.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














له‌و هه‌وڵانه‌ى كه ده‌ده‌رێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌ست درێژى (لاقه كردن یان قسه‌ى ناشرین و ئازاردان) ئافره‌تانى رِۆژئاوا له نێوانیشیاندا ئافره‌تانى مه‌كسیك،شاره‌وانى مه‌كسیكۆ سیتى برِیاریدا كه هێڵى گواستنه‌وه‌و هاتووچۆى تایبه‌ت به ئافره‌تان درووست بكات.وه به هیچ شێوه‌یه‌كیش رِه‌گه‌زى (پیاوان)نزیكى ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه نه‌كه‌ونه‌وه تاوه‌ك كارى نابه‌جىَ و بێزاركه‌ر ئه‌نجام نه‌ده‌ن.سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى سیسته‌مى میترۆى تایبه‌تى ئافره‌تان دابین كراوه به‌ڵام نه‌توانراوه ئه‌و دیاریده كۆمه‌ڵایه‌تییه ناشرینه بنبرِبكرێت تاوه‌ك چه‌ند هه‌فته‌یه‌كى نزیك پێش ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانى مه‌كسیكۆ سیتى توانیان ئه‌و هه‌له بقۆزنه‌وه.
ئاژانسى هه‌واله‌كانى سى ان ان و فوكس نیوز بلاویان كرده‌وه كه له پایته‌ختى مه‌كسیكدا میترۆ و پاس پشكى سه‌ره‌كى گواستنه‌وه‌ن رِۆژانه نزیكه‌ى 22 ملیۆن نه‌فه‌ریان ده‌بیت.ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ش هێمایه‌كى گه‌شیان له پێشه‌وه‌دا(نووسراوى تایبه‌تى لىَ نووسراوه) هه‌ڵواسیوه تاوه‌كو پیاوان خۆیانى لىَ به دوور بگرن .ئه‌م برِیاره بووه هۆى دڵخۆش بوونى زۆرێك له ئافره‌تانى ئه‌و شاره له‌هه‌مان كاتدا پیاوانى زۆر توورِه كرد چونكه ئیتر له‌مه‌ودوا پێویسته بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر له شوێنى گواستنه‌وه‌كاندا چاوه‌نوارِ بن.به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك له پیاوان گوێ به‌و برِیاره ناده‌ن ، (ئاسۆشیه‌یدت پرێس) بلاوی كردوه‌ته‌وه خۆ ئه‌گه‌ر بێت‌و پیاوێك له‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه‌دا سه‌ركه‌وێت ئه‌وا خانمان لێى ده‌كه‌ن هه‌راو پێى ده‌ڵێن ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ى پێشه‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه نا‌بینیت.یولاند ئه‌لتامیرۆى ته‌مه‌ن 64 ساڵ وتى"ئێستا ده‌زانم ئافره‌تان چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه".ئه‌م خزمه‌تگوزارییه ئێستا له هیند و به‌رازیل و یابان و چه‌ندین وڵاتى تر به‌كاردێت
یه‌کگرتوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه