.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

PNA- مه‌نووچێهر جیهانی/ تاران ـ فیلمی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه"، نوێترین به‌رهه‌می به‌همه‌ن قوبادی، له په‌نجاو سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی له‌نده‌ن وه‌رگیرا.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، ئه‌م فیلمه توانی له به‌شی جۆرێك روانینی شه‌ست و دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كان 2009، دوو خه‌ڵات به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌مساڵ له درێژه‌ی به‌شدارییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆیدا، له پهنجاوسێیهمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی له‌نده‌ن له وڵاتی به‌ریتانیا نمایش ده‌كرێت.
په‌نجاو سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی له‌نده‌ن، رۆژی 14ی ئوكتۆبری 2009، به یه‌كه‌مین نمایشی جیهانی فیلمی كارتۆنی سینه‌مایی "ئاغای فۆكسی سه‌رسوورهێنه‌ر" له ده‌رهێنانی وێس ئه‌ندرسن ده‌ست پێده‌كات. هونه‌رمه‌ندان: جۆرج كلۆنی، مریل ئستریپ، ئێریك ئه‌ندرسن، مایكل گمبن، ویلم دافو، ئۆون ویلسن و چه‌ندانی دیكه له بێژه‌ر و ده‌نگبێژه‌كانی ئه‌و فیلمه كارتۆنییهن.
ئه‌مساڵ سێ فیلمی ئێرانی له پهنجاوسێیهمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی له‌نده‌ن وه‌رگیراون كه بریتین له: فیلمی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" له ده‌رهێنانی به‌همه‌ن قوبادی، "درباره الی" واته "سه‌باره‌ت به ئێلی" له ده‌رهێنانی ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی، "زنان بدون مردان" واته "ژنان به بێ پیاوان" له ده‌رهێنانی شیرین نشات سینه‌ماكاری ئێرانی دانیشتووی ئه‌مریكا، كه له شه‌ست و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ڤێنیز خه‌ڵاتی شێری زێوینی به‌ده‌ستهێنا.
فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی له‌نده‌ن له خولی پهنجاوسێیهمی خۆیدا میوانداری 191 فیلمی سینه‌مایی و 113 كورته فیلم له سینه‌ماكارانێكی وه‌كوو ئانگ لی، جان لێستر، تاد سولوندز و چه‌ندانی دیكه ده‌كات. به وته‌ی "ساندرا هێبرۆن" به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری فیستیڤاڵی له‌نده‌ن ئه‌م خوله به‌رنامه‌گه‌لێكی به‌هێز و جۆراوجۆری هه‌یه. ناساندنی كاره نوێیه‌كانی به‌هه‌ره تازهكاتی سینه‌مای جیهان له ته‌نیشت نمایشی
به‌رهه‌مه‌كانی سینه‌ماكارانی دیار و به‌رچاو هه‌ستێكی تایبه‌تی هه‌یه.
فیلمی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" به‌رهه‌می به‌همه‌ن قوبادی دوای به‌شداری له به‌شی روانگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی فیستیڤاڵی مێلبۆرن له ئوستراڵًیا، ئه‌مساڵ له به‌شی باشترین فیلمه‌كانی فیستیڤاڵه‌كانی دیكه‌ی جیهان، Zabaltegi - pearls، له په‌نجاوحه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی سه‌ن سێباستیه‌ن له‌گه‌ڵ (10) فیلمی دیكه له دهرهێنهرانێكی وه‌كوو كووێنتین تارانتینۆ، وۆدی ئالێن و جیم جارمۆش له وڵاتی ئیسپانیا نمایش ده‌كرێت.
SARCHAWA:PEYAMNER
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
