.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






له درێژه‌ی یارییه‌کانی خولی نایابی ئینگلیزی‌دا بۆ وه‌رزی 2009/2010، یانه‌ی چیڵسی بۆ بردنه‌وه‌ی سێیه‌م و مان یونایتد بۆ قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی دۆڕاندنه‌که‌ی پێشوی هه‌وڵده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه به ئه‌نجامدانی شه‌ش یاری که له یه‌ک کاتداو سه‌عات 5ی ئێواره ده‌کرێن هه‌فته‌ی سێیه‌می پریمه‌رلیگ ده‌ستپێده‌کات، تیایدا یانه‌ی مان یونایتد له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی ده‌بێته میوانی یانه‌ی ویگان.
له‌ویارییه‌دا مان یونایتد ده‌یه‌وێ قه‌ره‌بوی شکسته‌که‌ی هه‌فته‌ی دوه‌می به‌رامبه‌ر یانه‌ی بێرنلی که ئه‌مساڵ بۆ نایاب سه‌رکه‌وتوه بکاته‌وه، که له ماوه‌ی 33 ساڵی رابوردودا یه‌که‌م دۆڕانیه‌تی به‌ویانه‌یه.
هاوکات له یارییه‌که‌یدا به‌رامبه‌ر ویگان، فیرگسۆنی راهێنه‌ری مان یونایتد بڕوای به یاریزانه‌کانی هه‌یه، یانه‌که‌ی بگه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌ر سکه‌ی سه‌رکه‌وتنه‌کان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ساڵی 2005ه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و یانه‌یه نه‌یدۆڕاندوه.
مان یونایتد له دۆڕاندنێک و بردنه‌وه‌یه‌ک سێ خاڵی هه‌یه‌و له پله‌ی نۆیه‌مدایه.
ئه‌رسیناڵ و دوباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه گه‌وره‌که‌ی هه‌فته‌ی یه‌که‌م
له یارییه‌کی دیکه‌ی ئه‌مڕۆدا یانه‌ی ئه‌رسینال له یاریگای ئیمارات له له‌نده‌ن میوانداری یانه‌ی پۆرتسمۆس ده‌کات.
ئه‌رسیناڵ که له سه‌ره‌تاوه روبه‌ڕوی ره‌خنه‌یه‌که‌ی زۆر بویه‌وه، به‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یاریزانی گه‌وره‌و به‌هێزدا مۆرنه‌کردوه‌و ده‌ستبه‌رداری ئه‌دیبایۆری هێرشبه‌ری سه‌ره‌کی یانه‌که‌شی بو.
به‌ڵام له یه‌که‌م هه‌فته‌دا ئه‌م گومانه‌ی ره‌وانده‌وه‌و به ئه‌نجامێکی گه‌وره‌و به شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێک له یانه‌ی ئیڤه‌رتۆنی برده‌وه، هاوکات هه‌فته‌ی دوه‌م به‌هۆی به‌شداریکردنی له چامپیۆنس لیگ یارییه‌که‌ی دواخست.
ئه‌رسیناڵ به کۆکردنه‌وه‌ی 3 خاڵ له یه‌ک یاری به پله‌ی سێیه‌م دێ.
چیڵسی و بردنه‌وه‌ی سێیه‌م
یانه‌ی چیلسی پاش بردنه‌وه‌کانی له هال سیتی (2-1) ، سه‌نده‌رلاند (3-1) له یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی قورس‌دا ده‌بێته میوانی یانه‌ی فوڵهام ده‌بێته‌وه.
یانه‌ی چیڵسی به راهێنه‌ری کارلۆ ئه‌نچیلۆتی راهێنه‌ری پێشوی یانه‌ی میلان، له سه‌ره‌تاوه ئاستێکی باش نیشانداوه‌و به‌رده‌وامبونیشی به‌مشێوه‌یه، باڵاده‌ستی مان یونایتدی پاڵه‌وانی سێ وه‌رزی رابوردو ده‌هێنێته خواره‌وه.
لای خۆشیه‌وه‌و سه‌باره‌ت به‌و یارییه لامپاردی یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی چیڵسی وتی: "رێگایه‌که‌ی دورودرێژمان له پێشه‌و جارێ سه‌ره‌تایه، به‌رده‌واومبونمان به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا هه‌لی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌که‌مان بۆ مسۆگه‌رده‌کات".
له به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ی فوڵهام که وه‌رزی رابوردو پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی وه‌رگرت، له‌ویارییه‌دا هێرشبه‌ری سه‌ره‌کی یانه‌که‌ی ئه‌ندی جۆنسۆنی به‌هۆی پێکانه‌وه له‌ده‌ستدا، به‌وهۆیه‌شه‌وه ماوه‌ی دو مانگ له یاریگاکان دورده‌که‌وێته‌وه.
چیڵسی له کۆی 2یاری، شه‌ش خاڵی هه‌یه‌و به جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ تۆتنهامی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی، له پله‌ی دوه‌مدایه
لیڤه‌رپوڵ- ئه‌ستۆن ڤێلا یاری لوتکه‌ی هه‌فته‌ی سێیه‌م
له دوایاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له یاریگای "ئه‌نفێڵد" میوانداری یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلا ده‌کات.
یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ به وره‌یه‌کی به‌رزه‌وه به‌شداری ئه‌و یارییه ده‌کات، ئه‌ویش پاش بردنه‌وه گه‌وره‌که‌ی له هه‌فته‌ی دوه‌مدا به چوار گۆڵی بێوه‌ڵام له یانه‌ی ستۆک سیتی، وێڕای ئه‌وه‌ی یاری ده‌ستپێکی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌رامبه‌ر تۆتنهام دۆڕاند.
لیڤه‌رپوڵ له کۆی دو یاری 3 خاڵی هه‌یه‌و له پله‌ی چواره‌مدایه.
به‌ڕێوه‌چونی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی سێیه‌م:
شه‌ممه 22/8 سه‌عات 5ی ئێواره
ئه‌رسیناڵ – پۆرتسمۆس
بێرمه‌نگهام سیتی – ستۆک سیتی
مانچسته‌رسیتی – وڵڤه‌رهامپتۆن
سه‌نده‌رلاند – بلاکبێرن رۆفه‌رز
ویگان – مانچسته‌ریونایتد
هال سیتی – بۆڵتۆن
یه‌کشه‌ممه 23/8
وێستهام – تۆتنهام 3:30ی پاشنیوه‌ڕۆ
بێرنلی – ئیڤه‌رتۆن 5ی ئێواره
فوڵهام – چیڵسی 6ی ئێواره
لیڤه‌رپوڵ – ئه‌ستۆن ڤێلا دوشه‌ممه 23/8 سه‌عات 10ی شه‌و


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ستت خۆشبێت هه‌رسه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
