.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






PNA- مه‌نووچێهر جیهانی/ سنه ـ فیلمی دیكۆمێنتی "دایكانی من" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكارانی كورد ئیبراهیم سه‌عیدی و زه‌هاوی سنجاوی، له سنه نمایش ده‌كرێت.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری سنه، كاتژمێر 4ی دوانیوه‌ڕۆی سبه‌ی یه‌كشه‌مه 13ی سێپته‌مبه‌ری 2009، فیلمی دیكۆمێنتی "دایكانی من" All My Mothers له ده‌رهێنانی هه‌ردوو سینه‌ماكاری كورد ئیبراهیم سه‌عیدی و زه‌هاوی سنجاوی، له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران نووسینگه‌ی سنه له هۆڵی فه‌روه‌ردین له كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری فه‌جر له شاری سنه له پارێزگای كوردستان نمایش ده‌كرێت. له دوای نمایشكردنی فیلمه‌كه، له لایه‌ن ره‌خنه‌گرانه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت و ده‌خرێته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه. ماوه‌ی ئه‌م فیلمه دیكۆمێنتییه (60) خولهك و به فۆرماتی (دی ڤی كام) له هه‌رێمی كوردستان وێنه‌ی گیراوه. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ساڵی پار فیلمی دیكۆمێنتی "دایكانی من" له دوومین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه دیكۆمێنتییه‌كانی ئێران: "سینه‌ما حه‌قیقه‌ت" نمایش كرا و توانی چه‌ندین خه‌ڵاتی پڕبایه‌خ به‌ده‌ستبێنێت، كه بریتی بوون له: 1 ـ له به‌شی باشترین فیلمی بڵندی دیكۆمێنتی به‌شی "كێبڕكێی نه‌ته‌وه‌یی" سه‌رووی (60) خولهك دیپلۆمای شانازی و دوو سكه‌ی زێڕی "به‌هاری ئازادی" پێ به‌خشرا. 2 ـ هه‌ر له‌م به‌شه‌دا خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی "كێبڕكێی نه‌ته‌وه‌یی" فیستیڤاڵ كه بریتی بوو له: ته‌ندیسی فیستیڤاڵ و دیپڵۆمای شانازی و خه‌ڵاتی پاره به بڕی 3 هه‌زار یۆرۆ پێشكه‌ش كرا. 3 ـ به‌شی باشترین فیلمی بڵندی دیكۆمێنتی سه‌رووی 60 خولهك خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی "كێبڕكێی نێونه‌ته‌وه‌یی" فیستیڤاڵ كه بریتی بوو له: ته‌ندیسی فیستیڤاڵ و دیپڵۆمای شانازی و خه‌ڵاتی پاره به بڕی 3 هه‌زار یۆرۆ به هۆی سازكردنی فیلمێكی دیكۆمێنتی كاریگه‌ر له كاره‌ساتێكی جه‌نگ، به‌خشرا. 4 ـ هه‌روه‌ها ئه‌مساڵ له فیستیڤاڵی دوو ساڵانه‌ی باشترین فیلمه دیكۆمێنتییه‌كانی "شه‌هید ئاوینی" فیلمی دیكۆمێنتی "دایكانی من" له ده‌رهێنانی ئیبراهیم سه‌عیدی و زه‌هاوی سنجاوی وه‌كوو فیلمی هه‌ڵبژێردراوی باشترین فیلمی بڵندی دیكۆمێنتی ئێران ده‌ست نیشان كرا و خه‌ڵاتی پڕبایه‌خی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ی پێ به‌خشرا. 
sarchawa:peyamner
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastt xosh beet nwa geyan sarkawtu beet

له‌سه‌ر هێڵ نییه