❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تونده‌ ژانه‌سه‌رى نیوه‌یى

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-11-18 12:55:38

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

تونده‌ ژانه‌سه‌رى نیوه‌یى

له‌گه‌ڵ نه‌بوونى هۆکارى دیاریکراو بۆ ده‌رکه‌وتنى تونده‌ ژانه‌سه‌رى نیوه‌یى، به‌ڵام تۆژه‌ره‌کان ئاماژه‌ به‌ چه‌ند هۆکارێك ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ی‌ بۆ ده‌رکه‌وتنى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ یارمه‌تی ده‌رن، ئه‌م هۆکارانه‌ش به‌پێى جیاوازى که‌سه‌کان ده‌گۆڕێن.

ئه‌و هۆکارانه‌ش بریتین له‌: فشارى ده‌ماره‌کان، هه‌ندێک جۆر له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌، لاى ژنانیش کاتێک گۆڕان له‌ ئاستى هۆمۆنه‌کانى جه‌سته‌دا ڕوده‌دات به‌تایبه‌تى، له‌سوڕی مانگانه‌دا.

زۆر له‌و فاکته‌رانه‌ى که‌باسکران ده‌توانرێت دوربخرێنه‌وه‌، بو کۆنتڕۆڵکردن به‌سه‌ر تونده‌ ژانه‌سه‌رى نیوه‌یدا.

هه‌ندێک خۆراک هه‌ن یارمه‌تى ده‌رن له‌ ده‌رکه‌وتنى تونده‌ ژانه‌سه‌رى نیوه‌یدا وه‌ك؛ په‌نیرى کۆن، شه‌رابى سور، زیاد به‌کارهێنانى ترشى نیتریك، ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ندێ خوێدا هه‌یه‌ و ‌هه‌ندێ هۆکارى لاوه‌کیش هه‌ن، که‌ ئه‌کرێت بوترێ له‌وانه‌یه‌ کاریگه‌ربن ئه‌وانیش وه‌ك نه‌خواردنى ژه‌مه‌ خۆراکى سه‌ره‌کى ڕۆژانه‌یه‌، یان دره‌نگ خه‌وتن له‌شه‌واندا، یاخود نه‌خه‌وتن به‌ پێی پێویست، یان کارى تاقه‌ت پڕوکین و زیاد خۆماندوکردن له‌ وه‌رزشدا به‌ تایبه‌تى له‌ وه‌رزى هاویندا.

دیاریکردنى هۆکارانه‌کانى تونده‌ ژانه‌سه‌رو هه‌وڵدان بۆ لابردن و نه‌هێشتنى، ئه‌مه‌ش لایه‌نێکى سه‌ره‌کیه‌ بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ئه‌م جۆره‌ ژانه‌سه‌ره‌ و پارێزگاى لێی.

به‌ڵام هه‌ندێک که‌س هه‌یه‌ پێویستیان به‌ وه‌رگرتنى داووده‌رمان هه‌یه‌، یاخود هه‌ندێ ڕێگه‌چاره‌ى تر بۆ ئه‌م نه‌خۆشیه‌.

ده‌ستنیشانکردنى تونده‌ ژانه‌سه‌رى نیوه‌یی
 
گرنگترین هۆکارى سه‌ره‌کى بۆ زانینى ئه‌م باره‌، ده‌ستنیشانکردنى ئه‌و نیشانانه‌یه‌ که‌ له‌ نه‌خۆشه‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێت دکتۆر چه‌ند پرسیارێك ئاڕاسته‌ى نه‌خۆش ده‌کات ده‌رباره‌ى:

1. ئه‌و نیشانانه‌ى که‌ هه‌ستى پێده‌کات چین؟
2. ئایا له‌ماوه‌ى ڕابردودا ئه‌و که‌سه‌ توشى گرفتى ته‌ندروستى هاتوه‌؟
3. جۆرى ئه‌و داوده‌رمانانه‌ى که‌ به‌کاریده‌هێنێ کامانه‌ن؟
4. ئه‌و نه‌ریتانه‌ى که‌ له‌سه‌رى ئه‌ڕوات له‌ ژیاندا چین (ده‌روونــى)
5. مێژوى نه‌خۆشى له‌ خێزانه‌که‌یاندا

ئه‌م به‌ دواداچونانه‌ یارمه‌تى دکتۆر ده‌ده‌ن بۆ دیایکردنى ئه‌و هۆکاره‌ یارمه‌تى ده‌رانه‌ى که‌ ده‌بنه‌ هۆى ده‌رکه‌وتنى تونده‌ژانه‌سه‌رى نیوه‌ى.

جگه‌ له‌م به‌دواداچونانه‌ پزیشك چه‌ند پشکنینێك به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌تى تاقیکردنه‌وه‌ى بینین، و تواناى ماسولکه‌کان، کاردانه‌وه‌ى خۆنه‌وستى جه‌سته‌، هاوسه‌نگى جه‌سته‌.

له‌وانه‌یه‌ پزیشك پێویستى به‌کارى تیشکى به‌شه‌کى هه‌بێت، یاخود وێنه‌گرتن به‌له‌ره‌ شه‌پۆلى موگناتیسى بۆ سه‌ر، ئه‌مه‌ش بۆ بینینى مێشکه‌ به‌شێوه‌یه‌کى ته‌واوه‌تى.

ئه‌م تاقێکردنه‌وانه‌ به‌ گرنگ له‌پێنووس نادرێ بۆ ده‌سیتنیشانکردنى تونده‌ ژانه‌سه‌ر خۆى، به‌ڵام گرنگن بۆ دیاریکردنى ئاوساوى یاخود تێکچونێك، یان دروستبونى کیسى خوێن له‌ مێشکدا، که ‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ ڕودانى ژانه‌ سه‌رى توند.

هه‌ندێ له‌و که‌سانه‌ى که‌ توشبوون به‌ ژانه‌ سه‌رى نیوه‌یی درێژخایه‌ن، چه‌ند تاقێکردنه‌وه‌یه‌کی جه‌سته‌یی به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌مه‌ش له‌به‌ربونى هه‌ندێ بارى ده‌گمه‌نه‌، وه‌ک هه‌ندێ دیارده‌ى بینین یان ده‌مارى، که‌له‌ده‌ستدانى بینینى ده‌وروبه‌رده‌گرێته‌وه‌، لاوازبون یاخود له‌ده‌ستدانى ته‌واوه‌تى هه‌ست ، له‌به‌شێکى جه‌سته‌دا، بینین له‌ دوو ڕه‌هه‌نده‌وه‌ یان فراوانبوون له‌ بیلبیله‌ى چاودا.

چاره‌سه‌رکردنــى تونده‌ ژانه‌سه‌رى نیوه‌یـــى

نه‌هێشتن و لابردنى ئه‌و فاکته‌ره‌ سه‌ره‌کیانه‌ى که‌ یارمه‌تیده‌رن بۆ ده‌رکه‌وتنى "تونده‌ ژانه‌سه‌رى نیوه‌یى"، له‌ فاکته‌ره‌ سه‌ره‌کیانه‌ن، به‌نه‌مانى توشبوون، ئه‌و فاکته‌رانه‌ ده‌گرێته‌وه‌، که‌ پێشتر ئاماژه‌مان بۆ کرد، خواردن، هه‌ندێ خواردنه‌وه‌، چالاکى و چه‌ند جۆرێک له‌ ڕه‌فتارى گشتى.

ئه‌م هۆکارانه‌ش پێویستیان به‌ ڕودانى گۆڕانه‌ له‌ ڕژێم و یاساى ژیان، وه‌کو نه‌خواردنى هه‌ندێ خۆراك وه‌ك چوکلێت و شوکولاته‌.

نه‌مانى ئه‌و هۆگارانه‌ له‌هه‌ندێ کاتدا کاریگه‌رى گه‌وره‌ دروست ناکات له‌سه‌ر که‌سه‌که‌ بۆ ڕێگرى له‌توشبون به‌ ژانه‌ سه‌رى نیوه‌ى، که‌واته‌ له‌م کاته‌دا له‌سه‌ر که‌سه‌که‌ پێویسته‌ چاره‌سه‌رى ده‌رمانى به‌کاربهێنێت.

چاره‌سه‌رى سه‌رکه‌وتوو  بۆ ژانه‌ سه‌رى نیوه‌یى چه‌ند جۆرێکی تر له‌سه‌ر ئێشه‌ پێویستى به‌ بونى په‌یوه‌ندیه‌کى به‌رده‌وامه‌ له‌نێوان نه‌خۆش و دکتۆردا بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ر.

چاره‌سه‌رکردنى پرانسیپى به‌ "تونده‌ ژانه‌سه‌رى نیوه‌یی" ده‌ستپێده‌کات له‌ ڕێگه‌ى جۆره‌ ئازارشکێنه‌ ئاساییه‌کانه‌وه‌، که‌ ده‌ست ده‌که‌ون له‌ ده‌رمانخانه‌کاندا وه‌ک ئه‌سپرین و جۆره‌کانى تر و‌ هه‌ندێ ئازار شکێنى تر هه‌ن که‌کاریگه‌ریان به‌هێزو وتوندتره‌، ئه‌مانه‌ش ئه‌گه‌رى ده‌رکه‌وتنى شوێنه‌وارى لاوه‌کیان هه‌یه‌ له‌لاى هه‌ندێ که‌س وه‌ک گرفتى گه‌ده‌ و گورچیله‌، به‌تایبه‌تى له‌کاتى به‌کارهێنانى ئه‌م ماددانه‌ چه‌ند جارێك له‌ ڕۆژێکدا.

ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م ئازارشکێنانه‌ ده‌رئه‌نجام و سودى نه‌بوو، ئه‌وا له‌به‌رامبه‌ردا چه‌ند ده‌رمانێکى تر هه‌ن که‌ پزیشك ئاماژه‌ى پێده‌دات بۆ به‌کارهێنان.

دوو شێوازو ڕێگه‌ چاره‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وانه‌ى توشى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ هاتوون

جۆرێکیان کاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌سه‌ر نه‌هێشتنى ئه‌م ژانه‌ سه‌ره‌ له‌سه‌ره‌تاکانیدا، ئه‌م جۆره‌ به‌کارده‌هێنرێت زیاتر بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى توشبوون به‌ سه‌رئێشه‌ به‌شێوه‌یه‌کى ناهه‌میشه‌یی، ئه‌گه‌ر نیشانه‌کانى ساده‌و ساکاربن، ئه‌گه‌رى نه‌مانى پوکانه‌وه‌ى ئه‌و کیسه‌ خوێنانه‌ هه‌یه‌ که‌ دروست بوون، به‌ڵام ئه‌م ڕێگه‌یه‌ به‌کارناهێنرێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى که‌نه‌خۆشى دڵیان هه‌یه‌، یاخود ئافره‌تــى دووگیانن.

به‌ڵام جۆرى دووه‌م له‌ چاره‌سه‌رى ده‌رمانى ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌بێته‌ هۆى ڕێگرتن له‌ ده‌رکه‌وتنى "تونده‌ ژانه‌سه‌رى نیوه‌یى"، ئه‌م جۆره‌ش به‌کارده‌هێنرێ بۆ ئه‌وانه‌ى توش بوون به‌م نه‌خۆشیه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کى به‌رده‌وام واته‌ درێژخایان، یاخود کاریه‌رى گه‌وره‌ى هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ به‌ شێوه‌ک که‌ ده‌بێته‌ هۆى ڕێگریه‌ک له‌ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنى چالاکیه‌کانى ڕۆژانه‌ى.

وه‌هه‌ندێ ڕێگا هه‌یه‌ بۆ پارێزگاریکردن که‌ پزیشک ئاماژه‌ى پێده‌کات بۆ ڕێگرتن له‌ ده‌رکه‌وتنى "تونده‌ ژانه‌سه‌رى نیوه‌یى" وه‌ کۆنتڕۆڵکردنى توندوتۆڵى ده‌ماره‌کان و پاڵ پێوه‌نانى خوێن بۆ گشت به‌شه‌کانى جه‌سته‌ وه‌کو ڕێگه‌ چاره‌یه‌کى گونجاو بۆ ئه‌م باره‌.

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2013-12-06 19:09:22

aliaro
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-12-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-14
په‌یامه‌كان: 9
MacOSXSafari

Re: تونده‌ ژانه‌سه‌رى نیوه‌یى

Aya atwnin babaty pzishkitan bo bnêrin bardawam???

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net