.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






Hardi Barznji
ئێستا باسی سیفه‌تێک ده‌که‌م که مرۆڤ به‌هۆیه‌وه زۆر ناشیرین ده‌بێت
که‌م یان زۆر ئه‌و سیفه‌ته له هه‌موومان هه‌یه ، ئه‌ویش ( تــــوڕهیــیه )!!
کاتێ مرۆڤ تووڕه ده‌بێ له قالبی به‌شه‌رییه‌ت ده‌رده‌چیت و ده‌چێته قالبی شه‌یتان و له‌و کاته‌دا شه‌یتان ده‌توانێ به هه‌موو شوێنێکی ناو له‌شی ئه‌و مرۆڤه‌دا بڕوات که تووڕه‌یه..
قسه‌یه‌کی شه‌یتان هه‌یه ده‌ڵێ : من ناتوانم به‌ره‌نگاری به‌نی ئاده‌م ببمه‌وه‌و زه‌فه‌ری پێ ببه‌م و تاوانی پێ ئه‌نجام بده‌م ته‌نها له چه‌ند حاله‌تدا نه‌بێت :
- کاتێ مرۆڤ سه‌رخۆش ( مه‌ست ) ده‌بێت ئه‌و کات شه‌یتان ده‌توانێ هه‌ر کارێکی بیه‌وێ پێی بکا..
- کاتێ مرۆڤ تووڕه ده‌بێ ئه‌و کاته‌ش جڵه‌وی ده‌که‌وێته ژێر ده‌ستی شه‌یتان و چی بیه‌وێ پێی ده‌کات...
به‌ڵی زۆر جار ده‌بینین که مرۆڤ تووڕه ده‌بێ و دان به‌خۆی دا ناگرێ زۆر کار ئه‌نجام ده‌دات که پاشان لێی په‌شیمان ده‌بێته‌وه وه‌ک و جارێ وا هه‌یه له‌سه‌ر شتێکی زۆر بچووک پیاوێک تووڕه ده‌بێت و ژنه‌که‌ی خۆی ته‌ڵاق ده‌دات ، یان پیاوێک ده‌کوژێت یان تاوانێک ئه‌نجام ده‌دات...
خۆ ئه‌گه‌ر چه‌ند ساتێک دانی به‌خۆیدا بگرتبایه ئیتر ئه‌و کاره ناشیرینه‌ی ئه‌نجام نه‌ده‌دا..
جارێک صهحابیهک دێته خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و ده‌ڵێ ئامۆژگاریم بکه : پێغه‌مبه‌ر (د.خ) دهفهرموویێ : تــــــووڕه مــــهبه !!
بۆ سێ جار صهحابهکه قسه‌که دووباره ده‌کاته‌وه و هه‌ر سێ جار پێغه‌مبه‌ر (د.خ) هه‌مان وه‌ڵامی ده‌داته‌وه...
جاری وا هه‌یه مرۆڤ له‌سه‌ر چه‌ند ساتێک تووڕه بوون تووشی کــــوفر ده‌بێت و له ئیسلامه‌تی ده‌رده‌چێت..
به‌سه‌ر هاتی پاشایه‌کتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه ناویم له‌یاد نه‌ماوه ببورن ، به‌ڵام ئاخر پاشای غهسسانییهکان بوو که به‌خۆی و جه‌ماعه‌تێک هاتنه خزمه‌تی عومه‌ری کوڕی خه‌طاب (ر.خ) و هاتبوون موسوڵمان بن ...
کاتێ که ئه‌و ]پاشایه حه‌جی ده‌کرد له ماڵی خوادا پیاوێکی هه‌ژار پێی نایه سه‌ر عه‌بای پاشاکه و پیسی کرد که نه‌ی دیبوو واته به ئهنقهسط نه‌بوو ، پاشاکه ئاوڕی دایه‌وه‌و مستێکی لێدا که که‌پووی شکا و خوێنی له که‌پووی ده‌هات و چووه خزمه‌ت عادیل ترین سه‌رکرده‌ی موسوڵمان که عومه‌ر بوو پێی ووت : نه‌مزانی به‌سه‌ر عه‌باکه‌ی که‌وتم و له‌به‌ر چاوی خه‌ڵک مستێکی لێدام وکهپووی شکاندم..
کاتێ که عومه‌ر بانگی پاشای کرد ووتی : یان ڕازی ده‌که‌ی یانیش ده‌بێ له‌به‌رچاوی خه‌ڵك که‌پووت بشکێنێته‌وه..
پاشاکه ووتی : ئاخر من پاشام و نابێت و ناگونجێت ...
به‌هه‌رحاڵ وتی باشه ده‌رفه‌تێکم پێ بده که ئه‌مشه‌و بیری لێ بکه‌مه‌وه ..
ئه‌وه بوو له شه‌ودا له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌ته‌که‌ی ڕۆیشتن و هه‌ڵاتن و ئیتر وازی هێنا له حه‌ج و ئیسلام بوونه‌که‌ی ته‌نها به‌هؤی یه‌ک تووڕه‌یی بوو که دانی به‌خۆیدا نه‌گرت....
نامه‌وێ زۆری درێژ بکه‌مه‌وه چونکه ئه‌م بابه‌ته زۆرتر هه‌ڵده‌گرێت له‌وه‌ی که من به چه‌ند دێڕێک ته‌واو باسی بکه‌م ، به‌ڵام به‌م به‌سه‌ر هاته کۆتایی پێ دێنم...
جارێکیان عومه‌ری کوڕی خه‌طاب (ڕ.خ) له لای ده‌رگای مزگه‌وت دانیشتبوو چاوه‌ڕێی بانگی ده‌کرد کابرایه‌ک که خه‌ڵکی ئه‌م شاره نه‌بوو عومه‌ری نه‌ده‌ناسی و نه‌یده‌زانی خه‌لیفه‌ی موسوڵمانانه هاته ژوورتهوه و قاچی به‌ر قاچی عومه‌ر که‌وت و به عومه‌ری ووت به تووڕه‌ییه‌وه : تۆ کــــــهری !!!
عومه‌ریش زۆر به له‌سه‌ر خۆیی جوابی دایه‌وه : نهخــــێر
صه‌حابه‌کان هه‌ستانه‌وه و وتیان گه‌وره‌م ئه‌مه چی پێ ووتی قبووڵ ناکه‌ین..
عومه‌ریش ووتی لێی گه‌ڕێن ته‌نها پرسیارێکی کرد ووتی : تۆ که‌ری
منیش جوابم داوه ووتم : نه‌ء
به‌ڵێ هاوڕێیان ده‌بێ ئێمه ده‌رس له‌و په‌ند و ئامۆژگارییانه وه‌رگرین و هه‌رگیز نه‌هێڵین شه‌یتان به‌سه‌رمان زاڵ بێت و تووره بین و خه‌ڵک لێمان عادز بێت ، چونکه ئه‌گه‌ر وابین خه‌ڵک ئێمه‌ی خۆشناوێت و ده‌ورمان چۆڵ ده‌بێت..
وه‌کو خوای گه‌وره به پێغه‌مبه‌ر (د.خ) دهفهرمویێ : ئه‌ی محمد ئه‌گه‌ر تۆ ڕووت گرژ و تووڕه بای ئه‌وا ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ت به‌ده‌ور کۆنه‌ده‌بۆوه و ئایینه‌که‌ت به هه‌موو دونیا بڵاو نه‌ده‌بۆوه....
ئیتر هیوادارم هه‌موومان سودی لێ وه‌ربگرین....
یانه‌ی رێگای به‌هه‌شت

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه




Dastakant xosh bit babateki baswda


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت په‌په گیان ماشاالله عومه‌ری کوڕی خه‌طاب (ڕه‌زای خوای لێبێت ) چه‌ند به‌سه‌بر وحکمهت بووه ،، هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتوو بیت .


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بێت پەپولەی خەیاڵ سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆش بێ پەپولە خان
هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بیت خوشكى به‌رێزم

چى له خۆرى ئاسمان بکه‌م خۆ من دايمه ڕۆژم ڕه‌شه
له‌سه‌ر هێڵ نییه