.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









PNA - سه‌یركردنی ئه‌ڵقه‌كانی درامای كۆری "جۆنگوما " له ولاَتی ئێران، دیارده‌ی سه‌یری و سه‌مه‌ره‌ی لێ كه‌وتۆته‌وه.
چه‌ند رِۆژ له‌مه‌و به‌ر، پاسه‌وانی مهڕدارێك له شاری "ره‌ق"ی سه‌ر به پارێزگای "جاجرووم" له ئێران، به‌هۆی سه‌یر كردنی درامای "جۆنگوما " شوێنه‌كه‌ی خۆی به‌جێ ده‌هێلێت و ئاگای له مهرِهكانی نامێنێت و دزیش ئه‌و ده‌رفه‌ته ده‌قۆزێته‌وه 90 مه‌ڕی لێ ده‌دزرێت.
" رِهزا زاده " داواكاری گشتی جاجرووم، له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند: كه خاوه‌نی مهرِهكان پاش رِووداوهكه به‌رپرسانی شاری جاجروومی ئاگاداركردۆته‌وه و پۆلیسیش ئێستا سه‌رقاڵی بهدواداگهرانی دزه‌كانه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی هه‌واڵی (ده‌نا نیوز) هه‌روه‌ها له به‌هاری ڕابردووش، گه‌نجێكی شاری "یاسوج"ی ئێران، پاش سه‌یر كردنی ئه‌و درامایه و ئاشق بوون به كچه ئه‌كته‌ری ئه‌و فیلمه به ناوی "سۆسانۆ" داوا له بنه‌ماڵه‌كه‌ی كردووه، مهرِهكانیان بفرۆشن بۆ ئه‌وه‌ی به پاره‌كه‌ی بچێته ولاَتی كوریا و له‌گه‌ڵ "سۆسانۆ" هاوسه‌رگیری بكات ، بهلاَم كاتێك كه ده‌بینی بنه‌ماڵه‌كه‌ی رِازی نابن، مه‌ره‌كانیان بفرۆشن و پاره‌كه‌ی پێی بده‌ن ، بڕیاری خۆكوشتن ده‌دات، به‌هۆیه‌وه حه‌بێكی زۆر ده‌خوات و پاشان خانه‌واده‌كه‌ی دهیگێننه نه‌خۆشخانه و له مردن رِزگاری ده‌بێت.
باوكی ئه‌و كورِه له‌مباره‌یه‌وه، ده‌ڵێت: كوڕه‌كه‌م پێیوابوو، سه‌فه‌ر كردن بۆ ولاَتی كۆریا هه‌روا ئاسانه‌و ده‌توانی له گه‌ڵ ئه‌كته‌ری كوریای هاوسه‌رگیری بكات .

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
