❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆنده‌ گرانبه‌هاکانی یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌رید به‌رشه‌لۆنه‌ ناترسێنێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-27 17:32:48

ahmad11
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-05
دواترین سه‌ردان: 2012-07-21
په‌یامه‌كان: 203
WindowsXPMSIE

بۆنده‌ گرانبه‌هاکانی یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌رید به‌رشه‌لۆنه‌ ناترسێنێت

http://kurdsport.tv/Img/News/barsha-real--ffffffdddd.gifله‌ئێستادا یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ كارده‌كات بۆ كاردانه‌وه‌ی‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌ریدی‌ ئیسپانی‌ ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و یانه‌یه‌ توانی‌ چه‌ندین یاریزانی‌ به‌توانای‌ وه‌ك كریستیانۆ رٍۆناڵدۆپورتوگالی‌ و یانه‌ی‌ مانچیسته‌ر یونایتدی‌ ئینگلیزی‌ و ڕیكاردۆ كاكای‌ به‌ڕازیلی‌ و یاریزانی‌ یانه‌ی‌ ئه‌ی‌ سی‌ میلانی‌ ئیتاڵی‌ بهێنێته‌ ڕیزه‌كانی‌ یانه‌كه‌ی‌.
هه‌روه‌ها تائێستاش یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌رید به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ به‌ستنی‌ بۆند له‌گه‌ڵ یاریزانی‌ فه‌ره‌نسی‌ و هێڵی‌ ناوه‌ڕاستی‌ یانه‌ی‌ بایرن میونخی‌ ئه‌ڵمانی‌ فرانك ڕیبیری‌.
به‌رشه‌لۆنه‌ هه‌وڵ ده‌دات پێكهاته‌ی‌ یاریزانانی‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌چه‌ند یاریزانێك تۆكمه‌ بكات كه‌ناوبانگی‌ زۆر یان نیه‌ له‌جیهانی‌ یاری‌ تۆپی‌ پێدا نوموونه‌ش وه‌ك فلیپی‌ لویسی‌ یانه‌ی‌ دیپۆرتیڤۆ لاكرۆنای‌ ئیسپانی‌ و هه‌روه‌ها هه‌ردوو یاریزانی‌ كرواتی‌ داریۆ سیرینا ودیمیتری‌ جكربنیسكی‌،هه‌روه‌ها هێرشبه‌ری‌ یانه‌ی‌ ڤالینسیای‌ ئه‌و وولاَته‌ خوان ماتا.
له‌لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌دات له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكی‌ تردا بۆند ئیمزا بكات به‌تایبه‌تی‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ سامیۆل ئیتۆ ڕیزه‌كانی‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌جێ هێشت و ڕوویكرده‌ یانه‌ی‌ ئه‌نته‌رمیلانی‌ ئیتاڵی‌ و ئیبراهیمۆڤیجیش به‌ شێوه‌یه‌كی‌ فه‌ڕه‌می‌ ڕووی‌ كرده‌ ڕیزی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ .
سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ش یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ئێستادا له‌هه‌وڵی‌ جدی‌ دایه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی‌ ئاست تواناكانی‌ یاریزانی‌ یانه‌ی‌ ڤالینسیای‌ ئه‌و وولاَته‌ داڤید ڤیا.
گرێبه‌سته‌كانی‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌ریدی‌ ئیسپانی‌ هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ یاریزانان و ئیداره‌ی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ دروست ناكات چونكه‌ له‌ئێستادا یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ خاوه‌نی‌ لیۆنیل میسی‌ ئه‌رجه‌نتینی‌ و جاڤی‌ هێرناندز و ئینێستای‌ ئیسپانی‌ و دانێل ئه‌لڤێزی‌ و ئیبراهیمۆڤیچی‌ سویدیه‌ كه‌ده‌توانن به‌ئاسته‌ به‌رزه‌كانیان سه‌ركه‌ون به‌سه‌ر ئه‌ستێره‌كانی‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌رید كه‌بریتیه‌ له‌ ڕیكاردۆ كاكا و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و كه‌ریم بنزیمه‌ی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ ، چونكه‌ به‌پێ ی‌ چاودێرانی‌ وه‌رزشی‌ هه‌ریه‌ك له‌ كاكا و ڕۆناڵدۆ له‌وه‌رزی‌ ڕابردوودا نه‌یان توانیوه‌ ئه‌و ئاسته‌ پێشه‌كه‌ش بكه‌ن كه‌پێشت تر ئه‌نجامیان ده‌دا.
به‌لاَم له‌ئێستادا یاریزانانی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ئه‌وپه‌ڕی‌ ئاست به‌رزی‌ و لێك تێگه‌یشتندان. سه‌باره‌ت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ فلۆرینتیۆ پیرێزی‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌رید ڕۆژنامه‌كانی‌ ئیسپانیا پێداگری‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ناوبراو ناتوانێت یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید به‌سه‌ر یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌دا سه‌ركه‌وتوو بكات.چونكه‌ ناوبراو پێشتر ماوه‌ی‌  شه‌ش وه‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌ریدا بووه‌ و هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و یانه‌یه‌ له‌و كاته‌دا به‌هێزترین و باشترین یاریزانی‌ جیهانی‌ تێدابووه‌ وه‌ك زه‌ینه‌درین زێدانی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ و ڕۆناڵدۆی‌ به‌ڕازیلی‌ و لویس فیگۆی‌ پورتوگالی‌ و دیڤد بێكهامی‌ ئینگلیزی‌ و چه‌ندین یاریزانی‌ تر به‌لاَم ناوبراو له‌ماوه‌ی‌ ئه‌و شه‌ش وه‌رزه‌دا ته‌نها له‌ سێ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مدا توانی‌ سێ نازناوی‌ بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنێت .ئه‌وه‌ی خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان جارێك و خولی‌ ئیسپانی‌ دووجار له‌ساڵه‌كانی‌ 2001 و 2003 .
ئه‌وه‌ی‌ لێره‌دا جێ‌ ی‌ تێڕامانه‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌و ساته‌ی‌ كه‌پیرێز سه‌رۆكایه‌تی‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌ریدی‌ ده‌كرد توانی‌ هه‌مان سێ نازناو به‌چه‌ند یاریزانێكه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ر بكات ،كه‌له‌ئاستی‌ بۆندی‌ ئه‌و یاریزانانه‌دا نه‌بوون كه‌ئه‌و یانه‌ی گرێبه‌ستی‌ له‌گه‌ل َئیمزا كردبوون و ته‌نها یاریزانێك له‌و دووساڵه‌دا كه‌ئاستی‌ باش بوو له‌یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ڕۆناڵدینهۆی‌ یاریزانی‌ ئێستای‌ یانه‌ی‌ ئه‌ی‌ سی‌ میلانی‌ ئیتاڵی‌ بوو.
هه‌ربۆیه‌ ئێستا یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ زۆر به‌ووردی‌ و له‌سه‌رخۆ و به‌هێمنی‌ كار له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆندانه‌ی‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌ریدا ده‌كات.
وه‌رزی‌ داهاتوو بێگومان خۆشترین وه‌رز ده‌بێت بۆ هانده‌رانی‌ ئه‌م دوو یانه‌ و له‌كۆتایی‌ ئه‌و وه‌رزه‌شدا ده‌زانین كه‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌باشی‌ كاری‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆندانه‌ كردووه‌ یان یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌رید و فلۆرینتینۆ پیرێز گره‌و ده‌به‌نه‌وه‌......باچاوه‌ڕوان بین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-27 17:35:32

hawnaz
کازیوەی یانە
شوێن: ♫سلێمانی♫
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 1234
WindowsXPFirefox

Re: بۆنده‌ گرانبه‌هاکانی یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌رید به‌رشه‌لۆنه‌ ناترسێنێت

dastt xoshbeeet 3

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net