❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هاوتا ئه‌سعه‌د: من كه‌ركوكم

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-14 11:37:53

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

هاوتا ئه‌سعه‌د: من كه‌ركوكم

PNA- هه‌ولێر- هاوتا ئه‌سعه‌د هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ، به‌م دواییه‌ چه‌ند گۆرانییه‌كی تاك تاكی له‌گه‌ڵ "كه‌ژێ و محه‌مه‌د"ی كچ و كورِی تۆمار و كلیپ كرد، ئه‌مجاره‌یان گۆرانییه‌كی بۆ كه‌ركوك تۆمار كرد.
هاوتا ئه‌سعه‌د له‌ نێوترین كاری هونه‌ری خۆیدا، ئێستاكه‌ سه‌رقاڵی به‌رهه‌م هێنانی گۆرانییه‌كی نوێیه‌ به‌ناوی "من كه‌ركوكم"، گۆرانییه‌كه‌ هۆنراوه‌ی له‌ لایه‌ن شاعیر ئیسماعیل محه‌ممه‌د نووسراوه‌، ئاوازه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ند خۆی دانراوه‌.

گۆرانی "من كه‌ركوكم" جگه‌ له‌ هاوتا ئه‌سعه‌د، "كه‌ژێ و محه‌مه‌د"ی كچ و كورِی له‌و به‌رهه‌مه‌دا به‌شداران.

هاوتا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، ده‌رباره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی رایگه‌یاند "ئێمه‌ی راستگۆ كاتێك كه‌ ناوی كوردستان دێنین، ئه‌وه‌نده‌ی بڵین پرِشنگی پیرۆزی لێ به‌دی ده‌كه‌ین، ئێمه‌ی زیندوو، هه‌روه‌ها ئه‌و پۆڵه‌ هه‌ڵۆیه‌ی كه‌ به‌رگی شه‌هاده‌تیان له‌به‌ر كرد، خواست و ئامانجیان سه‌رفرازی كوردستان بوو، نه‌ ئێمه‌ و نه‌ ئه‌وان جیاوازی له‌ نێوان بستێك له‌ خاكی وڵات ناكه‌ین، (پیرۆزی مه‌هاباد و سه‌ربه‌رزی دیار به‌كر و روو سووری قامیشلۆ و جه‌وهه‌ری یه‌ریڤان)، ئه‌مانه‌ هه‌مووی له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی دیكه‌ش گركانی نێو هانوی (بابه‌ گورِ گورِ) هه‌مووی به‌یه‌كه‌وه‌ مه‌دالیای شانازی و سه‌ربه‌زییه‌ بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی كورد".

هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ هه‌روه‌ها گووتیشی "ئێستاش خه‌ریكه‌ به‌ شاری برایه‌تی و پێكه‌وه‌ ژیان و كۆمه‌ڵێك ناوی خوازرا و داتاشراوی دیكه‌، خه‌ریكه‌ برینكه‌ دوورخان تر و به‌ ئێش تر ده‌بێت، چاوپۆشی له‌ (كه‌ركوك)ێك، كه‌ له‌سه‌رووی هه‌موو شار و شارۆچه‌كه‌ دابرِاواكانه‌، ئێمه‌ له‌ گیانی بێگه‌ردی هونه‌ره‌وه‌ به‌ به‌رهه‌مه‌كانی خۆمان ئه‌وه‌ ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌، (كه‌ركوك) هیچ كاڵایه‌كی به‌ باڵادا ببرِێت".

گۆرانی "من كه‌ركوكم" له‌ ستۆدیۆی میلۆدی له‌ شاری هه‌ولێر كاری تۆمار كردنی به‌ هاوكاری چه‌ند موزیكژه‌نێك و ئه‌ندزیاری ده‌نگ ئاكۆ عومه‌ر به‌ ئه‌نجام گه‌یندراوه‌، به‌ سپۆنسه‌ری سه‌ره‌كی كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده‌ كاری تۆمار كردن و هه‌روه‌ها كلیپ كردنی له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا جێ به‌جێده‌كرێت.



http://kurdzhin.org/uploads/335743083a.jpg


sarchawa:peyamner

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net