❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نانسی بووه‌ باڵیۆزی‌ یونسێف و ده‌شبێته‌ میوانی‌ ئۆپرا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-27 21:02:25

چۆڤین
کازیوەی یانە
شوێن: هــه‌ولـێـر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-11
په‌یامه‌كان: 1275
ویبگه‌
WindowsFirefox

نانسی بووه‌ باڵیۆزی‌ یونسێف و ده‌شبێته‌ میوانی‌ ئۆپرا

ئۆپرا وینفری پێشكه‌شكاری‌ به‌رنامه‌ی‌ ئۆپراو بێژه‌ری‌ به‌ناوبانگی‌ ئه‌مریكا، نانسی عه‌جره‌می كچه‌ گۆرانیبێژی‌ شۆخی لوبنانی‌ هه‌ڵبژاردوه‌ ببێته‌ میوانی‌ به‌رنامه‌كه‌ی‌‌و یونسێفیش نانسی وه‌كو باڵیۆزی‌ خۆی‌ بۆ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌راست هه‌ڵیبژاردووه‌.
سه‌رچاوه‌كانی‌ نزیك له‌به‌رنامه‌ی‌ ئۆپرا وینفری‌ ئاشكرایان كرد ئۆپرا وینفری‌ پێشكه‌شكاری‌ به‌ناوبانگی‌ ئه‌مریكا نانسی عه‌جره‌می‌ كچه‌ گۆرانیبێژی‌ لوبنانی‌ له‌نێو هه‌موو ئه‌ستێره‌و هونه‌رمه‌نده‌ ژنه‌كانی‌ تری‌ عه‌ره‌ب هه‌ڵبژاردووه‌ كه‌ببێته‌ میوانی‌ به‌رنامه‌كه‌ی.
بڕیاره‌ نانسی له‌رۆژی‌ 26ی‌ ئه‌م مانگه‌داو له‌به‌رنامه‌كه‌ی‌ ئۆپراو بۆ ماوه‌ی‌ 12خوله‌ك میوانداری‌ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئۆپرا چاوپێكه‌وتنی‌ له‌گه‌ڵدا بكات وه‌كو ژنێك كه‌ گۆڕانی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی‌ عه‌ره‌بی كردووه‌و یه‌كێكه‌ له‌گرنگترین‌و به‌ناوبانگترین هونه‌رمه‌ندانی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوراست.

http://www.kurdup.com/uploads/415d5ac7bf.jpg
به‌شداربوونی‌ نانسی له‌به‌رنامه‌ی‌ ئۆپرا وینفری‌ له‌رێگه‌ی‌ لینكێكه‌وه‌ ده‌بێت له‌نێوان لوبنان‌و ئه‌مریكا، چونكه‌ نانسی ناتوانێت منداڵه‌كه‌ی‌ به‌جێبهێڵێت‌و گه‌شتێكی‌ دوور به‌ره‌و ئه‌مریكا بكات.
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ سندوقی پاڵپشتی‌ منداڵان له‌رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (یونسێف) نانسی عه‌جره‌می هه‌ڵبژاردووه‌ وه‌كو باڵیۆزی خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوراستی یونسێف، به‌ڵام نانسی هه‌واڵه‌كه‌ی‌ پشتراست نه‌كردووه‌ته‌وه‌ تا به‌شێوه‌یه‌كی‌ ره‌سمی راده‌گه‌یه‌نرێت...

سەرچاوە.. فرمێسک

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-28 08:46:00

aishwarya
کازیوەی یانە
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-04
په‌یامه‌كان: 1428
WindowsXPMSIE7

Re: نانسی بووه‌ باڵیۆزی‌ یونسێف و ده‌شبێته‌ میوانی‌ ئۆپرا

گۆرانی بێژ نه‌مابوو نانسی هه‌ڵ بژاردووه‌....ده‌ستت خۆش بێت بۆ بابه‌ته‌که‌ت.2

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن aishwarya (2009-09-28 08:46:44)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-28 12:37:31

چۆڤین
کازیوەی یانە
شوێن: هــه‌ولـێـر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-11
په‌یامه‌كان: 1275
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: نانسی بووه‌ باڵیۆزی‌ یونسێف و ده‌شبێته‌ میوانی‌ ئۆپرا

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت به‌ڕێز aishwarya

بژیت ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net