.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1


رۆبه‌رتۆ کارلۆسی به‌رگریکاری پێشوی ههڵبژاهردهی به‌ڕازیل ئاماژه به‌وه‌ده‌کات، که ئاماده‌یه جارێکی تر بگه‌ڕێته‌وه بۆ مهدریدو له ریزی یانه‌که‌ی پێشوی یاری بکات.
کارلۆس دوێنێ سێشه‌ممه له سه‌ردانێکیدا بۆ مه‌درید رایگه‌یاند: "پاش وازهێنان له یاریکردن له ئیسپانیا ده‌ژیم و مه‌درید شارێکی نایابه به نیسبه‌ت منه‌وه، ئومێده‌واریشم بتوانم یارمه‌تی یانه‌ی ریال مه‌درید بده‌م".
کارلۆسی ته‌مه‌ن 36 ساڵ که له یانه‌ی فه‌نارباخچه‌ی تورکی یاریده‌کات وتیشی: "له ماوه‌ی ئه‌م دو مانگه‌دا بڕیاری کۆتایی ده‌رباره‌ی داهاتوم لهیانهکهم ده‌ده‌م، هه‌روه‌ها له تواناشمدا هه‌یه دو ساڵی تر یاریبکه‌م".
ده‌رباره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی جارێکی تر بۆ یانه‌ی شاهانه کارلۆس رایگه‌یاند: "ماوه‌یه‌کی زێڕینم له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بهرسهربردوهو ئاماده‌شم جارێکی تر‌و بێبه‌رامبه‌ر له ماوه‌ی نێوان کانونی دوه‌م تا حوزه‌یرانی ساڵی داهاتو یارییان بۆ بکه‌م".
له کۆتاییشدا کارلۆس تیشکی خسته سه‌ر پێکهاته‌ی نوێی یانه‌ی شاهانه به راهێنه‌ریی مانوێل پلگرینی و رایگه‌یاند: ''یانه‌یه‌کی گه‌وره‌و ورهبههێزن، که چه‌ندین یاریزانی گه‌وره‌و لێهاتو یاریی تێدا ده‌که‌ن، به‌مشێوه‌یه‌ش ده‌توان وه‌رزێکی باش له ده‌ستکه‌وت و نازناو ببه‌نه‌وه".
جێی ئاماژه‌یه رۆبه‌رتۆ کارلۆس پاش 10 ساڵ یاریکردن له ریزی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، ساڵی 2007 به شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌ستانه چوه یانه‌ی فه‌نارباخچه‌ی تورکی.
سبه‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ست خؤش بؤ ئه م بابه ته جوانه هاورى

له‌سه‌ر هێڵ نییه
DAST XOSH AZEZM


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م هه‌واله هه‌ر بژی گیانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
