.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












هێمن موکریانی ده‌رباره‌ی نه‌ورۆز
له باره‌ی نه‌ورۆزی پیرۆز دا زۆر شت گوتراوه و نووسراوه.
مێژوونووسان ده‌ڵێن ئه‌و ڕۆژه که ئاور دۆزراوه خه‌ڵک کردیه جێژن و ناوی نا نه‌ورۆز. یا ده‌نووسن ئه‌و ڕۆژه‌که کاوه‌ی ئاسنگه‌ر له زه‌حاکی خوێنخۆر و زۆردار ڕاپه‌ڕیو دوایی به ده‌سه‌ڵاتی زۆردارانه‌ی هێنا، کرا به‌نه‌ورۆز. ته‌نانه‌ت له هێندێک براده‌ری شیعه‌م بیستووهکه حه‌زره‌تی عه‌لی، له‌و ڕۆژه دا له دایک بووه. هیچکام له‌و بۆچوونانه بۆ ڕه‌ت کردنه‌وه نابن.
دۆزینه‌وه‌ی ئاگر ئه‌و نیعمه‌ته گه‌وره‌ی خودا، ڕاپهڕینیکاوه و له ناخ ڕۆکردنی زه‌حاکی زۆردار و له دایکبوونیحهزرهتی عه‌لی، ئه‌و سه‌رداره به‌ناوبانگه‌ی ئیسلامههموو بۆیه ده‌بن جێژنیان بۆ بکه‌ی، به‌ڵام بۆچوونی منله باره‌ی نه‌ورۆز دا بۆچوونێکی لادێیانه وکرمانجانهیه. له‌وه‌ش ناترسم مێژووزانه‌کانی شارستانیپێم بڵێن کهڕهکرمانجی مێژوو نه‌زان و نهخوێندهوارئهوهت له کوێ هێناوه.
من پێموایه ئه‌م ڕۆژه پیرۆزه و ئه‌م جێژنه گه‌وره‌ی زۆربه‌ی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵات، پێوه‌ندی به ئابوورییه‌وه هه‌یه. جا ئیزن بده‌ن به کورتی له‌و باره‌وه بدوێم. تا بزانن منی که‌ڕه‌کرمانج که‌نگێ و له کوێم ده‌رسی ئیقتیساد بابه با نه‌خوێنده‌واریش بم! خۆ ئه‌وه‌نده‌م له خوێنده‌واران بیستووه که ئه‌و گه‌لانه‌ی به زمانه‌کانی ئێرانی ده‌دوێن، له ڕۆژگارێکدا که نه من ده‌زانم که‌نگێیه و نه ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان به مێژووزان و مێژووناس ده‌ژمێرن بۆیان ساغ بۆته‌وه، چه‌ند هه‌زار ساڵ ده‌بێ له قه‌فقازه‌وه سه‌ره‌وژێر بوونه‌وه و هه‌ر یه‌که بۆ لایه‌ک ڕۆیشتوون. ئه‌و گه‌لانه هه‌موویان شوانه‌وێڵه و مه‌ڕدار بوون و ژیانیان به پێست و گوانی ئه‌م گیانلـه‌به‌ره خوێن‌شیرین و به‌سته‌زمانه، که زۆر زوو ده‌سته‌مۆ بووه، دابین کردووه.
ڕوونتر بڵێم، خۆراکیان له شیر و پۆشاکیان له خوری ئه‌و حه‌یوانه بووه. جا بۆیه خۆشیانویستووه و گه‌رمێن و کوێستانیان ده‌گه‌ڵ کردووه و به دوای هه‌وار و له‌وه‌ڕگه دا وێڵ بوون و گه‌ڕاون. زۆر شاره‌زای نووسینه‌کانی هێرۆدۆت، ته‌به‌ری، گزنفۆن، فردۆسی، مینۆرسکی و زێڕنۆف و ئه‌وانه نیم که بنه‌چه‌که‌ی کورد به‌رمه‌وه سه‌ر کاردۆخ و ماد و نازانم کێ و کێ؟! ...
به‌ڵام ده‌زانم کوردیش یه‌کێک له‌و گه‌لانه‌یه له پێشدا شوانه‌وێڵه بووه، ئێستاش ئه‌گه‌ر کاره‌ساتی ڕۆژگار لێگه‌ڕێ که‌یفی له شوانه‌تییه و وڵاته‌که‌شی بۆ ئاژه‌ڵداری یا به زمانی ئیمڕۆ دامداری و دامپه‌روه‌ری ده‌ناڵێ.
ئێستاش هه‌رچه‌ند مه‌ڕداری له کوردستاندا به‌داخه‌وه زۆر که‌م بووه و دامپه‌روه‌ره‌کان کاتی به‌ران تێبه‌ردانیان گۆڕیوه، به‌ڵام ئه‌و دابه هه‌ر نه‌گۆڕاوه. هه‌رکه‌س کرتکه مه‌ڕێکی بێ، ئه‌و ڕۆژه به‌ران ده مه‌ڕی ده‌کا، میوانداری له جیرانان ده‌کا، مێوژ و خۆرما و شیرینی ده‌دا به منداڵان و ئه‌گه‌ر خه‌ڵاتێکی زۆر باش بۆ شوان له ئه‌ستۆی به‌ران نه‌کا، کاکی شوان نایه‌ڵێ به‌رانی ڕه‌نگاو بچێته نێو مێگه‌ل.
به‌ڵام زۆر دوور نییه، هه‌ر به بیری من، مه‌ڕدار له ئاخر و ئۆخری مانگی مێهر به‌رانیان ده مه‌ڕ کردووه و جێژنی مێهره‌گانیان بۆ کردووه. دیاره ئه‌و جێژنه ئه‌وه‌نده گه‌وره بووه که عه‌ڕه‌ب وه‌ریانگرتووه و کردوویانه به مێهره‌جان و به هه‌موو ڕۆژی خۆش ده‌ڵێن مێهره‌جان.
مه‌ڕ به پێنج مانگ ده‌زێ. پێشینیان ده‌ڵێن: به‌رخ پاش سه‌د ڕۆژ ڕووحی وه‌به‌ر دێ و مه‌ترسی به‌رئاویتن که‌م ده‌بێته‌وه. جێژنی سه‌ده که ئێستاش له زۆر شوێنی کوردستان ده‌یکه‌ن و پێیده‌ڵێن بێڵن دانا پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ ئه‌م باسه هه‌یه. دوو مانگ پاییز و سێ مانگ زستان ده‌کاته پێنج مانگ و له شه‌وی ئه‌وه‌ڵی به‌هار دا زه‌وی مه‌ڕ دێ و جێژنی هه‌ره گه‌وره‌ی مه‌ڕداره.پێم وانییه پێویستی به ڕوونکردنه‌وه بێ، به‌رخی مه‌سته‌شیر پاشی سێزده ڕۆژ ده‌بێ له کۆز ده‌رکرێ و به زاوه‌ماک بیبه‌یه له‌وه‌ڕ. ئه‌وه‌ش سێزده‌به‌ده‌ره‌که‌مان.
ئه‌وه‌یه بۆچوونی منی که‌ڕه‌کرمانج که له ژیانی باوکم به‌سه‌ر مه‌ڕ ڕاده‌گه‌یشتم و گه‌رمێن و کویستانم ده‌کرد و به پسپۆڕی ناوبانگم هه‌بوو. به‌ڵێ، ماوه‌یه‌کی زۆر وێڕای شوانی شه‌وگه‌ڕ و شه‌نگه‌بێری توند و تۆڵ له کوێستانه جوانه‌کانی کوردستانی ڕه‌نگین ژیانم ڕابواردووه.زۆر پاڵێنان له منداره مانگدا بۆ ئه‌وه‌ی شوانه‌کانمان نیوه‌ڕۆ، خه‌وی بۆ بکه‌ن و شه‌وانه مه‌ڕ بڕه‌تێنن بۆخۆم ده‌ستم داوه‌ته گۆچان و چوومه به‌ر مه‌ڕ و له‌و وه‌ختانه دا بووه شێعرم به ته‌بیعه‌ت و خۆڕسک و ژیانی کورده‌واری هه‌ڵگوتووه.
زاگرۆس


له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet berez her sarkawtu bit

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس هاورێ خۆشه‌ویست
هیوادارم سهوودی هه‌بێت بۆ تان
سه‌ركه‌وتووبی
له‌سه‌ر هێڵ نییه
dast xosh bet berez her sarkawtu bit


له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس
ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت
كاتت شاد
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ستت خؤش بيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس هاورێ خۆشه‌ویست
ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت
سه‌ركه‌وتووبی
كاتت شاد
له‌سه‌ر هێڵ نییه