❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گه‌ردوونناسان 32 هه‌ساره له ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می خۆری ده‌دۆزنه‌وه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-10-28 18:33:23

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

گه‌ردوونناسان 32 هه‌ساره له ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می خۆری ده‌دۆزنه‌وه



گه‌ردوونناسان ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆریان له هه‌ساره‌یان له ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می خۆری دۆزییه‌وه. هه‌ندێك له‌ ته‌نه‌
ئاسمانییه‌کان به‌ده‌گمه‌ن له زه‌وی قورسترن. به‌ڵام زه‌وییه‌کی دیکه له‌نێو ئه‌م هه‌ساره تازه‌ دۆزراوانه‌دا به‌دینه‌کراوه - توێژه‌ران باوه‌ڕیانوایه، که دۆزینه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی زه‌وی له‌سه‌ر کات وه‌ستاوه.

گه‌ردوونناسان له‌میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانییدا ئاشکرایانکرد، که توێژه‌رانی ئه‌وروپی له ده‌رئه‌نجامی گه‌ڕان به‌دوای جیهانی دوور له ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می خۆری توانییان 32 هه‌ساره بدۆزنه‌وه. "Stéphane Udry" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "Genf" به‌م دۆزینه‌وه‌یه زۆر شادمانن، چونکه به‌شێکی ئه‌م ته‌نه ئاسمانیانه به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ زه‌وی هێنده کێشیان نییه.

ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ش به‌یارمه‌تی ئامێری "High Accuracy Radial Velocity Planet Searcher" بووه، که ئه‌وه‌‌ش تێلێسکۆپێکی 3.6 مه‌ترییه له "La Silla"ی چیلی.

به‌درێژایی پێنج ساڵ توێژه‌ران به‌یارمه‌تی ئامێری ناوبراو شه‌وان ته‌ماشای ئاسمانیان ده‌کرد. له به‌رزی 2400 مه‌تر له سه‌نته‌ری چاودێریکردن له چیلییه‌وه توانییان چاودێرییه‌کی باش گه‌ردوون بکه‌ن. "High Accuracy Radial Velocity Planet Searcher" یارمه‌تی توێژه‌رانیدا له کۆی 400 هه‌ساره 75 ئاشکرا بکه‌ن. دوای پێنج ساڵ چاودێریکردنیش توێژه‌ران ئاشکرای ده‌که‌ن، که ئه‌وان 32 هه‌ساره‌ی نوێیان له ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می خۆری دۆزیوه‌ته‌وه.

له‌م دۆزینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌ران نه‌یانتوانی هیچ هه‌ساره‌یه‌کی هاوشێوه‌ی زه‌وی له‌نێو ئه‌م هه‌سارانه‌دا به‌دیبکه‌ن. هاوکات "Stéphane Udry" و هاوه‌ڵه‌کانی ڕایانگه‌یاندووه، که ئه‌وان دوو هه‌ساره‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، که پێنج ئه‌وه‌نده‌ی قه‌باره‌ی زه‌وی هه‌یه و دوو هه‌ساره‌‌‌ی دیکه‌‌ش که شه‌ش قه‌باره‌ی زه‌وی هه‌یه. "Xavier Bonfils" له "Lisbonne Observatory" له "Portugal" ئاشکرای ده‌کات، که پله‌‌ی گه‌رما له‌سه‌ر هه‌ساره دۆزراوه‌کان یه‌کجار سارده، که ئه‌گه‌ر هه‌بوونی ژیان ئاسته‌م ده‌کات.

پێش مانگێك له‌مه‌وبه‌ر گه‌ردوونناسان هه‌ساره‌ی ناسراو به "CoroT-7b"یان دۆزییه‌وه، که وه‌ك زه‌وی له به‌رد پێکهاتووه. بۆ ئه‌م دۆزینه‌وه‌‌یه‌ش توێژه‌ران تیره و قه‌باره‌‌ی هه‌ساره‌یان دیاریکرد و به‌م جۆره توانییان چڕی ناوه‌ندی هه‌ساره‌ی ژمێره بکه‌ن، که 500 ساڵی تیشکی له‌ زه‌وییه‌وه دووره.

"Stéphane Udry" ده‌ڵێت: "له 40% بۆ له 60%ی ئه‌ستێره‌کانی هاوشێوه‌ی خۆر هه‌ساره‌یان هه‌یه. ناوچه‌ی ئه‌ستێره‌کشانیش له 100 بۆ 300 ملیارد له ئه‌ستێره پێکهاتووه. هه‌ربۆیه دۆزینه‌وه‌ی هاوشێوه‌یه‌کی زه‌وی له گه‌ردووندا بۆ کات http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-6d745dead7.jpgده‌گه‌ڕێته‌وه. چاوه‌ڕێی ده‌کرێت، که که‌متر له شه‌ش مانگ هه‌ساره‌ی زیاتر بدۆزرێنه‌وه."

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-10-28 19:15:38

cendrella
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 1220
WindowsVistaMSIE7

Re: گه‌ردوونناسان 32 هه‌ساره له ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می خۆری ده‌دۆزنه‌وه

dast xxosh be sarkawtuby azizm babatakat zaniariaky cwana,xozga amazhasht ba sarchawakay ada azizm,sarkawtubyy

Kurdzhin
xwaia nury ma7abat basar mnda bbarena
dargay ra7mm le bkarawa ba agrt mamsutena

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net