.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






ئارام ساڵح
كاتێك دایكى خۆشه‌ویستم گیانى سپارد له‌كاتى له‌دایكبوونى هاوڕێى برامدا، من ته‌مه‌نم سیانزه ساڵ بوو، ئیتر له‌دواى ئه‌و كۆسته گه‌وره‌یه‌وه پورم سه‌رپه‌رشتى ده‌كردین و هاوكارو بهخێوكهرو سهرپهرشتیكهرمان بوو، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى باوكم زۆر هاوكارمان بوو، به‌لام مردنى دایكم كه‌لێنێكى گه‌وره بوو له‌خێزانه‌كه‌ماندا، سه‌ره‌ڕاى ئازاره‌كانى بێ دایكى و دوور بوون لهسۆزو میهرى دایك، هه‌رچۆنێك بێت به‌هاوكارى پورم گه‌وره بووین، ئه‌وه بوو توانیم قۆناغه‌كانى ناوه‌ندى و ئاماده‌یى به‌سه‌ركه‌وتویى ببڕم و له‌زانكۆى سلێمانى له‌كۆلێژى ئه‌ندازیارى وه‌رگیرام.
كاتێك له‌كۆلێژ وه‌رگیرام
من و شاهۆى كوڕى ئه‌و پوره‌م كه سه‌رپه‌رشتى ئێمه‌ى ده‌كرد هه‌میشه پێكه‌وه بووین و ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندیه‌كه‌مان گه‌یشتبووه ئه‌و راده‌یه‌ى كه نه‌مان ده‌توانى هیچ رۆژێك یه‌كترى نه‌بینین، به‌لام دواى ئه‌وه‌ى كه من له‌زانكۆ وه‌رگیرام پاش ساڵێك رۆژ به‌ڕۆژ په‌یوه‌ندیه‌كه‌مان به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه‌و ساردبوونه‌وه هه‌نگاوى ده‌نا، ئیتر من زۆر بێ تاقه‌ت بووم هه‌رچه‌نده به شاهۆم ده‌گوت شاهۆ گیان بۆچى وا لهئاستمدا سارد‌و سڕیت وه‌كو جاران نه‌ماویت، له‌وه‌لامدا شاهۆ ده‌یوت شۆخان گیان هیچ نییه هه‌ر خۆم تۆزێك بىَ تاقه‌تم، ئه‌وه‌بوو په‌یوه‌ندیه‌كه‌مان ته‌واو لاواز بوو، دواى ئه‌وه‌ى من دووساڵ له خوێندنه‌كه‌مدا به‌ره‌و پێش چووم و چوومه قۆناغى سێى كۆلێژ، كوڕێك لهگروپهكهى خۆمان به‌ناوى سیروان داواى په‌یوه‌ندى لىَ كردم و وتى: شۆخان من تۆم ده‌ست نیشانكردووه بۆ ئه‌وه‌ى بتكه‌م به‌هاوسه‌رى خۆم ئه‌گه‌ر تۆش قبوڵم بكه‌یت، منیش له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ شاهۆى كوڕى پورمدا بووم وتم جارىَ هیچ به‌ڵێنێك ناده‌م و پاشتر وه‌لامت ده‌ده‌مه‌وه، ئیتر هه‌ر ئه‌و رۆژه په‌یوه‌ندیم به شاهۆوه كرد‌و پێموت شاهۆ گیان ده‌مه‌وێت به‌سه‌راحه‌ت بیروبۆچوونى خۆتم له‌باره‌ى پهیوهندیهكهمانهوه پێ بڵێیت ئه‌گه‌ر منت وه‌لاناوه و له‌بیرت كردوم یان هه‌رشتێكى تایبه‌ت و په‌یوه‌ندیدار هه‌یه به‌خۆته‌وه ئه‌وا زۆر ئاساییه قسه بكه، شاهۆش وتى: شۆخان باش گوێبگره من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیم به‌تۆوه نه‌ماوه‌و ئه‌و په‌یوه‌ندییه له‌بیر خۆت ده‌ربكه و زۆر ئازادبه و كىَ به‌باش ده‌زانیت پیرۆزت بێت، ئه‌وه بوو منیش دواى چه‌ند رۆژێك وهلامى سیروانم دایه‌وه‌و په‌یوه‌ندیمان دروست كرد.
بێشه‌رمانه هاته زانكۆ
سیروان كوڕێك بوو له‌ڕێزو خۆشه‌ویستى و تێگه‌یشتن، دواى تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كه‌ماندا شاهۆى كوڕى پورم به پهیوهندییهكهمانى زانى و رۆژێكیان زۆر بىَ شه‌رمانه هات بۆ زانكۆ‌و به سیروانى خۆشهویستمى وت كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێم نزیك نه‌بێته‌وه، چونكه ئه‌و خۆى واته شاهۆ به‌ته‌مایه بێته خوازبێنیم و هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵدا بكات، ئیتر سیروانیش دواى گفتوگۆیه‌كى چڕ‌وپڕ بڕیاریدا كه‌واز لهپهیهندییهكه بهێنین، ئه‌وه‌ى زیاتر كێشه‌ی بۆ دروستكردبوم هیچ كه‌سێك له‌خزمه نزیكه‌كانم رازى نه‌بوون من هاوسه‌رگیرى به‌كه‌سى تر بكه‌م بێجگه لهشاهۆى كوڕى پورم، منیش له‌دوای ئه‌و رۆژه‌وه‌ی كه ئازادی كردوم پهیوهندییهكهمانی به‌لاوه گرنگ نه‌بوو، ده‌روون و هه‌ستى شاهۆم بۆ ده‌ركه‌وتبوو كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سروشتى من و ئه‌و ناگونجێن.
كۆتاییه‌كی تاڵ
دوای ئه‌وه‌ی لهسیروانى خۆشه‌ویستیان كردمء به‌ناچارى له‌گه‌ڵ شاهۆدا هاوسه‌رگیریم كرد، به‌لام ئه‌وه‌ى به‌مێشكمدا هات و ته‌وه‌قوعم ده‌كرد هاته دى، هه‌میشه ژیانمان پڕ له‌كێشه بوو، ژیانێك هه‌موو كات له‌كێشه‌و ناته‌بایى بیركردنه‌وه، بۆیه دواى ئه‌وه‌ى شاهۆ به‌دبه‌ختى كردم و ماڵوێرانى كردم سه‌ره‌ڕاى هه‌بوونى منداڵێك ته‌لاقى دام، سوچى هه‌موو ئه‌م ناڕه‌حه‌تیانه ده‌خه‌مه ئه‌ستۆى ئه‌و كهسوكارهى كه‌ڕێگه‌یان نه‌دام بهبیركردنهوهى خۆم هاوسه‌رگیرى بكه‌م، به‌بیانووى عه‌یبه و سپڵه‌یى ئه‌مه ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ى كه پورم سه‌رپه‌رشتى ئێمه‌ى كردووه كه‌منداڵ بووین راسته من هیچ كات چاكه‌و هاوكارى پورم له‌بیر ناكه‌م، به‌لام ئه‌مه‌ش ناكاته ئه‌وه‌ى كه گه‌وره بوم هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ شاهۆى كوڕیدا بكه‌م به‌لام زه‌ختى كه‌سوكار ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره مستهقبهلییهى پێ كردم بۆیه ئێستا له‌ماڵى باوكم له‌گه‌ڵ ئه‌رینى كوڕمدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ین.
sarchawa: knwe
له‌سه‌ر هێڵ نییه








داماو بۆ خۆی خۆزگه سیروان وازی لێ ناهێنا به‌ڵام قه‌ده‌ر . ده‌ستت خۆش بێت نوا گیان ئه‌م به‌سه‌ر خه‌مناک بوو سه‌رکه‌وتوو بیت گوڵه‌که‌م.


له‌سه‌ر هێڵ نییه
dastt tosh xosh bet hawrei barezm
supas bo paeamakat
sarkaw tw bit
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن nwa (2009-08-30 10:21:26)
له‌سه‌ر هێڵ نییه







دةستةكانت خؤش بيت nwa كيان سةركةوتووبى بؤ ئةم بةسةر هاتة خةمكينة

له‌سه‌ر هێڵ نییه





ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌و كاتی زۆری ئه‌وێت له‌م ئه‌قلیه‌ته رزگارمان بێت
مرۆڤ ئه‌بێت مرۆڤ بێت و خۆی له‌باره‌ی ژیانی خۆیه‌وه بڕیاربدات
به‌لام ئه‌مه دوای ئه‌وه دێته دی كه هه‌وڵبده‌ین سنووری ئه‌م چه‌ندین ساڵ كه‌ڵتوری پیاو سالاری و رزیوهكانی ئازادی كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی و ئابووری و عهقلیشمانی به‌ند كردووه ببه‌زێنین و له‌نێو ببه‌ین له‌سه‌رده‌می جیهانگیریدا مرۆڤێك نه‌توانێت خاوه‌نی ئاسایترین و سروشتی ترین بڕیاری ژیانی تایبه‌تی بێت ئه‌و كۆمه‌ڵگایه ئازادنیهو پێشكه‌وتن تێیدا مه‌حاڵه
سه‌ركه‌وتووبی بۆ ئه‌م بابه‌ته
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh bet walla waya barasy keshaya mnish keshayaki wam haya barsti nazanm chi bkam la 15 saliyawa 7azm la kor porm krdwa kachi bawkm ale ba 1 shart razi abm abe mrdm nayata sar gorakam w la re w ban bynimt salamm le maka bawash razi bom kachi ale na rozhe ale sari rutawatawa rozhe ale shahaday nya rozhe ale 5 sal la to gawratra etr girm xwardwa badast bawkmawa daykmish zori lagal ale ale madam xzm toya awa qat razi nabm ba daykm ale nazanm chi bkam bas hywadarm wak shoxanm basr nayat
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن tanya_karkuki (2009-09-02 14:54:13)
له‌سه‌ر هێڵ نییه










barasty naxosha
dast xoshbe nwa gwll
sarkawtwbi basaqa


له‌سه‌ر هێڵ نییه
zor supas bo paeamakntan hawrean
dastti ewash xosh bet
sarkaw tw bin
>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>
ishala xwa bayaktan agayanet tanya_karkuki
له‌سه‌ر هێڵ نییه