❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زێدان هه‌میشه‌ به ‌گه‌وره‌یی‌ ده‌مێنێته‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-27 14:03:59

ahmad11
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-05
دواترین سه‌ردان: 2012-07-21
په‌یامه‌كان: 203
WindowsXPMSIE

زێدان هه‌میشه‌ به ‌گه‌وره‌یی‌ ده‌مێنێته‌وه‌

كۆنسێساو : ڕۆناڵدۆ یاریزانێكی‌ گه‌وره‌یه‌ به‌لاَم زێدان هه‌میشه‌ به‌گه‌وره‌یی‌ ده‌مێنێته‌وه‌.
زێدان هه‌میشه‌ به‌گه‌وره‌یی‌ له‌نێو یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌دریدا ده‌مێنیتَه‌وه‌ ئه‌مه‌ قسه‌ی‌ یه‌كێك له‌یاریزانه‌ به‌تواناكانی‌ پێشووی‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌ریدی‌ ئیسپانی‌ كه‌له‌ئێستادا داوا له‌هانده‌رانی‌ یانه‌كه‌ی‌ ده‌كات كه‌په‌له‌ له‌  یانه‌كه‌ و یاریزانانی‌ یانه‌كه‌ نه‌كه‌ن تاكو لێكتێگه‌یتن له‌نێوانیاندا به‌هێز ده‌بێت.
فلافیۆ كۆنسێساوی‌ یاریزانی‌ پێشووی‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌ بڕوای‌ ته‌واوی‌ به‌ئه‌ستێره‌كانی‌ یانه‌ی‌ پێشووی‌ هه‌یه‌ و له‌و بڕوایه‌دایه‌ كه‌یانه‌ی‌ شاهانه‌ ده‌توانێت ئامانجه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ به‌هۆی‌ ئاست به‌رزی‌ ئه‌و یاریزانه‌ به‌توانایانه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ربكات.
به‌لاَم له‌هه‌مان كاتدا كۆنسێساو كه‌یه‌كێك بووه‌ له‌هه‌ره‌ یاریزان  باشه‌كانی‌ هێڵی‌ ناوه‌ڕاستی‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌ دووپاتی‌ كرده‌وه‌ كه‌هیچ كام له‌و ئه‌ستێرانه‌ی‌ یانه‌كه‌ ناتوانن بگه‌نه‌ ئاستی‌ زه‌ینه‌دین زێدانی‌ یاریزانی‌ فه‌ره‌نسی‌ پێشووی‌ یانه‌كه‌ چونه‌كه‌ ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ له‌توانایدابوو به‌ته‌نها ڕووناكی‌ خۆر بشارێته‌وه‌.
كۆنسێساوی‌ به‌ڕازیلی‌ ئێستا له‌وولاتی‌ به‌رازیل سه‌رقاڵی‌ پێكه‌وه‌نانی‌ یانه‌یه‌كی‌ نوێ‌ ی‌ لاوانه‌  ،ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ده‌توانێـت باشتر پێشكه‌ش بكات و به‌زووترین كات له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا به‌ره‌و پێش بچێت ، به‌لاَم كۆنسێساو له‌و بڕوایه‌دایه‌ كه‌یانه‌ی‌ شاهانه‌ زۆر به‌باشی‌ هه‌نگاو ده‌نێت بۆ گه‌یشتنی‌ به‌ئاستی‌ جارانی‌ و پلانه‌كانی‌ ئه‌و یانه‌یه‌ سه‌ركه‌تووه‌.
هه‌روه‌ها ناوبراو خۆشحاڵی‌ خۆی‌ ده‌ربڕی‌ به‌یاریكردنی‌  ڕیكاردۆ كاكای‌ به‌ڕازیلی‌ له‌پێكهاته‌ نوێكه‌ی‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ مایه‌ی‌ شانازیه‌ بۆ هه‌موو تاكێكی‌ وولاَتی‌ به‌ڕازیل.
كۆنسێساو له‌ماوه‌ی‌ یاریكردنی‌ بۆ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌رید و پاش یاریكردنی‌ بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ هیچ یاریزانێكی‌ به‌توانای‌ وه‌ك ئه‌ستێره‌ی‌ پێشووی‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید زه‌ینه‌دین زێدانی نه‌بینووه‌ و له‌پێكهاته‌ نوێكه‌ی‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌شدا له‌و یرایزانه‌ باشتر به‌دی‌ ناكات.
كۆنسێساو هۆشداری‌ دایه‌ هانده‌رانی‌ یانه‌كه‌ی‌ كه‌ده‌بێت زۆر دانبه‌خۆیاندا بگرن و له‌كاتی‌ شكستی‌ یانه‌كه‌یاندا پێویسته‌ فشاری‌ زۆر نه‌خه‌نه‌ سه‌ر یاریزانانی‌ یانه‌كه‌ تاكو هه‌ریه‌ك له‌ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و ڕیكاردۆ كاكا و ئه‌لبیۆل و بنیزمه‌ له‌یه‌كتر ده‌گه‌ن و شێوازێكی‌ یاری‌ تایبه‌ت جێبه‌جێ‌ ده‌كه‌ن.

http://www.kurdsport.tv/Img/News/zidane-real-madrid-consesaw.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net