.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






PNA- شه‌هلا جاف/ هه‌ولێر- گۆرانیبێژی لاو تیرێژ به‌شێكی زۆری كاره‌كانی ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی كۆتایی پێهێناوه، له‌دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زانیش ده‌چێته‌وه وڵاتی توركیا بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی.
تیرێژ له لێدوانێكی تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێر ده‌رباره‌ی ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی گووتی "بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگ ده‌بێت له توركیا كارم بۆ ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌م ده‌كرد، ده‌توانم بڵێم له 90% كاره‌كانی ته‌واو بووه، ته‌نها ده‌نگی من ماوه بخرێته سه‌ر، بۆیه ده‌مه‌وێت له‌دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان بچمه‌وه وه‌ڵاتی توركیا بۆ ته‌واوكردنی".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه له دوای ته‌واوكردنی ئه‌و ئه‌لبوومه سه‌رقاڵی كلیپ كردنی چه‌ند گۆرانییه‌ك و ریكلام كردن بۆ ئه‌م ئه‌لبوومه‌ی ده‌بێت.
ئه‌م به‌رهه‌مه به‌ناوی "لۆری جان"ـه و له (12) تراكی گۆرانی پێكهاتووه، (10) گۆرانی به زاراوه‌ی بادینییهو (2) گۆرانیشی به زاراوه‌ی سۆرانییه.
تیرێژ ده‌رباره‌ی ناوهرِۆكی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی گووتی "گۆرانییه سۆرانییه‌كانی له لایه‌ن شاڵاو نه‌سره‌دین كۆیی و ئه‌كره‌م ئه‌مینه‌وه نووسراون، هه‌روه‌ها یه‌كێك له تێكستی شیعره‌كان له لایه‌ن شاعیر شه‌عبان سلێمان نووسراوه، تێكرِای ئاوازه‌كانیشی خۆم ئاماده‌م كردووه".
گۆرانیبێژی لاو ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه به شێوه‌یه‌كی زۆر مۆدێرن له رێگه‌ی زیاتر له (45) كه‌س، له باشترین ستۆدیۆكانی توركیا كاریان بۆ ئه‌م ئه‌لبوومه كردووه.
تیرێژ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه هه‌وڵ ده‌دات گۆرانییه‌كانی نێو ئه‌و ئه‌لبوومه‌ی له راگه‌یاندنه بیانییه‌كان بڵاو بكاته‌وه، له‌وانه‌ش توركی، عهرهببی و فارسی. 
sarchawa:peyamner
له‌سه‌ر هێڵ نییه