❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌همه‌ن قوبادی به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رێبه‌رانی لاوی جیهان له‌ چین ده‌كات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-08 12:54:56

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

به‌همه‌ن قوبادی به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رێبه‌رانی لاوی جیهان له‌ چین ده‌كات

PNA- مه‌نووچێهر جیهانی/ تاران ـ سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی، وه‌كو یه‌كێك له‌ رێبه‌رانی لاوی جیهان له‌ تازه‌ترین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م رێبه‌رانه‌، له‌ وڵاتی چین به‌شداری ده‌كات.

به‌ پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له‌ كۆمپانیای "مژ فیلم"ـه‌وه‌ له‌ تاران، كۆبوونه‌وه‌ی رێبه‌رانی لاوی جیهان (Young Global leaders) ئه‌م جاره‌ له‌ وڵاتی چین و له‌ شاری "دالیان" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌ بابه‌تی لێكدانه‌وه‌ی گرفته‌كانی ئابووری، به‌ تایبه‌ت چین و هه‌روه‌ها رێكاره‌كانی سه‌رده‌میانه‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م گرفتانه‌ و هێنانه‌ ئارای بابه‌ت گه‌لێكی وه‌كوو لێكدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی جیهانی له‌ به‌شه‌كانی فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی و گرفته‌ به‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

به‌همه‌ن قوبادی له‌ گه‌شتێكی 2 رۆژه‌دا ده‌چێت بۆ وڵاتی چین بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ 80 كه‌س له‌ ئه‌ندامانی دیكه‌ی رێبه‌رانی لاوی جیهان، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماده‌ بێت.

قوبادی وه‌كوو یه‌كێك له‌ رێبه‌رانی لاوی جیهان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداری ده‌كات بۆئه‌وه‌ی بتوانێت وه‌كوو نوێنه‌رێك له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌ بیروڕاییه‌كان و پێشنیاره‌كانی خۆی پێشكه‌ش بكات.

هه‌موو ساڵێك له‌ لایه‌ن World Economic Forum له‌ نێوان 200 تا 300 كه‌س له‌ پسپۆڕان له‌ بواره‌كان و به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كاندا له‌ سه‌رتاسه‌ری دنیا بو به‌شداری كردن له‌م كۆبوونه‌وانه‌ بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێن هه‌تا ئه‌زموونه‌كانی خۆیان له‌ خزمه‌ت هه‌موو خه‌ڵك دابنێن. ئه‌م رێبه‌رانه‌، لاو به‌ڵام به‌ ئه‌زموونن و به‌و كاره‌ پسپۆڕانانه‌ی كه‌ خه‌ریكن ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، بۆ گۆڕینی ئاینده‌ی جیهان تێده‌كۆشن.



http://kurdzhin.org/uploads/bebb4e2cbe.jpg



sarchawa: peyamner

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net