.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














تەندروستیت لە بـــەرزیـــدا
لە شوێنە بەرزەكاندا پەستانی هەوا و رێژەی گازی ئۆكسجین لە هەوادا دادەبەزێ، راهاتنی فسیۆلوجی لەش لە بەرزی (2100) مەتردا دەست پێ دەكات، بەڵام لە بەرزی (3650) مەتردا مرۆڤ پێویستی بە راهاتنی لەشەوە دەبێ، چونكە زیاتر پێویستی بە هەناسە وەرگرتن و هەناسەدانەوە دەبێت، قەبارەی پلازمای خوێن كەم دەبێتەوە و دەردانی ماددەی بایكاربۆنێت لە گورچیلەكاندا زیاددەكات. ئەم گۆڕانانە و چەند گوڕانێكی تر پێویستی زیاد دروست كردنی هیمۆگڵۆبین دابین دەكەن بە مەبەستی هێشتنەوەی ئاستی چڕی گازی ئۆكسجین لەناو خوێنبەرەكانی لەشدا.
لە بەرزایی پتر لە (4275) مەتردا لێدانی دڵ و بڕی خوێنی فڕێدراو لە دڵەوە زیاد دەكەن و پەستانی ناو خوێنبەرەكانی سییەكان بەرزدەبێتەوە، كەواتە لەشوێنە بەرزەكاندا كە یەكێك رانەهاتبێ تووشی هەناسەڕاوكێ دەبێ و هەناسە وەرگرتنەكان تەنك و خێرا دەبن. جگە لە ناڕەحەتی دروونی و سەرئێشە و زووماندووبوون و بۆرژان. لەبەرزایی پتر لە (5330) مەتردا، ئاستی ئۆكسجین لەناو خوێنبەرەكان بە رێژەی 70% كەم دەبێیەوە، چالاكی میكانیكی لەش دادەبەزێ، لەوانەشە كە ئارەزووی خواردن كەم بێتەوە و كێشی لەش دابەزێ لەگەڵ كەمبوونەوەی توانای مێشك و لەش، هەروەها مرۆڤ زیاتر رووبەڕووی كێشەی تەندروستی دەبێتەوە. ئەوە ماوە بڵێین كە مرۆڤ ناتوانێ بەهیچ جۆرێك خۆی بگونجێنێت بەشێوەیەكی بەردەوام لە بەرزایی پتر لە (4575) مەتردا.
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه





ده ست خۆشبێت
لهسهر هێڵ نییه