❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌ندێک زانیاری له‌سه‌ر( پیپ گواردیۆلا)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-13 04:17:27

zargata 93
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-04
دواترین سه‌ردان: 2013-04-19
په‌یامه‌كان: 288
WindowsXPMSIE7

هه‌ندێک زانیاری له‌سه‌ر( پیپ گواردیۆلا)

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-a4d28ee3ee.jpgپیپ گواردیۆلا: ناوێک که‌ سه‌رده‌مانێک له‌ دڵی هانده‌رانی به‌رشه‌ و رۆحی یانه‌که‌و نهێنی سه‌رکه‌وتنه‌کانی به‌رشه‌ بوو، ئه‌و یاریکه‌ره‌ی به‌ درێژایی مێژووی یانه‌که‌ زۆرترین ده‌ستکه‌وت و پاڵه‌وانێتی بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ده‌ستهێناوه‌ که‌ 19 پاڵه‌وانێتییه‌، باشترین یاریكه‌ر و کاپتنی یانه‌که‌ بووه‌ به‌ بڕوای یۆهان کرۆیف، 11 ساڵ له‌ناو کامپ نو، 7 ساڵ کاپتنی یانه‌ی که‌ته‌لۆنی، ژیانی ئه‌فسانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ و ئیسپانیا گواردیۆلایه‌ .http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-bb4c1602fd.jpg

پرۆفایلی تایبه‌ت //
ناو : جۆزیپ گواردیۆلا سالا .
ساڵی له‌دایکبوون : 18 / 2 / 1971
شوێن : سان پیدۆر – ئیسپانیا
ئه‌و یانانه‌ی یاری بۆ کردوون : به‌رشه‌لۆنه‌ - رۆما – بیریشیا – ئه‌هلی قه‌ته‌ری .http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-7392967057.jpg

سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتن
گواردیۆلا له‌ 18 / 2 / 1971 هاتۆته‌ ژیانه‌وه‌ له‌ سان پیدرۆ که‌ نزیکه‌ی کاتژمێرو نیوێک له‌ که‌ته‌لۆنیاوه‌ دووره‌، له‌ ته‌مه‌نی نۆ ساڵیه‌وه‌ شه‌یدایه‌کی سه‌رسه‌ختی تۆپی پێ بووه‌و له‌ یه‌که‌م یارییدا له‌گه‌ڵ تیپێک که‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێکانی كردیان 10 به‌ 4 یارییه‌که‌یان برده‌وه‌.‌ له‌م یارییه‌دا گواردیۆلا 9 گۆڵی تۆمارکرد،‌ پاشان چووه‌ تیپی منداڵانی یانه‌ی خیمناستیکاو دواتر له‌ساڵی 1984 دا به‌ر‌شه‌لۆنه‌ چاوی خسته‌سه‌ر، ئاستی ساڵ به‌ ساڵ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌چوو، توانی خۆی بگه‌یه‌نێته‌ تیپی دووه‌می به‌رشه‌، له‌ 263 یاری بۆ تیپی دووه‌می به‌رشه‌ توانی 6 گۆڵ تۆماربكات‌،‌ له‌ ساڵی 1990 یۆهان کرۆیف گواردیۆلای هێنایه‌ یانه‌ی یه‌که‌می به‌رشه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌کانی یانه‌که‌ لاودروب، ستویشكوف، رۆناڵدۆ، ریڤاڵدۆ، زوبیزاریتا، باكیرو، فیڤو، روماریڤ، ئامور، كویمان. له‌یه‌که‌م یاریدا له‌ خولی ئیسپانی که‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی قادیش بوو به‌رشه‌ به‌ 2 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر براوه‌ بوو، گواردیۆلا ئاستێکی هونه‌ری جوانی پێشکه‌ش کردوو بووه‌ جێی سه‌رنجی ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌ و هانده‌رانی.http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ca52def9cb.jpg

(گواردیۆلا له‌گه‌ڵ یانه‌ی رۆمای ئیتاڵی)
گواردیۆلا له‌ وه‌زری 2001 یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی به‌جێهێشتو رویکرده‌ یانه‌ی رۆمای ئیتاڵی له‌ ژێر ده‌ستی راهێنه‌ر فابیۆ کاپیلۆ، له‌سه‌ره‌تادا ئاستێکی جوانی پێشکه‌ش کردو توانی جێی خۆی بکاته‌وه‌ له‌ پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی یانه‌که‌ له‌گه‌ڵ تۆتی و ئیمرسۆندا، پاشان به‌هۆی پێکانه‌ به‌رده‌وامه‌کانییه‌وه‌ له‌ پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی نه‌ماو بووه‌ یاریكه‌ری یه‌ده‌گی یانه‌ی رۆما، گواردیۆلا له‌ ئاستێکدا بوو که‌ به‌ دڵی ئیداره‌ی یانه‌ی رۆما نه‌بوو وه‌ جێی سه‌رنجی یانه‌که‌و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی نه‌بوو، بۆیه‌ کۆتایی به‌ گرێبه‌سته‌که‌ی هێنراو چووه‌ یانه‌ی بیریشیای ئیتاڵی. http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-d5b614d858.jpg


گواردیۆلا له‌گه‌ڵ رۆبه‌رتۆ باجێۆدا له‌ یانه‌ی بریشیا
گواردیۆلا له‌ ساڵی 2002 یانه‌ی رۆمای به‌جێهێشت به‌ره‌و یانه‌ی بریشیای ئیتاڵی به‌رێكه‌وت له‌وێ‌ بووبه‌ هاوڕێی‌ رۆبه‌رتۆ باجێۆی‌ ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی‌ ئیتاڵی‌، پیپ گواریۆلا له‌م یانه‌یه‌ش نه‌یتوانی ئاستێکی باش پێشکه‌ش بکات به‌هۆی پێکانه‌ به‌رده‌وامه‌کانی، پاش کۆتایی هاتنی ئه‌م وه‌رزه‌ که‌ توانیان یانه‌که‌ بگه‌ڕیَننه‌وه‌ خولی پله‌یه‌کی ئیتاڵی، کۆتایی به‌ گرێبه‌ستی گواردیۆلا هات و یانه‌که‌ی به‌ره‌ و یانه‌ی ئه‌هلی قه‌ته‌ری به‌ جێهێشت .
گواردیۆلا و خولی قه‌ته‌ری
له‌ ساڵی 2003 پیپ گواردیۆلا یانه‌ی بریشیای ئیتاڵی به‌ جێهێشت و چووه‌ یانه‌ی ئه‌هلی قه‌ته‌ری، ئه‌م یانه‌ قه‌ته‌رییه‌ دوا وێستگه‌ی ئه‌م یاریكه‌ره‌ ناوداره‌ بوو، که‌ له‌ دوادواکانی ته‌مه‌نی یاری کردنیدا پێکان وازی لێنه‌ده‌هێنا، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه‌ش به‌هۆی زۆری پێکانه‌وه‌ ئه‌نجامێکی وای پێشکه‌ش نه‌کرد که‌ جێی سه‌رنج بێت و وه‌رزێکی قورسی له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه‌ به‌ڕێکرد.

( گواردیۆلا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌که‌ی ) گواردیۆلا بۆ یه‌که‌مین جار درێسی‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای پۆشی و له‌ یه‌که‌م یاریدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئایرله‌ندا ئاستێکی هونه‌ری جوانی پێشکه‌ش کردو توانی 2 گۆڵ دروستبکات، له‌سه‌ره‌تای یاری کردنی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌که‌ی به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له‌ زۆر یارییه‌کاندا به‌شداری ده‌کرد که‌ ببووه‌ جێی بڕوای هه‌ڵبژارده‌که‌ به‌ لێدانه‌ جوانه‌کانی، به‌ڵام پێكان بێبه‌شی ده‌کات له‌ جامی جیهانی 1998 ی فه‌ڕه‌نساو هه‌ڵبژارده‌که‌ی توشی چه‌ند دۆڕانێک هات به‌ تایبه‌ت دۆڕِانیان به‌ هه‌ڵبژارده‌ی نیَجیریا ، ئه‌م پێکانانه‌ی پیپ گواردیۆلا بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی هه‌ڵبژارده‌که‌ دوورکه‌وێته‌وه‌و ببێته‌ یاریکه‌رێکی یه‌ده‌گی هه‌ڵبژارده‌که، له‌ ساڵی 2000 چانسی بۆ هه‌ڵکه‌وت‌و به‌شداری یۆرۆی 2000 ی کردو توانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌که‌ی بگه‌نه‌ قۆناغی پێش کۆتایی جامی کیشوه‌ری ئه‌وروپاو دواتر له‌سه‌ر ده‌ستی‌ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا که‌ پاڵه‌وانی یۆرۆی 2000 بوو، توشی‌ شكست هاتن‌و ماڵئاواییان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌ش كرد.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-e8addad26e.jpg
( ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌م یاریكه‌ره‌ )
- خولی ئیسپانی (6 جار (
- جامی سوپه‌ری ئیسپانی (4 جار)
- خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان (یه‌ک جار)
- جامی جامه‌کانی ئه‌وروپا (یه‌ک جار)
- جامی سوپه‌ری ئه‌وروپی (2 جار)
- جامی كه‌ته‌لۆنی (3 جار).

سه‌رچاوه‌:ئاوێنه‌ سپۆرت
‌‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-13 10:09:55

aishwarya
کازیوەی یانە
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-04
په‌یامه‌كان: 1428
WindowsXPMSIE7

Re: هه‌ندێک زانیاری له‌سه‌ر( پیپ گواردیۆلا)

ده‌ستت خۆش بێت بابه‌تیکی جوان بوو.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-13 11:30:33

kurd dj
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ده‌ربه‌ندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-28
په‌یامه‌كان: 525
WindowsXPSafari

Re: هه‌ندێک زانیاری له‌سه‌ر( پیپ گواردیۆلا)

ده‌ست خۆش هه‌رچه‌نده‌ راهێنه‌رێکی که‌م ئه‌زموونه‌ به‌ڵام توانی پارساڵ تیپه‌که‌ی به‌شێوه‌یه‌کی باش ئاماده‌بکات و 5نازناوی گرنگی بۆ به‌ده‌ست هێنێت.

سوپاس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-09-14 23:59:14

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: هه‌ندێک زانیاری له‌سه‌ر( پیپ گواردیۆلا)

dast xosh bet

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-09-15 12:49:33

Yad 92
کازیوەی یانە
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-17
دواترین سه‌ردان: 2012-09-28
په‌یامه‌كان: 1959
WindowsXPFirefox

Re: هه‌ندێک زانیاری له‌سه‌ر( پیپ گواردیۆلا)

dast xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net