.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









کاردانه‌وه و وته‌ی که‌سایه‌تیه وه‌رزشیه‌کانی یانه‌کانی به‌شدار له خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی تیروپشکه‌که :
سه‌رۆکی یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید ئنریکی سیریزۆ که یانه‌که‌ی که‌وتۆته له پاڵ چێڵسی و پۆرتۆ و ئابوێل یاری ده‌کات وتی : من دڵنیام و بڕوام به یانه‌که‌م هه‌یه ، چانسێکی باشمان هه‌یه بۆ سه‌رکه‌وتن ، چێڵسی کاره‌کانمان زه‌حمه‌ت ده‌کات به‌ڵام ده‌جه‌نگین له پێناو به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی دووه‌م
یاریزان ریکاردۆ کاکا یاریزانی پێشوی یانه ئه‌ی سی میلان و ئێستای ریال مه‌درید وتی:شتێکی خۆشه که دووباره بگه‌رێمه‌وه یاریگای سان سیرۆ
هاورێکانم ببینم هه‌روها رایگه‌یاند هه‌موو کات یانه‌ی میلانم خۆش ده‌وێت
جێگری سه‌رۆکی میلان گالیانی که یانه‌که‌ی له پاڵ ڕیال مه‌درید و زیورخ و مارسیلیا یاری ده‌کات وتی : ئێمه یانه‌ی ژماره یه‌ک بوین له گروپه‌که به‌ڵام به‌هێزترین یانه‌ی ژماره دوومان به‌رکه‌وتووه که مه‌دریده ، باشتر وابوو له قۆناغه‌کانی تر ڕوبه‌ڕووی ریال ببینه‌وه ، ئه‌وان ڕاوچی بازاری گواستنه‌وه بوون و له پاڵێوراوه‌کانن بۆ به‌ده‌ست هێنانی جامه‌که
ده‌یڤد گێل سه‌رۆکی یانه‌ی مانجسته‌ر یونایتد که یانه‌که‌ی له پاڵ سسکا مۆسکۆ و بێشکشتاش و فۆلفسبۆرگ یاری ده‌کات وتی : هه‌موویان پاڵێوراون بۆ سه‌رکه‌وتن له‌م گروپه ته‌نانه‌ت چواره‌م یانه پاڵه‌وانی ئه‌ڵمانیایه ، پێویسته سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ بێشكشتاش یاری بکه‌ین پاشان بزانین چی ڕوده‌دات.
دیدیه دیشامب راهێنه‌ری یانه‌ی مارسیلیا که له گروپێکی زۆر زه‌حمه‌ت دایه له پاڵ میلان و مه‌دریدا وتی : مه‌ترسیداره یانه‌ی سێیه‌م بیت له گروپه‌که چونکه یه‌که‌م و دووه‌م به‌هێزن و ئه‌مه‌ش به‌سه‌ر ئێمه هات ، ئه‌بێت زۆر به باشی خۆمان ئاماده‌بکه‌ین تا سه‌ربکه‌وین به‌ڵام نابێت زیوریخ له یاد بکه‌ین ..
خوان لاپۆرتا ناترسێت له ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌نته‌ر و ئیتۆ و ده‌لێت : هه‌ندێکی شتی له‌و جۆره ڕوده‌دات زۆرجار به‌ڵام من چاوه‌ڕێی ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌نته‌ر م ده‌کرد ، شتێکی جوانه ئیتۆ له نیوکامب ببینینه‌وه .
ڕافایل بینیتز ڕاهێنه‌ری لیڤه‌رپوول له یه‌کێک له ئاسانترین گروپه‌کانی پاڵه‌وانیه‌تیه‌که خۆی بینیوه‌ته‌وه و وتی : لیۆن یانه‌یه‌کی باشه و یاریزانی باشیشی هه‌یه و ئه‌توانن یاریه‌که‌ی جوان پێشكهشبکهن به‌ڵام فیۆرینتینا خاوه‌ن هانده‌رێکی زۆر ڕێکوپێکه و شارهکشیان زۆر جوانه
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن momi temen (2009-08-27 21:48:20)

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌س خۆش به‌س لیڤه‌رپول زوودهرئهکرێت


له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان سه‌رکه‌وتووبن
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌س خۆش هه رسه ر که وتوبی
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ahmad11 (2009-08-28 10:42:33)
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆووش
به‌هیوای سه‌رکه‌وتن

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
