.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





دوای به‌ده‌ست هێنانی نازناوی خولی یانه بژارده‌كانی عێراق له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ دوو ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك، وای له‌م یانه‌یه كرد كه بیر له‌وه بكاته‌وه یاریزانی به‌ناوبانگ و ئاست به‌رزه‌كانی عێراق بهێنێته ریزی یانه‌كه‌یه‌وه. ئێستاش یانه‌ی هه‌ولێر له‌لایه‌ن زۆر له‌و راهێنه‌رانه‌ی یاری له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ده‌كه‌ن به‌ناوی باشترین یانه‌ی خولی یانه بژارده‌كانی عێراق ناوی ده‌بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و حه‌فت یاریه‌ی رابردوو یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌نجامی داوه به‌ئاشكرا ده‌بینرێت كه یانه‌ی هه‌ولێر تووشی گرفتی هێلی به‌رگری بووه به تایبه‌تی هێلی پشته‌وه(موتهئاخیر) چونكه به بۆند مۆركردنی یاریزان سه‌لام شاكر له‌گه‌ڵ یانه‌ی غه‌رافه‌ی قه‌ته‌ری و به‌ڕێكردنی سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند، هێنانی دوو یاریزان له شوێنی ئه‌وان، یه‌كێكان كه به ئه‌نجامدانی دوو سێ یاری راهێنه‌ر سائیر ئه‌حمه‌د له شوێنی یه‌ده‌گی داناوه تاوه‌كو ئێستا یاریگای نه‌بینیووه، ئه‌وه‌ی تریان یاری پێدهكردێت له‌لایه‌ن راهێنه‌ر به‌ڵام به ناچاری چونكه زیاتر له‌و یاریزانانه‌یان نییه.
ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو یانه‌ی هه‌ولێر له كۆی 19 یاری ته‌نها پێنج گۆڵی له‌سه‌ر تۆماركرابوو، به‌ڵام ئێستا له كۆی حه‌وت یاری چوار گۆڵی له‌سه‌ر تۆماركراوه، سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی ساڵی پار یانه‌كان زۆر به‌هێزتربوون له یانه‌كانی ئێستا، ئێستا له‌وانه‌یه هه‌ست به كێشه‌كانی هێلی به‌رگری ناكرێت به‌ڵام كاتێك روبه‌ڕوی یانه‌یه‌كی به‌هێز ده‌بێته‌وه به تایبه‌تی له ده‌روه‌ی عێراق، ئه‌و كات ده‌زانن كه یاریزانانی هێلی به‌رگری یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌مساڵ وه‌كو پێویست نیه، بۆیه هه‌تا زوه‌و ئاساییه دان به هه‌ڵه‌ی ده‌ست نیشانكردنی ئه‌و دوو یاریزانه دابنێن كه بۆندتان له‌گه‌ڵ مۆركردووه، تا زووه یاریزانێكی هێڵی به‌رگری بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر له خوله‌كانی ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه بێ باك بێت له‌وه‌ی رووبه‌رووی چ یانه‌یه‌ك ده‌بێته‌وه. بۆیه ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌ی یانه‌ی هه‌ولێر كردی به ده‌ركردنی یه‌كێك باشترین یاریزانی هێلی به‌رگری ئه‌ویش سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند بوو، بۆیه تاوه‌كو ئێستاش دیار نیه ئایا یانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك یاریزان ده‌هێنێته یانه‌ی هه‌ولێر، له دا‌و وته‌م بۆ یانه‌ی قه‌ڵاو مناره ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت یاریزان له‌سه‌ر ئاستی راسته‌قینه‌ی ئه‌و یاریزانه كه توانای هه‌یه پێشكه‌شی بكات له‌و وه‌رزه‌دا، بهێنرێته ریزی یانه‌یه‌كی وه‌كو هه‌ولێر، نه‌وه‌كو به پێچه‌وانه یاریزانێك بهێنێ وه‌كو هه‌ولێری ده‌ڵێن"ئاوی تێدا نه‌مایه" بێتن له یانه‌یه‌كی وه‌كو هه‌ولێر یاری بكات.


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
