.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












ئا: هێڤار زەنگەنە
پێدەچێت مردنی (ڤۆلڤگانگ ئیمادیۆس مۆزارت) لە دیسەمبەری ساڵی (1791) و لە تەمەنی (35)ساڵیدا بەهۆی كەڵەكەبوونی پاشخانی ئەو دەردەوە بووبێت، كە وایلكردبێت هەردوو گورچیلەكەی لە كار بكەوێت، ئەمەش بەهۆی ئیلتیهابە زۆرەكانی جەستەیەوە، ئەمە وەكو ئەوەی لە لێكۆڵینەوەیەكی سویدیدا هاتووە، كە لە گۆڤاری(ئاناڵز ئۆف ئینتەرناڵ میدیسین) پزیشكیی ئەمریكی بڵاوكراوەتەوە. ئەمە لە كاتێكدایە مردنی(ئیمادیۆس مۆزارت) نۆتەنوس نەمسایی چەندین گومانی دروستكرد، لەنێویاندا تووشبوونی مۆزارت بە ژەهراویكردن لەسەر دەستی (ئەنتۆنیۆ سالیری)ی موزیكزانی ئیتاڵی، یان مردنی بەهۆی نەخۆشیی سیلەوە.
لەمبارەیەوە دكتۆر(ریچارد زیغیرز) لە زانكۆی (ئەمستردام)ی هۆڵەندا، كە یەكێكە لە ئامادەكارانی توێژینەوەكە دەڵێت: دەردێكی بەكتیری لەو ماوەیەی كە مۆزارتی تێدا مردووە، لە ڤییەنای داوە و چەندین كەسی كوشتووە، ئەو پزیشكە و برادەرەكانی دیكەی لە توێژینەوەكەیاندا پشتیان بە چەند سەرچاوەیەك بەستووە كە ئەوێ كات فەرامۆشكراوە، لە نێوانیاندا تۆماری مردنە رۆژانەییەكان لە ڤییەنا، كە ئەوەی بڵاوكردووەتەوە ژمارەیەك گەنج بەهۆی ئەو دەردەوە گیانیان سپاردووە. توێژەرەكان شاهیدی و قسەی چەندین كەسیان وەرگرتووە كە لەو ماوەیەدا ژیاون و لە نێو تۆمارەكاندا تۆماركراون، لە نێو ئەوانەشدا قسەكانی خوشكی خێزانەكەی (سۆفی هایبل)ی موزیكزان، بەپێی ئەو بەڵگانە ئەم توێژەرانە تیۆرێكی نوێیان لەبارەی مردنی مۆزارتەوە دەخەنە روو، كە ئەویش ئەوەیە مۆزارت بەهۆی تایەكی زۆر، كە دواتر ئیلتیهابێكی گورچیلەی زۆری بەدوادا هاتووە، گیانی سپاردووە.
لەلایەكی دیكەوە خوشكی هاوسەرەكەی مۆزارت كە لەگەڵ مۆزارتدا بووە، دەڵێت: جەستەی مۆزارت زۆر برینی هەبوو، ئەمەش رێگەی جووڵانەوەی لە جێگەكەیدا لێ گرتبوو، هەروەها گوتویەتی: مۆزارت هۆشی هەبووە و تا دوایین رۆژی ژیانی بە ئاگابووە.
لە شوێنی هۆكاری مردنەكەی، بەڵگەنامەی مردنی مۆزارتی گەورە داڕێژەری نۆتە موزیكییەكان نووسراوە، كە بەهۆی تایەكی زۆرەوە گیانی لە دەستداوە.
كوردستان راپۆرت
لهسهر هێڵ نییه










dast xoshbe dyako gyan chan waxta wamzanywa darman xward krawa
sarkautubi azizm


لهسهر هێڵ نییه





وايه زۆر سوپاس فریشتهی جوانی
منیش وام ئهزانی بهلام لێره ئهوترێت بهشێوهی تر بووه
لهسهر هێڵ نییه








دهستت خۆش بێت بابهتیک زۆۆر گرنگ بوو.
لهسهر هێڵ نییه