.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ئاخافتن سوودی ته‌ندروستی بۆ مرۆڤ هه‌یه
تیمێکی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریکی و پۆڵۆنی پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی دوو لێکۆڵینه‌وه گه‌یشتنه ڕاستی ئه‌وه‌ی، که مرۆڤ به‌هۆی ئاخافتنه‌وه سوودمه‌ندییه‌کی یه‌کجار زۆر بۆ ته‌ندروستی به ئه‌نجام ده‌گه‌ێنێت. ئه‌و سوودمهندییهش به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ مێشك و بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌بێت. هه‌روه‌ها مرۆڤ به‌هۆی ئاخافتنه‌وه ده‌توانێت توانا هزرییه‌کانی به‌هێز بکات.
توێژه‌ر "Oscar Ybarra" له "University of Michigan" له "Ann Arbor" ڕوونی ده‌کاته‌وه، که په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵاتییه‌کان هه‌ستێکی بوژاندنه‌وه به مرۆڤ ده‌به‌خشن و هزری مرۆڤ ده‌هێنه سه‌ر ڕێڕه‌وێکی ڕاست، که به‌هۆیه‌وه تواناکانی بیرکردنه‌وه له‌بارتر ده‌که‌ن.
توێژه‌ری ناوبراو و هاوه‌ڵه‌کانی پاش شیکارکردنه‌وه‌ی 3160 دیدار گه‌یشتوونه‌ته ڕاستی ئه‌وه‌ی، که ئاخافتن ته‌نها په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵاتییه‌کان به‌هێز ناکات، به‌ڵکو توانا هزرییهکانیش چالاک‌تر ده‌کات و مرۆڤ به‌هۆیه‌وه ته‌ندروستی به‌ره‌وو باشتر ده‌ڕوات.
هه‌روه‌ك له ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، مرۆڤ به‌هۆی ئاخافتن له‌ڕێگای ته‌له‌فونه‌وه یان به‌یه‌کگه‌یشتن له ژووانێکی هێمندا ده‌توانێت توانا هزرییه‌کانی به‌هێز بکات و ته‌ندروستییه‌کی باشتر به جه‌سته‌ی خۆی بدات. بێگومان هۆکاری ئه‌و پۆزهتیڤییهش بۆ گۆڕینه‌وه و تاوتوێکردنی هه‌سته‌کانی ناخ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
توێژه‌ران له بڵاوکراوه‌ی "Personality and Social Psychology Bulletin"دا ده‌نووسن، که تا چه‌ند کاته‌کان و جاره‌کانی ئاخافتن زیاتربن، ئه‌وه‌نده ئاخافتن کاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی بۆ سه‌ر هزر ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
scienceticker.info
سةرجاوة كوردييةكة مالبةري خؤزكة/

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه