.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






له میانه‌ی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خولی كاڵچۆی ئیتاڵی به حه‌وت یاری كۆتایی به یاریه‌كانی هه‌فته‌ی ده‌ستپێكی ئه‌و خوله هات .
له یاری یه‌كه‌مدا یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی ئیتاڵی له نێو یاریگای خۆیدا میوانداری یانه‌ی باری تازه سه‌ركه‌وتوو بۆ خولی كاڵچۆ كرد و له ئه‌نجامدا هه‌ردوو یانه به گۆڵێك یه‌كسان بوون .
گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی خاوه‌ن یاریگا یاریزان (سامیۆڵ ئیتۆ) به لێدانی سزا له خوله‌كی (56) تۆماری كرد و تاگه گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی باری یاریزان ( كۆتزۆف) تۆماری كرد .
له یاره‌كی تردا یانه‌ی یۆڤانتۆس له نێو یاریگای خۆیدا ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی كیڤۆڤیرۆنا بۆوه و له ئه‌نجامدا یۆڤانتۆس توانی به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر یاریهگه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتایی پێ بهێنێت ، تاكه گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی یۆڤانتۆس یاریزان (یاكوینتا) له خوله‌كی (11) تۆماری كرد .
له یاریه‌كی تری ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا یانه‌ی جه‌نه‌وا و ڕۆما ڕووی به‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه و له یاریه‌كی زۆر به‌هێزدا یانه‌ی جه‌نه‌وا توانی یاریه‌كه به ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتایی پێ بهێنێت .
سێ گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی جه‌نه‌وای خاوه‌ن یاریگا یاریزانان (دۆمنیكۆ كریتشۆ) له خوله‌كی (49) و (ئه‌لبێرت زاباتر) له خوله‌كی (69) و (جۆسیبی بافیا) له خوله‌كی (82) تۆماریان كرد و دوو گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی ڕۆمای میوانیش یاریزانان (تادی) له خوله‌كی (9) و (تۆتی) له خوله‌كی (64) تۆماریان كرد .
ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی یاریهكاتی تری خولی ئیتاڵیه :
لازیۆ 1×0 ئه‌تڵه‌نتا
ئۆدینێزی 2×2 پارما
پالێرمۆ 2×1 ناپۆلی
كاتانیا 1×2 سامپه‌دۆریا
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
