❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / شەوی بووك گواستنەوەی (زیاد)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-10-30 16:23:09

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

شەوی بووك گواستنەوەی (زیاد)

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-a3c0dfffa2.jpg
ئەمشەو تا پێت دەكرێ بیر بكەوە، ئەگەر پێم ناڕازی بووی، تكات لێدەكەم ئەو شتەم لێ لە هەڵڵا مەدە و تەنیا ئەو پیاوەتییەم لەگەڵ بكە، نهێنییەكەم ئاشكرا مەكە
خەرجییەكی زۆری ژنهێنان
(زیاد) مانگێك بوو ماڵی خۆیانی بەگژ ماڵی باوكی (سۆزان)ەوە نابوو، دەستە دەستە پیاوی دەناردە ماڵیان، (سۆزان) بەدڵ و بەگیان حەزی دەكرد (زیاد) بیخوازێ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا (زیاد) كە جارجارە دەرفەتێكی وەردەگرت و پیاسەیەكی لەگەڵ (سۆزان) دەكرد، هەستێكی پەنهانی لەلا دروست دەبوو، كە (سۆزان) لە قوڵایی ناخیدا جۆرە نیگەرانییەكی هەیە، بەڵام نایدركێنێ، یان راستتر وایە بڵێین ناتوانێ بیدركێنێ، ئەو نیگەرانییە چی بوو، یان بۆنی چی لێدەهات؟ نەیدەزانی، هەرچەندە جارجارە بیروهۆشی بۆ ئەوە دەچوو كە رەنگە رۆژێك لە رۆژان دڵی بە كەسێكەوە بووبێ، یان بە پەیوەندییەكی خۆشەویستدا رەتبووبێت بەڵام (سۆزان) بە هەموو شێوەیەك شتی وای رەتدەكردەوە، (سۆزان) بە حكومی ئەوەی دەرچووی یەكێك لە كۆلیژەكانی زانكۆی بەغدا بوو، بۆیە كە (زیاد) ئەو رەنگ و رووەی (سۆزان)ی دەبینی لە دڵی خۆیدا دەیگوت: هەبێ و نەبێ ئەو كچە لە ماوەی قوتابییەكەی لە كۆلیژ یادگارییەكی هەیە و جارجارە بیرو خەیاڵی بۆ ئەو یادگارییانەی هەڵدەفڕێ، بەڵام (سۆزان) زۆریش خۆی بە خۆشحاڵ دەزانی كە (زیاد) ئەوەندەی خۆش دەوێ، هەموو جارێكیش كە بەیەكەوە پیاسەیان دەكرد، بە (زیاد) ی دەگوت، دەزانم منت زۆر خۆشدەوێ، خۆشم بەرامبەرت هەروام، بەڵام دەترسم كە خواستمت پەشیمان ببیەوە لێم، یا وەكو ئێستا نەمێنێ و بگۆڕێیت. لە هەر جارێك كە یەكدییان دەدیت ئەو باسە هەر دەهاتەوە گۆڕێ، ماڵی (سۆزان) زۆر كەللە رەق ببوون و هەر جارێكیش هەنجەتێكیان دەدەیتەوە، بەڵام ئاخیرییەكەی دوای داواكردنی بڕێكی زۆری زێڕ و چەك و جل، بەسەد ناری عەلی رازی بوون، رێورەسمی شەكراو خواردنەوە و مارەكردن نزیكەی هەفتەیەكی خایاند، ئینجا (زیاد) دەستیكرد بە ماڵ دانان و كڕینی كەلوپەل و حاجات و پێداویستییەكانی ناو ماڵ. (سۆزان) زۆر هەوڵی دەدا بە جۆرێك مەسەلەكەی بەلایەكدا بشكێنێتەوە كە بتوانێ نهێنییەكەی خۆی كە ساڵانێكە لەگەڵ خۆی هەڵیگرتووە، لەكات و ساتێكی گونجاودا باسبكات.
هەندێجار ئەو ساتانەی بەبیردەهاتەوە كە لە كۆلیژ لەگەڵ ئەو كوڕە عەرەبەی كە هاوپۆلی بوو ناوی (عەلی) بوو، بەیەكەوە پیاسەیان دەكرد و لە كافتریا دادەنیشتن و خەریكی گفتوگۆ دەبوون، لەوەندە زیاتر نەیدەهێشت یادەوەرییەكانی بێنەوە بەرچاوی، دڵی تەنگ دەبوو، هەناسەی خێراتر لێیدەدا و چاوەكانی پڕ ئاو دەبوون و نەفرەتی لەو رۆژانە و ئەو رێكەوتەش دەكرد كە (عەلی) تیا ناسی. دڵی خۆی دەدایەوە و بزەیەكی تەنك دەهاتە سەر لێوانی و لە ناخی خۆیدا دەیگوت: چۆن (عەلی) یەكی سفڵە و بێ نمەك (عەلی)ییەكی بێ بەها، دێتە رێز (زیاد). ئەو لە كێ و ئەم لە كێ! دڵنیام تێمدەگات و لە راستی مەسەلەكە دەگات و بڕواشم پێدەكات، بریا باوكم ئەوەندەی داواكاری نەبایە، ماڵی خراپ نەبێ، ئەوەندەی پێداگرت لە تامی بردە دەرێ، ئێستا تۆ بڵێ من مێردەكەم تۆ بۆ ئەوەندە داواكاری داوا دەكەی. چی لەو هەموو زێڕە بكەم، كە من ئەسڵەن لە ناخدا رووخاوم و دڵم تەنگە، نە گوارەیەك و نە دوان نە تاخمێك و دوان، هەر نەیدەبڕییەوە ئای (زیاد) ی دڵپاك، باوكم بەو هەموو هەنجەت و بڕو بیانووە وە نەیتوانی خۆشەویستی تۆ ببەزێنێ.
تەدارەكی گواستنەوە
(زیاد) هەر خەریكی خۆسازدان و خۆ ئامادەكردن بوو، بە هیچ رانەدەگەیشت، چەند جارێك (سۆزان) پێی گوتبوو، ئەمە و ئەمەو ئەمە، مەكڕە و ئەگەر قسەیان كرد خۆم دەڵێم كڕیویەتی و هەقت بەسەرەوە نەبێ، تۆش بڵێ كڕیومە، كۆمەڵە شتێكی زیادەی زۆری لە كۆڵ (زیاد) كردەوە و باری سوو كرد، (زیاد) كارەكانی تەواو كرد و رۆژی ئاهەنگی بووك گواستنەوەكەی دیاریكرد. جلی بووكێنی بە كرێ هێنا و بۆ (سۆزان) ی ناردەوە ماڵەوە. (سۆزان)یش خەریكی خۆسازكردن بوو، وەكو بووكێك بە رێ بكرێ، جلی بووكێنی بردە ژوورەكەی خۆی و تێر بەدیارییەوە گریا، رۆژی زەماوەند هەموو لایەك خۆیان سازكرد، ئاهەنگ دەستیپێكراو بووك و زاوا هاتنە ناو هۆڵی شایی، تا درەنگانێك شایی و هەڵپەركێ بەردەوام بوو، كە گەیشتە بەرەبەری شەو كۆتایی بە گۆرانی گوتن هێنراو بووك و زاوا چوونە هوتێل. لێرەوە (سۆزان) رەنگ پەڕیویەكەی بەتەواوەتی لەسەر بەدیار كەوت، چەند جارێك خۆی و (زیاد)ی بەشتی لابەلا خەریك كرد، بەڵام كە جلەكانی خۆیان داكەند و جلی خەویان لەبەركرد، هەردووكیان لەسەر سیسەمەكە لە سەر پشت پاڵكەوتن، (زیاد) هەستی كرد (سۆزان) دەیەوێ شتێ بڵێ، بەڵام بەرلەوەی هیچ قسەیەك بكات، شتێك وەك هێزێك لە ناخی (سۆزان) دروستبوو كە بەسە ئیتر كاتی ئەوە هاتووە نهێنییەكە بدركێنی، (سۆزان) و (زیاد) هەردووكیان چاویان بڕیبووە بنمیچەكە و هەرجارەی یەكێكیان وشەیەك دوانی لە دەم دەهاتە دەرەوە، (سۆزان) هەر بەو شێوەیەی كە پاڵ كەوتبوو چاوی بڕیبووە بنمیچەكە دەستی بە قسەكرد و گوتی: (زیاد) دەزانم منت زۆر خۆش دەوێ. دەشزانم تا ماڵی ئێمە رازی بوون زۆری ماندوو بووی. تۆش هەقی خۆتە بەری رەنجی ماندووبوونت بچنیەوە، بەڵام وابزانم من شایستەی ئەو هەموو خۆشەویستی و رەنجەی تۆ نیم، هەردووكیان هەڵسانەوە و رووبەڕووی یەكتر دانیشتن و (زیاد) پێی گوت: چیت لەدڵدایە حەز دەكەم پێم بڵێی، دڵنیاشبە تەنیا بەراستگۆیی من ئاسوودە و ویژدان ئارام دەبم. (سۆزان) دەستی بە قسەكردەوە و سەر بوردەی خۆی لەگەلی (عەلی) لە نوكەوە هەتا كۆتایی و سەرەنجامی گێڕایەوە و گەیشتە دوا خاڵە هەستیارەكە و گوتی: ئەو شەوە بەهەر جۆرێك بێت منی رازی كرد بچمە ماڵیان و شەو لەوێ بمێنمەوە، كە رازی بووم كاتێكم زانی شەربەتێكی هێنا و منیش بێ دوو دڵی و بێ ئەوەی بزانم چی تیایە خواردمەوە خەوم لێكەوت، كە بە ئاگاهاتم هەستم كرد تازە كار لەكار ترازاوە و چیتر من كچ نەماوم. كە (سۆزان) گەیشتە ئێرە سەری بڵند كرد و تەماشایەكی زیادی كرد و بینی زیاد چاوەكانی پڕ ئاو بووە و فرمێسكی لێدێتە خوارێ، ئینجا پێی گوت عەلی كە وایكرد من بڕیارمدا لێیخۆش نەبم، بەڵام دواجار هیچم پێنەكرا، دوو رۆژ پاشتر (عەلی) دیاربوو بە ماڵی خۆیانی گوتبوو ماڵەكەیان لە ترسان باری كرد و خۆشی چیتر نەهاتەوە كۆلیژ، ئەو نهێنییەش لەلام مایەوە تا ئێستاكە، تۆش ئێستا ئازادی لە بڕیاری خۆت. ئەمشەو تا پێت دەكرێ بیر بكەوە، ئەگەر پێم ناڕازی بووی، تكات لێدەكەم ئەو شتەم لێ لە هەڵڵا مەدە و تەنیا ئەو پیاوەتییەم لەگەڵ بكە، نهێنییەكەم ئاشكرا مەكە، بە پیاوەتی خۆتم لەگەڵ بكە و بڵێ من پەشیمان بوومەتەوە. شەو هەردووكیان خەویان لێكەوت. كاتژمێر نۆی بەیانی بوو لە دەرگا درا زیاد بە ئاگاهات و ئەویش (سۆزان)ی بەئاگا هێنا و پێی گوت، جلەكانت لەبەر بكە و دەرگاكە بكەوە بزانە كێیە...!

                 gulan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-10-30 19:25:53

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: شەوی بووك گواستنەوەی (زیاد)

دة ستو جاوانت خوش بة ساقة زور خة م ناك بو تخوا زوو بة شى دوة م بينة بة ساقة   كويبيستى خة مى خوشكو برايانم ئيشة لا دور بن لة هة مو خة م و ناخوشية ك   خوشكان وة رن بة نديك وة ر بكرن ئة م بة سة ر هاتانة هة موى راستين  دة رسى ليوة ركرن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-10-31 09:28:45

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: شەوی بووك گواستنەوەی (زیاد)

zor supas sate giyan inshalla le hemo kchkan em shtaya dor betawa
dasti tosh xosh bet bo peyamaket baqurban

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-10-31 16:22:06

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: شەوی بووك گواستنەوەی (زیاد)

dast xosh gyana ba heway sarkawtnt azezm

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-10-31 16:51:29

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: شەوی بووك گواستنەوەی (زیاد)

zor supas dasti tosh xosh bet bo peyamakat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-11-05 13:08:51

Dia_karkuki
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-07
دواترین سه‌ردان: 2010-08-21
په‌یامه‌كان: 23
WindowsXPMSIE7

Re: شەوی بووك گواستنەوەی (زیاد)

dastet xosh bet gyana bas tuxwa zo bashakay try dane barasti zor xamnaka 7az akam bzanm chi basar det

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-11-05 13:30:42

KwEsTaN - HaWlErI
جوانی کوردژین
شوێن: Narwij
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-14
په‌یامه‌كان: 802
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: شەوی بووك گواستنەوەی (زیاد)

dastakant xosh bet firste geyan

Kurdzhin
چی لێهات خەندەو وەفای جارانت؟
کوا ئەو بەلێنەی ناو دێری نامەکانت؟


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ce9477a55a.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-11-10 14:55:24

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: شەوی بووك گواستنەوەی (زیاد)

zor supas giyan walla aw bashi ter niya mnish la malperi gulanm xwndawa henam bo yana
bas mn pesh estash gwem law jirokaya bowa ziyad neheniyakay boy ashartawa\
ja kuri wa kamn la aw zamanay ka nehenyki kchak besharnawa
hiway xoshi bo gesht layak
dia karkuki dilet ba murta7 bet dest xosh bet bo peyamakat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2009-11-29 12:46:21

shoxan33
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-09
دواترین سه‌ردان: 2012-06-03
په‌یامه‌كان: 233
WindowsVistaMSIE7

Re: شەوی بووك گواستنەوەی (زیاد)

dast xosh juania bialiam kae bashe duwam a bie bienien

Kurdzhin
هيواى دلم هه ريادى تويه له ناودلم هه رباسى تويه سلا وى منيش ته نها بو تويه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2009-11-29 13:21:02

جاوجوانR
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-03
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 1591
WindowsXPMSIE

Re: شەوی بووك گواستنەوەی (زیاد)

ده سته كانت خؤش بيت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-105f548818.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net