.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











ئه‌مشه‌و ئاوه‌دانی ده‌كه‌وێته‌وه نێو یاریگاكانی ئیسپانیا‌و به‌لێدانی فیكه‌ی ده‌ستپێكردنی یاریی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مهدریدو دیپۆرتیڤۆ لاكه‌رۆنیا، وه‌رزی(2009-2010)ی خولی ئیسپانیش ده‌ست پێده‌كات..
ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانی له‌گه‌ڵ وه‌رزی رابردوو جیاوازییه‌كی زۆری هه‌یه، به‌ڵام پرسیاری هه‌ره گه‌وره‌و بێ وه‌ڵام ئه‌وه‌یه (ئایا به‌رشه‌لۆنه ده‌توانێت به‌رگری له‌نازناوه‌كه بكات)؟، بێگومان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و هه‌موو بۆنده گه‌وره گرانبه‌هایه‌ی ركابه‌ره مێژوویی‌و سه‌رسه‌خته‌كه‌ی (ریاڵ مه‌درید) به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت هه‌ر لێڵ‌و گوماناوییه.
ئه‌مساڵ ریاڵ مه‌درید به‌چه‌ندین چه‌كی نوێ‌و گرانبه‌ها خۆی چه‌كدار كردووه، كه گرنگترینیان (كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ریكاردۆ كاكا، كه‌ریم بنزیمه)ن، كه ئه‌مساڵ هانده‌رانی ریاڵ ئومێدێكی زۆریان به‌و سێ رووخساره نوێیه‌ی ناو یانه‌كه‌یان هه‌یه كه له‌و بێئومێدی‌و ره‌شبینییه رزگاریان بكه‌ن.
به‌رشه‌لۆنه ئاماده‌یه..
لای خۆیه‌وه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به به‌ده‌ستهێنانی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپی‌و جامی سوپه‌ری ئیسپانی سه‌لماندی كه ئه‌م وه‌رزه‌ش ئاماده‌یه بۆ وه‌رگرتنی لوتكه‌و سه‌ركردایه‌تی كردنی تۆپی ئیسپانی له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا‌و هه‌روه‌ك سه‌لماندیشی كه هیچ چه‌كێك له (میسی) قورستر‌و گرنگتر نی‌یه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مساڵ به‌رشه‌لۆنه ته‌نها بۆندێكی به‌ستووه كه جێی گرنگی پێدان بێت كه ئه‌ویش هێنانی (زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ)ی سویدی بوو له ئینته‌رمیلانی ئیتاڵییه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تائێستاش به‌رشه‌لۆنه خاوه‌نی به‌هێزترین‌و ترسناكترین هێڵی ناوه‌ڕاسته، كه ئه‌مه‌ش هه‌لێكی باشی ده‌داتێ بۆ به‌رگری كردن له‌نازناوه‌كانی.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ناكرێت ئه‌گه‌ره‌كانی تر به‌دوور بگرین له‌خولی ئیسپانیدا، چونكه سه‌ره‌ڕای ریاڵ مهدریدو به‌رشه‌لۆنه چه‌ندین یانه‌ی تریش خه‌ونی به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه‌یان له‌مێشكدایه‌و ره‌نگه خاوه‌نی كه‌ره‌سه‌ی پێویستیش بن بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و خه‌ونه، كه دیارترینیان (ڤاله‌نسیا‌و ئه‌تله‌تیكۆ مهدریدو سیڤیلیا)ن، به‌ڵام رۆژانی داهاتوو یانه‌ی سه‌ركه‌وتوو و یانه‌ی شكست خواردوو ده‌ستنیشان ده‌كات.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه