.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












نه‌خۆشی ژێر په‌نجه‌ی خوێن‌و (ئۆن كۆلۆجی) له‌كوردستاندا چاره سه‌ر ده‌كرێت
Thursday, 15 November 2007

ڕۆژی پێنجشه‌ممه 15/11/2007 به‌ئاماده‌بوونی عومه‌ر فه‌تاح جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و هه‌ردوو وه‌زیری ته‌ندروستی‌و خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومی‌و حزبی له شاری سلێمانی و له‌هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی ئاهه‌نگی ده‌رچوانی (30) خوێندكاری پزیشك به‌ڕێوه‌چوو كه تێیدا بڕوانامه‌ی دیبلۆمی باڵایان پێبه‌خشرا. له ئاهه‌نگه‌كه‌دا عومه‌ر فه‌تاح جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕایگه‌یاند" هه‌ر چه‌نده كه گله‌ی خزمه‌ت نه‌كردن هاتووه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ڵام به‌رده‌وام بودجه‌ی حكومه‌ت بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كراوه‌یه بۆ هه‌ر پێشكه‌وتن و كار وبارێكی ته‌ندروستی كه خزمه‌تی هاوڵاتیان بكات ". جێگای ئاماژه پێدانه له‌مه‌ودوا ده‌توانرێت چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ژێر په‌نجه‌ی خوێن‌و (ئۆنكۆلۆجی) له كوردستاندا بكرێت‌و نه‌خۆش بۆ ئه‌و جۆره نه‌خۆشیانه نه‌برێته ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه. حوێندكارانی ده‌رچوو دوای دووساڵ خوێندنی وانه‌ی پراكتیكی و تیۆری له‌بواری زانستی هیماتۆلۆجی‌و ئۆنكۆلۆجی ده‌رچوبون كه‌به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و زانكۆی میسیسپی له‌ئه‌مه‌ریكا كردبویانه‌وه.
NNA

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده‌ست خۆش و سه‌رکه‌وتو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه