.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















وەك ئاشكرایە لەسینەماكانی ئەمەریكا بەگشتی، و سینەماكانی كالیفۆرنیا بە تایبەتی، فیلمی ئەنیمەیشن رەواجێكی زۆری هەیە، بینیشمان لەساڵەكانی رابرو بەشەكانی فیلمی "شرێك" گەیشتە ئەو قۆناغەی هەڵبژێردران بۆ وەرگرتنی خەڵاتەكانی ئۆسكار، و تەنانەت بەشی دووەمی ئەو فیلمە بەكۆكردنەوەی 441 ملیۆن دۆلار بوە چوارەم فیلمی مێژوی سینەماكانی ئەمەریكا لەروی پەیداكردنی زۆرترین داهات.
ئەم هەفتەیەش فیلمێكی ئەنیمەیشن (ئاسمان گۆشتی لێ ئەبارێ) "Cloudy With a Chance of Meatballs" توانی بەكۆكردنەوەی زیاتر لە 30 ملیۆن دۆلار و تەنها لەماوەی سێ رۆژدا، ببێتە باشترین فیلمی ئەم هەفتەیەی سینەماكانی ئەمەریكا.
فیلمەكە لەچوارچێوەی كۆمیدیایە، و باس لەروداوێكی زۆر گرنگ دەكات بەیەكگەشتن و یەكترناسینی پەنیر و ماكەرۆنە، لەكاتێكدا كەوا لەشارۆچكەیەك جۆرەها خواردن لە ئاسمانەوە وەكو باران دەبارێت.
ئەم فیلمە لە دەرهێنانی "فیل لۆرد، و كریس میلەر،ە و دەنگەكانیش بیل هادێر، و ئانا فارێس، جێمس كان، ئاندی سامبێرج، بروس كامبێڵ، نیل پاترێك هاریس، و لۆریس جیرهام" تۆماركردوە.
ئەمەش تەواوی باشترین فیلمەكانی ئەم هەفتەیەی ئەمەریكا بەپێی پەیداكردنی زۆرترین داهات:
1-(Cloudy With a Chance of Meatballs)ب 30،304 ملیۆن دۆلار، كۆی داهات 30،304 ملیۆن دۆلار بەیەك هەفتە
2-(The Informant!)ب 10،464 ملیۆن دۆلار، كۆی داهات 10،464ملیۆن دۆلار بەیەك هەفتە
3-(I Can Do Bad All By Myself)ب 9،877 ملیۆن دۆلار، كۆی داهات 37،749 ملیۆن دۆلار بە 3 هەفتە
4-(Love Happens)ب 8،057 ملیۆن دۆلار، كۆی داهات 8،057 ملیۆن دۆلار بەیەك هەفتە
5-(Jennifer's Body)ب 6،868 ملیۆن دۆلار، كۆی داهات 6،868 ملیۆن دۆلار بەیەك هەفتە
6-(9)ب 5،563 ملیۆن دۆلار، كۆی داهات 22،918 ملیۆن دۆلار، بە2 هەفتە
7-(Inglourious Basterds)ب 3،818 ملیۆن دۆلار، كۆی داهات 110،116 ملیۆن دۆلار، بە 5 هەفتە
8-(All About Steve)ب 3،373 ملیۆن دۆلار، كۆی داهات 26،651ملیۆن دۆلار، بە3 هەفتە
9-(Sorority Row)ب 2،499 ملیۆن دۆلار، كۆی داهات 8،880 ملیۆن دۆلار، بە2 هەفتە
10-(Julie & Julia)ب 3،156 ملیۆن دۆلار، كۆی داهات 85،216 ملیۆن دۆلار، بە 6 هەفتە.
گوڵان
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن aishwarya (2009-09-30 13:31:10)
لهسهر هێڵ نییه