.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











1
ڕیشۆڵەکان بەیانیان دێن و
بە دزیى نەنکمەوە
زەیتونى حەوشەکەمان دەخۆن
نەنکم بە دزیى ڕیشۆڵەکانەوە
لە حەوشەکەدا داو دەنێتەوە،
ئێواران ڕیشۆڵەکان دێن و
بە دزى داوەکەوە
زەیتونى حەوشەکەمان دەخۆن
داوەکە بەدزیى نەنکمەوە خۆى دەخافڵێنێ
دەنکە زەیتونەکانیش بە دزیى داوەکەوە
خۆ گلۆر دەکەنەوە بۆ بەردەم ڕیشۆڵەکان.
2
فرمێسکەکانى چاوى نەنکم
دەبنە گۆرانى
دەتکێنە دڵى منەوە.
3
نەنکم لە نێو حەوشەکەدا
دڵۆپە باران دەچنێتەوە و
دەیبەخشێت بە دار هەنار.
4
شاعیرەکە بڕیاریدا
ئیتر بەمەستى بنوسێت
بەڵام هەر زوو پەشیمان بۆیەوە
کاتێک بینى وشەکانى بە سەرخۆشى
بە قسەى ناکەن و ناوەستن،
بەو شێوەیەى ئەو دەیەوێت ڕیز نابن و
هەر یەکەیان لە سوچێکى پەڕەکەدا بەلادا دێن!
5
گەر شاعیرەکان دەسەڵاتداربن
ژیان دەبێتە قەسیدەیەکى دێژ
وەلێ تۆ بڵێی ژیان لە ناو قەسیدەدا
چەندە جوان بێت!
6
نیوەڕۆیەکى وشکى هاوین
باخچەکەمان پڕ دەبێت لە باران
ئەمە لە خەونێکمدایە کە تۆ دێیت و
دەرگاى حەوشەکەمان دەکەیتەوە.
7
لە شینایى چاوى کچێکدا بەدواى شیعردا گەڕام
کاتێک تەماشاى پشتەوەى خۆم کرد
پڕ پڕی بوو لە شیعرى شین!
8
ئەو ڕۆژەى دار هەنارى حەوشەکەیان بڕییەوە،
بۆ ئێوارە ئاگام لێبوو، دار نارنجى بەرامبەرى
دوو سێ گەڵاى تەڕ و چەورى بە دار زەیتوندا بۆ نارد و
داواى لێکرد برینەکانى بپێچێت.
9
لەسەر ڕوومەتى چیا، درێژ دەبم
تا چاو بڕبکات دەنۆڕمە شینایی
گژ و گیا ختوکەى پشتم دەدەن
شەونمى بەهارم لێدەنیشێت
بۆنى ڕێواس لوتم پڕ دەکات
کراسەکەم دەکەمەوە و
سنگم هەتاوى لێدەڕژێت
لە ناکاو بزەیەک لێوانم دەجوڵێنێت و
چاو لێک دەنێنم و دەڵێم:
چ جادوویەکى سەیرى
ئەى سروشت..؟!
10
هیچ شتێک ناتوانێت هێندەى ئاوازێکى قالە مەڕە
ئینجانە.. ماسى.. مناڵى ناو وێنەى ژوورەکەم
بهێنێتە سەما !
داستان بارزان

لهسهر هێڵ نییه









dast xosh bet her sarkawtu bit

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه