❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تۆتنهام له‌لوتكه‌دایه‌و چێڵسی‌ به‌دوایه‌وه‌یه‌تی‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-29 10:16:43

ahmad11
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-05
دواترین سه‌ردان: 2012-07-21
په‌یامه‌كان: 203
WindowsXPMSIE

تۆتنهام له‌لوتكه‌دایه‌و چێڵسی‌ به‌دوایه‌وه‌یه‌تی‌

ئارۆن لینۆنی‌ یاریزانی‌ یانه‌ی‌ تۆتنهام سه‌ركه‌وتنێكی‌ گرنگی‌ كرده‌ دیاری‌ بۆ یانه‌كه‌ی‌، پاش ئه‌وه‌ی‌ به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك له‌یانه‌ی‌ وێستهامی‌ برده‌وه‌و به‌مه‌ش تۆتنهام له‌لوتكه‌ی‌ ریزبه‌ندی‌ خولی‌ ئینگلیزیدا پێگه‌ی‌ خۆی‌ قایم كرد..

http://www.cawder.org/uploads/totinham240809.jpg

یانه‌ی‌ تۆتنهام له‌كۆی‌ سێ‌ هه‌فته‌ی‌ سه‌ره‌تای‌ خولی‌ یانه‌كانی‌ ئینگلته‌رادا، هه‌ر سێ‌ یارییه‌كه‌ی‌ بردۆته‌وه‌و به‌جیاوازی‌ گۆڵ‌ له‌گه‌ڵ‌ یانه‌ی‌ چێڵسی‌ لوتكه‌ی‌ ریزبه‌ندی‌ گرتووه‌.
گۆڵه‌كانی‌ یانه‌ی‌ تۆتنهام له‌لایه‌ن یاریزانان (جێرماین دیڤۆ) له‌خوله‌كی‌(54)‌و (ئارۆن لینۆن) له‌خوله‌كی‌(79)دا تۆماركران‌و تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی‌ خاوه‌نی‌ یاریگاو جه‌ماوه‌ریش له‌لایه‌ن یاریزان (لویس خیمینیز) له‌خوله‌كی‌(49)دا تۆماركرا.
چێڵسی‌ به‌رده‌وامه‌ له‌پێشڕه‌وییه‌كانی‌
http://www.cawder.org/uploads/chelsy240809.jpg
یانه‌ی‌ چێڵسیش لای‌ خۆیه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ ئه‌نجامه‌ باشه‌كانی‌ به‌راهێنه‌رایه‌تی‌ راهێنه‌ری‌ نوێی‌ یانه‌كه‌ (كارلۆ ئانچیلۆتی‌)‌و ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش وه‌ك دوو هه‌فته‌ی‌ رابردوو سێ‌ خاڵی‌ تری‌ خسته‌ سه‌ر كۆی‌ خاڵه‌كانی‌‌و به‌جیاوازی‌ گۆڵ‌ له‌گه‌ڵ‌ تۆتنهام له‌پله‌ی‌ دووه‌می‌ ریزبه‌ندیدا گیرسایه‌وه‌.
له‌یاری‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا چێڵسی‌ رووبه‌ڕووی‌ یانه‌ی‌ فولهام بووه‌وه‌و به‌دوو گۆڵی‌ بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ی‌ كۆتایی‌ پێهێنا، گۆڵه‌كانیش له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه‌ له‌یاریزانان (دیدییه‌ درۆگبا) له‌خوله‌كی‌(39)‌و (نیكۆلا ئه‌نێلكا) له‌خوله‌كی‌(76)دا تۆماركران.
بیرنلی‌ قوربانییه‌كی‌ تری‌ خسته‌وه‌
پێده‌چێت یانه‌ی‌ بیرنلی‌ پاش 33 ساڵ‌ دابڕانی‌ له‌خولی‌ نایابی‌ یانه‌كانی‌ ئینگلته‌را، له‌م وه‌رزه‌دا بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕابێته‌وه‌ كه‌ گه‌وره‌كان بكاته‌ قوربانی‌، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش یانه‌یه‌كی‌ تری‌ گه‌وره‌ی‌ خولی‌ ئینگلیزی‌ (ئیڤه‌رتۆن) بووه‌ قوربانی‌ ئه‌م یانه‌یه‌و به‌گۆڵێكی‌ بێبه‌رامبه‌ر هه‌ر سێ‌ خاڵه‌كه‌ی‌ له‌چنگ ده‌رهێنرا، كه‌وتنی‌ ئیڤه‌رتۆن له‌م هه‌فته‌یه‌دا پاش كه‌وتنی‌ مانچسته‌ر یونایتد دێت له‌سه‌ر ده‌ستی‌ هه‌مان یانه‌ له‌هه‌فته‌ی‌ پێشووداو به‌هه‌مان ئه‌نجامیش.
http://www.cawder.org/uploads/bernly240809.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-29 15:18:01

kurd dj
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ده‌ربه‌ندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-28
په‌یامه‌كان: 525
WindowsXPSafari

Re: تۆتنهام له‌لوتكه‌دایه‌و چێڵسی‌ به‌دوایه‌وه‌یه‌تی‌

ده‌ست خۆش ئه‌م وه‌رزه‌ پێم وایه‌ چێڵسی خولی پریمه‌رلیگ بباته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net