.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ئه‌نجامی نوێترین راپرسی نیشانیده‌دات كه "جۆرج بوش" سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا توانیویه‌تی له‌لوتكه‌ی ئه‌و كه‌سێتیانه جێگیربێت كه له لێدوانه‌كانیاندا ناڕێكترین و بێسه‌روبه‌رترین رسته‌یان ده‌ربڕیوه.
بوش له‌ساڵی 2004 وتبووی: دوژمنانی ئێمه داهێنه‌ری مه‌زنن، ئێمه‌ش به‌هه‌مانشێوه، ئه‌وان هه‌رگیز خه‌یاڵی زیانگه‌یاندن بهوڵاتهكهمان له‌مێشكیان فڕێ ناده‌نه ده‌ره‌وه‌و ئێمه‌ش به‌هه‌مانشێوه.
هه‌واڵێكی "ته‌له‌گراف" ئاماژه به‌وه ده‌دات كه بوش به‌م رسته شێواوه‌ی خۆی توانیویه‌تی پله‌ی یه‌كه‌م له‌نێو لیستی ئه‌و كه‌سانه به‌ده‌ستبێنێ كه "گۆردن براون" یش یه‌كێكه له‌وان.
له‌و راپرسییه‌دا كه پتر له 4000 كه‌س تیایدا به‌شدارن، دوای بوش، ئارنۆڵد شوارتزینگری ئه‌كته‌ری ناودارو دوناڵد رامسفیڵد وه‌زیری پێشووی به‌رگری ئه‌مریكا دێن، هه‌روه‌ها ئه‌ریك كانتونا، یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا و بیل كڵنتن سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكاش له‌دوای ئه‌وان له‌لیستی ئه‌و كه‌سانه دێن كه ناڕێكترین رسته‌كانی مێژوویان هێناوه‌ته سه‌رزمان.
ئه‌م رسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ی جۆرج وۆكه‌ر بووش له‌لایه‌ن 4.000 كه‌سه‌وه وه‌ك خۆشترین و لهبیرنهكراوترین رسته‌ی نامهفهومی كه‌سێتیه ناسراوه‌كانی دنیای سیاسه‌ت، وه‌رزش و بواره‌كانی دیكه هه‌ڵبژێردراوه.
ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و راپرسییه ده‌ریخستووه كه دوای بوش، ئارنۆڵد شوارتزینگری ئه‌كته‌ری فیلمی ناوداری تێرمیناتۆر و حاكمی پێشووی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا جێگه ده‌گرێت كه له‌لێدوانێكیدا وتبووی: "به‌ڕای من ده‌بێ هاوسه‌رگیریی هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان له‌نێوان كوڕ‌و كچێكدا ئه‌نجامبدرێت".
سه‌یر له‌وه‌دایه كه‌سی سێیه‌می ریزبه‌ندیی راپرسیه‌كه‌ش ئه‌مریكاییه، كه‌ئه‌ویش كه‌سێك نیه جگه له دوناڵد رامسفیڵد وه‌زیری پێشووی به‌رگریی ئه‌مریكا له‌لێدوانێكدا كه دواتر به لێدوانی "ده‌زانین، نازانین" ناوبانگی ده‌ركرد له‌ساڵی 2002 وتی: "هه‌میشه ئه‌و زانیاریانه‌ی ئاماژه بۆ شتگه‌لێك ده‌كه‌ن كه روویاننه‌داوه به‌لای منه‌وه سه‌یرن، چونكه هه‌روه‌ك چۆن ده‌زانین شتگه‌لێكی دیار هه‌ن كه‌هه‌موان ده‌یزانن، به‌هه‌مانشێوه شتگه‌لێكی نادیاریش هه‌ن كه هه‌موان ده‌یزانن، یانی شتگه‌لێك هه‌ن ده‌زانین نایزانین، له‌لایه‌كی دیكه شتگه‌لی نادیاری دیكه‌ش هه‌ن كه ئێمه نایانزانین، یانی ئه‌و شتانه‌ی ئێمه بێئاگایی خۆمانی له‌باره‌وه نازانین".
له‌پله‌ی چواره‌م، مۆرای وۆكه‌ر په‌یامنێری كیبَڕكێی ئۆتۆمۆبێل دێت كه ده‌ڵێت: "به‌ڕاستی ئه‌و ئۆتۆمۆبێله‌ی پێشه‌وه بێهاوتایه، تاكی نیه، جگه له‌و ئۆتۆمبێله‌ی له‌پشتیه‌وه ده‌ڕوات، كه هه‌ردووكیان له‌یه‌ك جۆرن".
له‌پله‌ی پێنجه‌م، جۆن مۆتسۆنی شرۆڤه‌كاری یاریی تۆپتۆپێن كه وتوویه‌تی: "بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی رهشوسپییان هه‌یه ده‌بێ بڵێم كه درێسی یانه‌ی تۆتنهام له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه زه‌رد".
له‌پله‌ی پێنجه‌مدا، گۆردن براونی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌كاتی خستنه‌ڕووی بودجه‌ی ئه‌مساڵی وڵاته‌كه‌ی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران وتبووی: "خه‌رجیه گشتیه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌شه‌ی خۆی به‌رده‌وام ده‌بن و ئه‌و گه‌شه‌یه له‌ساڵی 2013-2014 ده‌گاته له‌سه‌دا سفر".
پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دیسانه‌وه به‌نسیبی جۆرج بوش بۆته‌وه ئه‌ویش له‌پای ئه‌و دێڕه بێسه‌روبه‌ره‌ی له‌ساڵی 2001 له‌لێدوانێكدا ده‌ریبڕیبوو: "من ئه‌و شته ده‌زانم كه باوه‌ڕم پێیه‌تی، من به‌رده‌وام ده‌بم له‌سه‌ر ده‌ربڕینی ئه‌و شته‌ی باوه‌ڕم پێیه‌تی.. ئه‌و شته‌ی باوه‌ڕیشم پێیه‌تی ئه‌وه‌یه كه... ئه‌و شته‌ی من باوه‌ڕم پێیه‌تی راسته".
PUKmedia

له‌سه‌ر هێڵ نییه




dast xosh

له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس بۆ تۆ
له‌سه‌ر هێڵ نییه