.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











1_
ماچ .. ،
سه‌فه‌رى پشكۆیهكى بىَ ئارامه ،
له ئاگردانیَكهوه ،
بۆ ئاگردانیَكى تر !
2_
ماچ .. ،
مینى له‌زه‌ته ،
كانیله په‌نگ خواردوهكانى له‌ش ،
دهتهقیَنیَتهوه !
3_
ماچ .. ،
تیَكهلاَوكردنى دوو رووبار‌ى ئاگره ،
له كه‌نداوى ده‌مدا !
4_
ماچ . ،
كه‌و
تنه
خواره‌وه‌ى رۆحه ،
بۆ ناو
رۆح !
5_
ماچ .. ،
كوده‌تاى دوو لیَوى یاخییه ،
دژ به به دكتاتۆریهتى
جه‌سته!
6_
ماچ .. ،
كلیلیَكى سه‌وزه ،
هه‌مو ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌كانى جه‌سته ،
ده‌خاته سه‌ر گازه‌ره‌ى پشت !
7_
ماچ . ،
له نیَوان دوو لیَودا ،
پردیَكه له په‌لكه زیَرِینه !
8_
ماچ .. ،
نووستنى په‌پووله‌یه‌كى دوو گیانه ،
له‌سه‌ر لیَوى تفه‌نگ !
9_
ماچ .. ،
تاساندنى پۆلىَ ووشه‌یه ،
له زیندانه شیَدارهكانى
ده‌مدا !
10_
ماچ .. ،
ته‌وقه كردنى دوو كۆتره ،
به ده‌نووك .!
11_
ماچ .. ،
مۆركردنى په‌یمانى ئاشتییه ،
له نیَو دوو شووشه
عه‌تردا !
12_
له ده‌مه‌وه بۆ ده‌م ،
ماچ ،
چرپهیهكه پرِ له ژیله‌مۆى نهیَنى !
13_
ماچ.. ،
گۆرِینهوهى حه‌زه یهخسیرهكانى
دوو له‌شه ،
له‌سه‌ر سنوورى دوو لیَودا !
14_
ماچ .. ،
به‌سه‌ر رومه‌تى یاره‌وه
دوو باخ و
به‌سه‌ر شانى ئهژدههاكیشهوه ،
دوو مار !
15_
ماچ .،
ئازاد كردنى رهوه (( كه‌و )) یَكه ،
له ئه‌منه سووره‌كانى
قه‌فه‌سدا !
16_
ده‌م ئینجانه‌ى ماچه ،
نه‌ك ،
ئه‌شكه‌وتى ووشه !
17_
گه‌ر ویستت سه‌ردانم بكه‌ى
ئه‌ى یار ،
ماڵه‌كه‌م گواستۆته‌وه .. بۆ :
شارى عیشق .
گۆرِهپانى جوانیى .
شه‌قامى ده‌م .
كۆلاَنى لیَو ز
ژماره‌ى خانوو : ریَژنهیهك ماچ !!
قوبادی جه‌لیل زاده

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌کانت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت به‌رێزم

له‌سه‌ر هێڵ نییه






dest xosh
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastakant xosh be sarkawtu bardawam by .

له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet her sarkawtu bit

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه





zor supas bo ewai barez
له‌سه‌ر هێڵ نییه