.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1


لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی واڵا له‌وانه‌یه ببێته خۆى زیانگه‌یاندن به گوێییه‌كان و دواتریش له‌ده‌ستدانى هه‌ستى بیستن .
چه‌ند زانایه‌كى به‌ریتانى ده‌ریانخست كه كه لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی واڵا به خێراییه‌ك كه له‌نێوان 80 و 110 كیلۆمه‌تر بێت له كاتژمێرێكدا گوێییهكانى مرۆڤ تووشی ژاوه‌ژاوێك ده‌كه‌ن نزیكه له پله‌ى ئه‌و ده‌نگه‌ى له‌لایه‌ن ئامێری هه‌ڵكۆڵینی شه‌قامه‌كانه‌وه ده‌رده‌چێت .
ئه‌و توێژه‌رانه له میانه‌ى دیدارێكی تایبه‌تمه‌ند به‌م بابه‌ته له ولاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا روونیان كرده‌وه كه سه‌رچاوه‌ى ئه‌م ده‌نگانه بریتین له‌و ژاوه‌ژاوه‌ی له بزوێنه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه‌وه ده‌رده‌چێت سه‌ره‌راى ژاوه‌ژاوى شه‌قام و ئۆتۆمبێله‌كان و هه‌وا كه هه‌موویان ده‌بنه هۆى له‌ده‌ستدانى هه‌ستى بیستن .
له‌وه‌وه توێژه‌ران داوایان له شوفێرانی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه كرد كه ئامێرى تایبه‌ت به پاراستنى گوێ به‌كاربهێنن وه‌ك چۆن شوفێرانى ماتۆرسیكل به‌كاری ده‌هێنن .
هه‌روه‌ها هۆشدارییان دا له‌وه‌ى كه ئه‌و زیانانه‌ى تووشی گوێ ده‌بن هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ده‌بێت و تا تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ساڵێك ئینجا شوفێره‌كه هه‌ستى پێده‌كات ، ئه‌و كاته‌ش كار له‌كار ترازاوه .
شاره‌زایان له كورته‌ى توێژینه‌وه‌كه‌شدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه ئه‌وان چاودێری پله‌كانى ژاوه‌ژاویان له هه‌ردوو گوێی مرۆڤدا كردووه له‌كاتى لێخۆڕینی ئۆتۆمبێل له خێراییه جۆر به‌جۆره‌كان و بۆیان روون بووه‌ته‌وه كه كاتێك خێرایی لێخوڕین له‌نێوان 80 و 110 كم له كاتژمێرێكدا بێت ئه‌وا شوفێره‌كه رووبه‌رووى ژاوه‌ژاوێك ده‌بێت كه هێزه‌كه‌ى ده‌گاته 88 تا 90 دیسبل ،له‌كاتێكدا 85 دیسبل پله‌ى كۆتایی ئه‌و ده‌نگه‌یه كه زیان به گوێ ناگه‌یه‌نێت و هه‌ر ده‌نگێك له‌م پله‌یه زیاتر بێت گوێ له‌كار ده‌خات .
k.tv
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ستخۆش
ئیتر که ئۆتۆمبیلم لێخوڕی گوێچکه‌ی خۆم ئه‌گرم ههههه

له‌سه‌ر هێڵ نییه
ههههههه مسته‌ر ههمووسهیارهکهک نا
به‌س ئهوسهیارانهی به‌ربڵاون
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastt xosh beet sarkawtu beet

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
