.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






سڵاو........................بەرێزان
هاتمەوە خزمەتان بەم هۆنراوەیە
دەمە تەقێی نێوان کج و کور
ببورن ئه‌م هۆنراوه‌یه نازانم خاوه‌نه‌که‌ی کێیه
هیوادارم به‌دڵتان بێت
کور:
کچه جوتیاری ماندووی نێو به‌رێز
کوڵمه مانگ ئاسای له کارا به‌هێز
چاوگی جوانی و ره‌سه‌نی کوردی
جوانی له‌باری زیره‌ک و وردی
کچ:
کوری شارستان لاوی نێو شه‌قام
دوولینگه له‌پێ به‌ژن وه‌ک نه‌مام
سه‌ر جه‌وری بێ کار گه‌ریده‌ی کۆڵان
خه‌یاڵت خاوه واز بێنه لیمان
کور:
خه‌یاڵ په‌ڵاوم نیازم شیرینه
دڵت پێکاوم گشتی برینه
نیگای شیرینت هۆشی وون کردووم
دڵم بشکێنی بێ گومان مردووم
کچ:
بۆ من مه‌حاڵه کچی جوتیارم
دژی ته‌مبه‌ڵیم هۆگری کارم
بی وچان له کار کاتم بۆ نیه
عیشقی من و تۆ بۆ یه‌ک حه‌مدیه
کور:
کار سنور داره عیشقیش بێ سنور
عه‌شقێکی پاکم نه‌بادا غروور
دڵم پی بده‌ی چی بڵێ وا ئه‌که‌م
بۆ ره‌زامه‌ندیت دڵ واڵا ئه‌که‌م
کچ:
جا خوشکت هه‌یه بۆ حه‌سه‌نی برام
بۆ برام ده‌چم هه‌رواش به‌ته‌مام
له کوێ کچی شار به ئێمه رازین
ئه‌وان هه‌ر خه‌ریک جا مه‌کر بازین
کور:
زۆر خوشکم هه‌یه هه‌ریه‌ک جیایه
یه‌کیان قوتابی دووان مامۆستایه
دووانیش به‌مێردن وا ساڵه‌هایه
ئه‌وه‌ی ئه‌شخوێنێ ماره کرایه
کچ:
دووبرام هه‌یه کاکه‌عه‌وڵاو حه‌سه‌ن
کاکه‌عه‌وڵا ژندار حه‌سه‌نیش ره‌به‌ن
ته‌نیا منیان هه‌م گه‌ر کچ بم له ماڵ
بۆیه‌ک تر نابین مه‌حاڵه مه‌حاڵ
کور:
له‌ماڵ چیت ئه‌وی هه‌رده‌م هه‌ڵ بێنه
له زێر و کۆشک چی بڵێ بێنه
پاره‌ی خوێنی تۆش ئه‌ده‌م به حه‌سه‌ن
ژنی پێ بێنێ ژنێکی ره‌سه‌ن
کچ:
دیاره ئه‌مکری به‌زه‌بری پاره
شێوه‌ی گفت‌و گۆت وها دیاره
باسی پاره و زێر بۆ من مه‌هێنه
وه‌کو پێم وتی برۆ وازبێنه
کور:
مرۆڤ ناکرێت به‌ڵام ئێوه وان
پیاوان پێشره‌ون ئێوه‌شیان له دوان
ده‌چه‌وسێنه‌وه به‌ده‌ستی پیاوان
ژین به‌سه‌ر ده‌به‌ن هه‌ر به ئه‌شک و ژان
کچ:
کچانی ئێوه ئه‌ی چۆن شوو ئه‌که‌ن
دیاره بۆ خۆیان کور نیشان ئه‌که‌ن
لای ئێمه عیبه حه‌زو حه‌زۆکێ
پێمان بزانن سه‌رمان تیای ئه‌چێ
کور:
ئێمه مانع نین بۆ خوشکی خۆمان
به‌دڵی خۆی شووکات ره‌وایه پێمان
چۆن خۆم حه‌زده‌که‌م به‌دڵی خۆم بێ
ئه‌ویش دوا رۆژی با وه‌ک من وابێ
کچ:
مانای حه‌ز حه‌زۆک شتێکی جوانه
به‌خوا لای ئێمه گه‌لێک تاوانه
ئه‌گه‌رکچ بڵێ فڵانم خۆش ئه‌وێ
بێ شک کوژراوه له نیوه‌ی شه‌وێ
کور:
فریشته‌ی جوانی خۆت هه‌ڵه مه‌که
زۆرم لێ بوردیت چیتر درۆمه‌که
لادێ سه‌رچاوه‌ی دڵداری و عه‌شقه
ئه‌وه‌ی بێ یار بێت دارێکی ووشکه
کچ:
وا بۆ خۆت زانیت ئیتر پێی ناوێ
یاری خۆم هه‌یه به‌ڵام چۆن لاوێ
هێنده‌م خۆش ئه‌وێ زیاتر له ژینم
هه‌ر ئه‌وه ده‌وای ده‌ردوو برینم
کور:
بۆچی وات نه‌وت له ئه‌وه‌ڵین جار
له دڵت به‌ردام گرو ناڵه‌و زار
ئه‌تۆ په‌یوه‌ستی به‌عه‌شقی مردووم
ئیتر په‌ژاره تازه بوو به‌خووم
کچ:
خه‌فه‌ت بار مه‌به ئه‌ی برای شیرین
به‌خه‌م پێک نایه چه‌ڵه‌مه له ژین
ئیتر خوشک و براین هه‌ردووکمان کوردین
گه‌ر شیر حه‌ڵاڵ بین هه‌ر یه‌بێت وابین
کور:
فه‌رمووده‌ی تۆیه خۆشکی هاوزمان
هه‌ردووک خۆشک و براین له‌یه‌ک نیشتیمان
هه‌ردوو هاوده‌ردی زووڵمی زۆردارین
بێ مه‌توا ئه‌ژین مردووی رۆژگارین
کچ:
برا خۆشحاڵم به‌برایه‌تی تۆ
خۆزگه گشت لاوێک پاک بان وه‌کو تۆ
ئه‌وسا دڵنیا و بێ ده‌رد وئازار
خه‌می کۆمه‌ڵمان ئاسان ئه‌کردچار
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده ست خؤش هاورئ كيان وابزانم هى قانعى شاعيره
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ده‌ستی ئيوة ش خۆشبێ
به بۆنه‌ى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان گه‌رمترين پيرۆز بايت لێ ئه‌كه‌م
هيوادارم ئه‌م جه‌ژنه ده‌ست پێ كه‌رى خۆشيه‌كان و كۆتاى غه‌مه‌كانت بێت
دوباره زۆر زۆر به خێرهاتی سه‌رچاوان
سه‌رکه‌وتوبیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







دةستةكانت خؤش بيت seta90 كيان سةركةوتووبى هاورى كيان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه