❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بةكارهياني پرِۆتۆن لةجارةسةر..

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-11-12 11:13:05

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

بةكارهياني پرِۆتۆن لةجارةسةر..

به‌كارهێنانى پرِۆتۆن له‌چاره‌سه‌ركردنى لووه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كاندا:

ئا: محه‌مه‌د ساڵح فه‌ره‌ج دوكانى
چاره‌سه‌ركردن به‌هۆى تیشكه‌وه‌(Radiotherapy) له‌زۆربه‌ى حاڵه‌ته‌كاندا بۆ تیَكشكاندنى لووه‌ تووشبووه‌كان و چاره‌سه‌رى شیَرپه‌نجه‌ به‌كاردیَت. چاره‌سه‌ركردن به‌هۆى تیشكه‌وه‌(Radiotherapy) ره‌نگه‌ به‌ته‌نیا یاخود پیَش نه‌شته‌رگه‌رى یاخود دواى نه‌شته‌رگه‌رى و چاره‌سه‌ركردن به‌ده‌رزى كیمیایى به‌كاربهیَنریَت، زۆرجار واده‌بیَت چاره‌سه‌رى تیشكى و چاره‌سه‌رى ده‌رزى كیمیایى به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌كریَت. چاره‌سه‌ركردن به‌م ریَگه‌یه‌ پیَویستى به‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ ماوه‌ى(5-7) هه‌فته‌و رۆژى یه‌كجار نه‌خۆش سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ بكات، ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ى رۆژانه‌ ورده‌ ورده‌ نه‌خۆش برِیَكى كه‌م بدریَته‌ به‌رتیشكى پرِۆتۆنه‌كان تا خانه‌ ساغه‌كانى زیانیان پىَ نه‌گات.
بۆ چاره‌سه‌ركردنى لووه‌(الاورام) شیَرپه‌نجه‌ییه‌كان به‌هۆى تیشكه‌وه‌ ته‌كنۆلۆژیایه‌كى نوىَ به‌كارده‌هیَنریَت كه‌ له‌تیشكى سینى(ئیَكس) باو زیانى كه‌متره‌و ده‌رئه‌نجامه‌كانیشى سه‌ركه‌وتووتره‌، چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشى شیَرپه‌نجه‌یه‌ به‌هۆى پرِۆتۆنه‌وه‌ به‌یه‌كیَك له‌ته‌كنیكه‌ باوه‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ده‌ژمیَردریَت. كه‌واته‌ پیَویسته‌ له‌وه‌ تیَبگه‌ین كه‌چاره‌سه‌ركردنى شیَرپه‌نجه‌ به‌هۆى پرِۆتۆنه‌وه‌ چییه‌؟ بۆچى مه‌به‌ستیَك به‌كاردیَت؟. پرِۆتۆنه‌كان بریتین له‌و گه‌ردیلانه‌ى كه‌بارگه‌ى موجه‌ب هه‌ڵده‌گرن، هه‌روه‌كو چۆن تیشكى سینى (ئیَكس)(X-Ray) بۆ چاره‌سه‌رى لووه‌ پاك و پیسه‌كان(الاورام الحمیده‌ والخبیپه‌) به‌كاردیَت، به‌هه‌مان شیَوه‌ ده‌توانریَت تیشكى پرِۆتۆنه‌كان بۆ چاره‌سه‌رى لووه‌كان به‌كارببریَت. ئه‌وه‌نده‌ جیاوازییه‌كى بایۆلۆجى گه‌وره‌ له‌نیَوان تیشكى ئیَكس و پرِۆتۆنه‌كاندا نییه‌. ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ نه‌بیَت كه‌پرِۆتۆنه‌كان كاتیَك به‌رخانه‌ى لووه‌كان ده‌كه‌ون زۆربه‌ى بارگه‌كانیان ئاراسته‌ى ئه‌و لووه‌ ده‌كه‌ن و تیایاندا خاڵى ده‌كه‌نه‌وه‌و هیچ بارگه‌یه‌كیان ناپه‌رِیَته‌وه‌ بۆ خانه‌و ریشاڵه‌ ساغه‌كانى ده‌ورووبه‌رى لووه‌كه‌. ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌كى نایابى پىَ به‌خشیوه‌ له‌چاو چاره‌سه‌ركردن به‌تیشكى ئیَكس، چونكه‌ هه‌موو بارگه‌ تیشكده‌ره‌كان ده‌چنه‌ خانه‌ شیَرپه‌نجه‌ییه‌كانه‌وه‌، به‌مه‌ش خانه‌و ریشاڵه‌ ساغه‌كان زیانیان پىَ ناگات و پاریَزراو ده‌بن به‌پیَچه‌وانه‌ى تیشكى ئیَكسه‌وه‌ كه‌زۆرجار زیانى به‌خانه‌ ساغه‌كان ده‌گه‌یاند.
له‌ده‌رئه‌نجامى ئه‌مه‌دا پزیشكى چاره‌سه‌ركه‌ر(كه‌تایبه‌تمه‌ندیى له‌و تیشكه‌دا هه‌بیَت) ده‌توانیَت به‌شى زۆرى بارگه‌ تیشكده‌ره‌كان ئاراسته‌ى لووه‌ شیَرپه‌نجه‌ییه‌كان بكات و كاریگه‌ریى خراپ له‌سه‌ر خانه‌ ساغه‌كان كه‌م بكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌چاره‌سه‌ركردنى مندالاَندا گرنگییه‌كى تایبه‌تمه‌ندیى خۆى هه‌یه‌، چونكه‌ به‌م ریَگه‌یه‌ خانه‌و ریشاڵه‌ گه‌شه‌سه‌ندووه‌كانیان كه‌متر به‌ر ئه‌و تیشكه‌ زیان به‌خشانه‌ ده‌كه‌ون، چاره‌سه‌ركردن به‌هۆى پرِۆتۆنه‌وه‌ به‌یه‌كیَك له‌رِیَگه‌ چالاك و بنه‌برِه‌كان داده‌نریَت له‌چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و لووه‌ شیَرپه‌نجه‌ییانه‌ى كه‌تووشى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى له‌ش ده‌بن، كه‌ئه‌وانیش سییه‌كان و پرِۆستات و میَشك و سه‌رو قورگ و چاوه‌. زاناكان ئیَستا له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دان كه‌چالاكى ئه‌م پرِۆتۆنانه‌ وابه‌رزبكه‌نه‌وه‌ تا بتوانریَت چاره‌سه‌ره‌كه‌ به‌شه‌كانى ترى له‌شیش بگریَته‌وه‌.
ده‌بیَت كىَ به‌كارى چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ هه‌ڵسیَت؟
چاره‌سه‌ركردن به‌هۆى پرِۆتۆنه‌وه‌ پیَویستى به‌گروپیَكى چاره‌سه‌ركه‌رى ته‌واو هه‌یه‌ كه‌پیَكهاتووه‌ له‌(اختێاێى) تایبه‌تمه‌ندیَتیى تیشكه‌ چاره‌سه‌رییه‌كان و تایبه‌تمه‌ندیَتیى فیزیاى تیشكى(Radiology)و تایبه‌تمه‌ندیَتیى له‌پیَوانه‌ى برِى بارگه‌ تیشكده‌ره‌كاندا. تایبه‌تمه‌ندیَتیى تیشكه‌ چاره‌سه‌ركه‌ره‌كانیش بریتییه‌ له‌پزیشكیَك كه‌تایبه‌تمه‌ندیَتیى هه‌یه‌ له‌هه‌ڵسه‌نگاندنى بارى نه‌خۆشه‌كه‌و دیاریكردنى جۆرى چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ حاڵه‌ته‌كه‌، كاركردنى ئه‌ندامانى ئه‌م گروپه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌یانگه‌یه‌نیَته‌ باشترین ریَگه‌ بۆ گه‌یاندنى بارگه‌ تیشكده‌ره‌كان بۆ خانه‌ى لووه‌ شیَرپه‌نجه‌ییه‌كان. تیشكى سیتى سكانه‌ر كه‌ به‌(ئه‌شعه‌ى ته‌نوورى) به‌ناوبانگه‌ بۆ دیاریكردنى حاڵه‌تى نه‌خۆشییه‌كه‌ زۆر پیَویسته‌.
ئه‌و ئامیَرانه‌ى له‌م چاره‌سه‌رسازییه‌دا به‌كاردیَن چین؟
بۆچاره‌سه‌ركردن به‌هۆى پرِۆتۆنه‌وه‌ ئامیَریَك به‌كاردیَت كه‌ به‌سیكلۆترۆن(Cyclotrons) به‌ناوبانگه‌(ئامیَریَكه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ناوكى گه‌ردیله‌كان تیَكده‌شكیَنریَت) یاخود سینكرۆترۆن(synchrotrons)(ئامیَریَكه‌ ئه‌لكترۆنى خیَرا به‌رهه‌مده‌هیَنیَت) ئه‌مه‌ش له‌پیَناو به‌رهه‌مهیَنان و تاودانى(خیَراكردنى) پرِۆتۆنه‌كاندا. دواى ده‌رچوونى پرِۆتۆنه‌كان له‌ئامیَره‌كه‌وه‌ به‌هۆى چه‌ند موگناتیسیَكه‌وه‌ ئاراسته‌ى لووه‌ شیَرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌كریَن و چه‌ند ئامیَریَكى تریش بۆ ریَككردنه‌وه‌ى مه‌داى پرِۆتۆنه‌كان و شیَوه‌ى گورزه‌یى تیشكه‌كه‌و دیاریكردنى شویَنى لووه‌ تووشبووه‌كان به‌شیَوه‌یه‌كى ورد به‌كاردیَت، بیَگومان ئیشپیَكردن و چاكسازى(ێیانه‌) سیكلوترۆن و سینكرۆترۆن پیَویستى به‌كارمه‌ندى ته‌كنیكى وا هه‌یه‌ كه‌ له‌ئامیَرى كاره‌بایى و میكانیكى و پرِۆگرامى كۆمپیوته‌ریدا شاره‌زابن، پیَش ئه‌وه‌ى نه‌خۆشه‌كه‌ بدریَته‌به‌ر ئه‌م تیشكى پرِۆتۆنه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردن، پیَویسته‌ چه‌ند هه‌نگاویَكى ئاماده‌كارى بگیریَته‌به‌ر كه‌بریتییه‌ له‌جیَگیركردنى نه‌خۆشه‌كه‌ له‌ئامیَریَكى تایبه‌تیدا تا بتوانریَت له‌شى له‌و باره‌ ریَكه‌دا بیَت كه‌تیشكه‌كه‌ى ئارِاسته‌ بكریَت. ئه‌و ئامیَره‌ى كه‌ به‌كاردیَت ده‌وه‌ستیَته‌ سه‌ر شویَنى لووه‌ تووشبووه‌كه‌، بۆنموونه‌ له‌و نه‌خۆشانه‌ى كه‌لووه‌كه‌یان كه‌وتۆته‌ به‌شى خواره‌وه‌ى ملیان، قاڵبیَكیان له‌مادده‌یه‌كى پلاستیكى بۆ دروست ده‌كریَت كه‌زۆربه‌ى له‌شیان داده‌پۆشیَت، به‌لاَم له‌و نه‌خۆشانه‌ى كه‌لووى چاویان هه‌یه‌، سه‌ریان له‌قالبیَكى تایبه‌تیدا جیَگیرده‌كریَت كه‌رِیَگه‌ نادات له‌چاوه‌ تووشبووه‌كه‌ زیاتر تیشكه‌كه‌ به‌رخانه‌ى دیكه‌ بكه‌ویَت. هاوكات له‌گه‌ڵ به‌كارهیَنانى ئامیَرى جیَگیركردنى نه‌خۆشه‌كه‌دا، ئه‌شعه‌ى له‌ره‌له‌رى موگناتیسى بۆ نه‌خۆشه‌كه‌ ده‌گیریَت تا بتوانریَت ویَنه‌یه‌كى(ئه‌شعه‌یه‌كى) سىَ دوورى بۆ لووه‌ تووشبووه‌كه‌ بگیریَت بۆئه‌وه‌ى سنوورى لووه‌ تووشبووه‌كه‌ له‌گه‌ڵ خانه‌ ساغه‌كانى دیكه‌ى ده‌وروبه‌ریدا دیارى بكریَت، له‌دوایاندا پزیشكى تایبه‌تمه‌ندیى تیشكه‌ چاره‌سازه‌كه‌ له‌رِیَى به‌كارهیَنانى ئامیَرى كۆمپیوته‌ره‌وه‌ سنوورى لووه‌ تووشبووه‌كه‌و خانه‌ ساغه‌كانى ده‌وروبه‌رى دیارى ده‌كات و ئینجا نه‌خشه‌ى چاره‌سازییه‌كه‌ له‌سه‌ر ئامیَرى كۆمپیوته‌ره‌كه‌ داده‌نیَت و تیایدا زنجیره‌یه‌ك له‌گورزه‌ى پرِۆتۆنى ده‌خاته‌رِوو، له‌ناوه‌وه‌ش له‌چه‌ند ئاراسته‌یه‌كه‌وه‌ لووه‌كان ویَنه‌ ده‌گریَت، دارِشتنى ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ش له‌پیَناو دیاریكردنى ژه‌مه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى لووه‌ تووشبووه‌كه‌دایه‌.
پرِۆسه‌ى چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ چۆن به‌رِیَوه‌ ده‌چیَت؟
پرِۆسه‌ى چاره‌سه‌ركردنى لووه‌ شیَرپه‌نجه‌ییه‌كان به‌هۆى پرِۆتۆنه‌وه‌ له‌عه‌یاده‌ى ده‌ره‌وه‌دا به‌رِیَوه‌ده‌چیَت و ماوه‌ى چاره‌سازییه‌كه‌(5) تا(7) هه‌فته‌ ده‌خایه‌نیَت، به‌لاَم له‌هه‌ندىَ حاڵه‌تى تایبه‌تیدا چه‌ند رۆژیَك ده‌خایه‌نیَت. دریَژى ماوه‌ى چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ به‌پیَى جۆرى نه‌خۆشییه‌كه‌و ئه‌و باره‌ى كه‌پیَیگه‌یشتووه‌ ده‌گۆرِیَت، كردارى(پرِۆسه‌ى) گه‌یشتنى تیشكه‌ پرِۆتۆنییه‌كان بۆ لووه‌ تووشبووه‌كان نزیكه‌ى یه‌ك خوله‌ك ده‌خایه‌نیَت، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و كاته‌ى نه‌خۆش له‌ژوورى چاره‌سازییه‌كه‌دا به‌سه‌رى ده‌بات ده‌گاته‌(15-20)خوله‌ك، ئه‌وه‌ش به‌هۆى جیَگیركردنى و ئاراسته‌كردنى ئامیَره‌كانه‌وه‌یه‌، له‌كاتى پرِۆسه‌ى چاره‌سازییه‌كه‌دا نه‌خۆش هه‌ست به‌هیچ ئازاریَك ناكات، به‌لاَم له‌دواییدا هه‌ندىَ كاریگه‌رى لاوه‌كى ساده‌ى ده‌بیَت، به‌لاَم به‌دڵنیاییه‌وه‌ ناگاته‌ توندى ئه‌و حاڵه‌ته‌ى كه‌ به‌هۆى تیشكى ئیَكسه‌وه‌ تووشى ده‌بوو، چونكه‌ له‌م شیَوه‌ چاره‌سازییه‌دا خانه‌كانى ده‌وروبه‌رى لووه‌كه‌ به‌سه‌لامه‌تى ده‌میَننه‌وه‌.
بۆ نووسینى ئه‌م بابه‌ته‌ سوود له‌م سه‌رچاوانه‌ى ئه‌نته‌رنیَت وه‌رگیراوه‌:
1.Why radiotherapy is given
2.What is radiotherapy?
-3گۆڤارى العربى.

مالبةري كوردستانى نوى/

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-21 17:51:45

هیران
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 1113
WindowsXPMSIE7

Re: بةكارهياني پرِۆتۆن لةجارةسةر..

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net