‌مه‌زانیش هه‌ر چاك و پاك بین. به‌تایبه ت ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌نها له ره‌مه‌زاندا خوا دده‌ناسن و خواپه‌رستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، واده‌زانن خواپه‌رستی ته‌نها له‌ره‌مه‌زانه ، نه خاسمه ئه‌و خوشكه به‌رێزانه‌ی له ره‌مه‌زانان خۆیان داده پۆشن یا به‌رۆژووده‌بن و عیباده‌ت ده‌كه‌ن كه‌چی دوای ره‌مه‌زان ده‌گه‌رێنه وه سه‌ر دۆخی جاران ، شتێكی خراپ و نادینی یه و ناحالی یه له ئیسلامه‌تی .
ئیتر ئه‌مانه و ده‌یان كاری تری چاك هه‌ن، پێویسته به ئه رك و به‌رنامه‌ی خۆمانیان بزانین و، له‌م مانگه‌دا ئه‌نجامیان بده‌ین و له‌ره‌مه‌زاندا جێ به‌جێیان بكه‌ین.
به‌خته‌وه‌ری

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







ده‌سته‌کانت خۆش بێت تینا گیان وه‌ڵا زۆر راسته ئه‌م مانگه باشترین هه‌له بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی که ئه‌یانه‌وێت ته‌وبه بکه‌ن پیویسته له‌م مانگه‌یا زۆر خواپه‌رستی و خێر‌و یادی خوا بکه‌ین ته‌نانه‌ت یه‌ک سه‌عاتی ئه‌م مانگه نه‌هیڵین به‌فیرۆ بچێت و به شتی هیچ به‌سه‌ری به‌رین، دوباره ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت...
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









زۆر سوپاس ئه‌سرین گیان ده‌ستی تۆس خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





ده‌سته‌کانت خۆش بێت تینا گیان .. زۆر ڕاسته هیوادارم هه‌موومان په‌یڕه‌وی بکه‌ین و ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره به‌ده‌ست بهێنین...


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
تینا گیان ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت...

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ده‌ستی ئێوه‌ی گوڵیش خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه