❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دڵدار

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-11-14 18:17:16

kory kurd
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-02
دواترین سه‌ردان: 2010-08-12
په‌یامه‌كان: 54
ویبگه‌

دڵدار

دڵدار، ناوی "یونس"ی كوڕی مه‌لا ڕه‌ئوفی كوڕی مه‌حمودی كوڕی مه‌لا سه‌عدی خادم ئه‌لسجاده‌یه. له ڕۆژی 20 ی شوباتی ساڵی 1918دا له شاری "كۆیه‌" هاتۆته ژیانه‌وه.

باوكی فه‌رمانبه‌رێكی بچووك بووه‌و له تاو هه‌ژاری‌و نه‌‌بوونی‌و گه‌ڕان به شوێن پاروه نانێكی ژیان‌و گوزه‌ریدا، خێزانه‌كه‌یان زۆر تاڵ‌و سوێری‌و ساردو گه‌رمی چه‌شتووه، پاش ماوه‌یه‌ك باوكی ده‌كه‌ن به فه‌رمانبه‌ری سه‌رژمێری ڕانیه‌و له ته‌مه‌نی ده‌ ساڵیدا "دڵدار" ده‌خرێته قوتابخانه‌و پۆلی یه‌ك‌و دووی سه‌ره‌تایی له ڕانیه ده‌خوێنێ.

دڵدار له باره‌ی ژیانی ڕانیه‌وه ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌ند ڕۆژێكی چاك‌و چوار ڕۆژانیش نه‌خۆش بووم، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ڕانیه‌م هه‌ر له‌لا خۆش بوو، به تایبه‌تی سه‌وداسه‌ری قولـله* بووم. هه‌ر كاتێ چاك بووبامایه‌وه، مه‌له‌م له ڕووباره‌كه‌و له بن داربییه‌كان ڕاوه‌چۆله‌كه‌م ده‌كرد."
دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م باوكی له‌سه‌ر فه‌رمانه‌كه‌ی لاده‌به‌ن‌و ناچار به‌ ماڵه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كۆیه‌و خوێندنی سه‌ره‌تایی له كۆیه ته‌واو ده‌كات.

له باره‌ی خولیای هۆنراوه‌و چێژ لێوه‌رگرتنی خۆیه‌وه ده‌ڵێت: "هێشتا له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییدا بووم، که دیوانی حاجی قادری كۆیی-م زۆرتری له‌به‌ر كردبوو، هه‌میشه به وردی سه‌رنجم له هه‌ڵبه‌سته‌كانی عه‌ونی‌و راجی‌و عاسی‌و حسێنی‌و هیرانی ده‌داو له‌به‌ریشمده‌كردن، به‌وانه‌ش ‌دابین نه‌بووم هه‌ڵبه‌ستی هه‌ركه‌سێكم ده‌ستبكه‌وتایه ده‌منووسیه‌وه‌و له‌به‌ریشمده‌كردن. به‌تایبه‌تی هه‌ڵبه‌ستی وه‌فایی، كوردی، بێكه‌س، پێره‌مێردم زۆر له‌به‌ركردن‌و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا هه‌ستم به‌وه ده‌كرد، كه چێژ له هه‌ڵه‌به‌ست وه‌رگرم‌و زۆر گیرۆده‌ی بووم."

هه‌روه‌ها له باره‌ی سه‌ره‌تای خۆ تاقیكردنه‌وه به شیعر ده‌ڵێت:
"له 1935دا له پۆلی یه‌كی ناوه‌‌ندیی بووم، كه دیوانی 'نالی'م زۆر به‌وردی خوێنده‌وه، هه‌ڵبه‌سته جوانه‌كانی 'نالی' له‌گه‌ڵ هه‌ڵبه‌سته ئاگرینه‌كانی حاجی قادری له‌سه‌ر پێشه‌وایه‌تی وێژه‌‌یی له مێشكمدا شه‌ڕیان بوو. ئه‌و كێشمه‌کێشه ده‌رگای هونه‌ری شاعیری لێكردمه‌وه، زۆر كه‌ڵكه‌ڵه‌ی وام له كه‌له‌دا بوو حه‌زم ده‌كرد له بۆته‌ی هه‌ڵبه‌سته‌دا دایڕیژم. ئه‌وجا به‌ناو خه‌ڵكیاندا بڵاوبكه‌مه‌وه‌و ئیتر هه‌ر خۆم تاقیكرده‌وه."

دڵدار، یه‌كه‌مین هۆنراوه‌ی له ساڵی 1935دا داناوه‌و له ژماره‌ی 2 ی ساڵی 1935دا له گۆڤاری "ڕووناكی"دا بڵاویكردۆته‌وه.

له ساڵی 1940دا له شاری كه‌ركوك قۆناغی دواناوه‌ندی ته‌واو ده‌کات‌و پاشان ڕووده‌کات به‌غداو ده‌چێته كۆلێژی یاساو ساڵی 1945 بڕوانامه‌ی كۆلیژی یاسایی وه‌رده‌گرێت‌و ده‌بێته پارێزه‌ر.

له ته‌مه‌نی سی ساڵیدا به "ژه‌هراویبوون" له 1948.11.12دا له شاری هه‌ولێر كۆچی دواییكردو سه‌ری جوانه‌مه‌رگیی نایه‌وه.

وه‌ك دیاره زۆر خولیای زانین و به‌تایبه‌تی فه‌لسه‌فه بووه، ئه‌م یادگارانه‌شی بۆ به‌جێهێشتووین:

1- في طريقي الى معرفة الحقائق ـ انتقادات الى قلب البهائيين
2- وتارێك ده‌رباره‌ی عومه‌ری خه‌ییام
3- زمانی كوردی‌و ئه‌ده‌بیات
4- نارکۆزی كۆمه‌ڵایه‌تیمان
5- اقتصادنا الوطني
6- بیره‌وه‌ریه‌كانی یونس ڕه‌ئوف دڵدار

تابلۆی ئه‌م ژیانه پڕ له ناسۆر و ته‌مه‌ن كورته‌ی شاعیرمان چه‌ند ڕاستییه‌كی ئاشكرامان ده‌داته ده‌ست:

1- تینوێتی شاعیر و خۆشاره‌زاكردن له سه‌رچاوه‌ی وێژه‌ی كلاسیكیمان

2- خۆخه‌ریككردن به باسی به‌رواوردی پێشه‌وایه‌تی له نێوان نالی‌و حاجی قادری كۆییدا، كه دوو پێنووسی پێشه‌وای شیعری ته‌واو دیارو سه‌ركه‌وتووی سه‌رده‌می خۆیانن، ئه‌ویان له گۆڕه‌پانی دڵداری‌و ئه‌میان له نه‌ته‌وایه‌تی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی.

3- خۆخه‌ریككردن به‌ كاروباری به‌رهه‌مدانان ده‌رباره‌ی فه‌لسه‌فه‌و زمان‌و وێژه‌ی كوردی‌و باس‌و خواستی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووریی‌و نووسینه‌وه‌ی یادداشتی به‌سه‌رهاتی خۆی‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، به‌ كوردی‌و عه‌ره‌بی، له‌و ته‌مه‌نه كه‌مه‌داو به‌و لاوێتییه و به‌ده‌م ئه‌و هه‌موو ناته‌واوی ژیان‌و نه‌خۆشیانه‌وه. نیشانه‌ی به خۆدا ڕاپه‌رموون‌و تواناو زیره‌كی‌و هه‌ستێكی دڵسۆزانه‌ی قوڵ‌و دیاره.

4- دانانی كۆمه‌ڵێك شیعری به سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی‌و زانست په‌روه‌ریی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و دڵداری‌و فه‌لسه‌فی‌و بابه‌تی ڕیالیزمی نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و به‌هره‌و توانایه‌ی شاعیرن

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/b1fd709985.bmp

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-04 12:49:15

هیران
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 1113
WindowsXPMSIE7

Re: دڵدار

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net