.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















هاوڕێیان کۆمه‌ڵێک له شعره‌کانی خۆمتان پێشکه‌ش ئه‌که‌م هیوام وایه به دڵی ئێوه‌ی ئه‌زیز بێت
ناتوانم پێناسه‌ت که‌م
دڵگیر مه‌به ئازیزه‌که‌م که ناتوانم
زو زو شعرت بۆ بنوسم
بڕوائهکهی که ناتوانم پێناسه‌ت که‌م
گه‌ر هه‌زاران وشه لێکده‌م
ناتوانم باس له دوریت که‌م
به‌خوا وشه‌یه‌ک شک نابه‌م
که جوانیتی پێ تهعبیرکهم
گوڵم ناتوانم پێتبڵێم
هێنده‌ی چی ئازیزی له‌لام
له دنیادا شتێک نیه وه‌ک تۆ خۆشه‌ویستبێت له‌لام
¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•. ¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•.
له ڕۆحم شیرین‌تر
ئازیزه‌که‌م من حه‌زه‌که‌م ئازارم به‌یت
چاوه‌کانم بۆخۆت ببه‌یت
دڵه‌ی شێتم له‌ت له‌ت بکه‌یت
به‌ڵام فرمێسک نهڕێژیت
بڕوائهکهی که فرمێسکی جاوه‌کانت
له ڕۆحم لام شیرین‌تر بێت
¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•. ¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•.
بۆ دایکـــ
ئه‌ی دایکی خۆشه‌ویستم
ئه‌ی ئازیزترین که‌سم
ئه‌ی ڕوناکی چاوه‌کانم
ئه‌ی گشت ترپه‌کانی دڵم
تۆیت ته‌نها خپشی ژیانم
تۆیت نوری مانگی ئاسمانم
من له چاوه‌کانتا خۆم ئه‌بینم
دڵنیابه که من بێ تۆ هیچنیم
هه‌میشه له یه‌زدان داوا ئه‌که‌م
پێش مه‌رگی تۆ بخات مه‌رگم
بیکاته سه‌ر ته‌مه‌نت ته‌مه‌نم
هیچ کاتێک مه‌رگت نه‌بینم
¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•. ¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•.
ئازیز سه‌فه‌ر مه‌که ...
توخوا ئازیز سه‌فه‌ر مه‌که
که ئه‌زانی سه‌فه‌ری تۆ مه‌رگی منه
هیچ کات ماڵه‌که‌ت چۆڵ مه‌که
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماڵه‌که‌ت ناو دڵی منه
چاوه‌کانت به‌یه‌کجاری لێم دامه‌خه
خۆت ئه‌زانی چاوه‌کانت نیشتمان و خاکی منه
توخوا ئازیز لێم زیز مه‌به
له‌م دنیایه زیزبونی تۆ گه‌وره‌ترین خه‌می منه
ئازیزه‌که‌م ....... تکائه‌که‌م ........... سه‌فه‌ر مه‌که
¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•. ¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•.
ئه‌و ڕۆژه‌ی که تۆ ڕۆشتیت
ئازیزه‌که‌م ئای له‌و ڕۆژه‌ی که ڕۆشتیت و سه‌فه‌رت کرد
که کۆشکێکت له ته‌نیایی بۆم دروست کرد
که دڵی شێت و شکاومت پێشکه‌ش کرد به چاوه‌ڕوانی
که جوانیه‌کانی ژیانمت له‌ناوبرد به ئاسانی
که پێت وتم ئیتر من ناگه‌ڕێمه‌وه
بۆ ساتێکیش بیر له تۆ ناکه‌مه‌وه
تۆش من له‌بیر خۆت به‌ره‌وه
به‌جۆرێک بێت خهیاڵهکانیشت بۆلای منت نه‌به‌نه‌وه
تۆ له جوانی چاوه‌کانی دورم ئه‌که‌یت
ئازیزه‌که‌م داوائه‌که‌یت لا خه‌یاڵیش بۆ من نه‌ژیت
من ئاماده‌م هه‌مو عومری خۆمت پێبه‌م
به‌ڵام توخوا ئازیز مه‌ڵێ که بێ خه‌یاڵی تۆ بژیم
¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•. ¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•.
ئاخر چۆن تۆم بیرچێته‌وه
به‌س پێم بڵێ ئاخر چۆن تۆم بیرچێته‌وه
چۆن بتوانم شه‌وان بێ تۆ ڕۆژکهمهوه
چۆن فرمێسکه‌کانم به‌ند بکه‌م که بۆدوریت دانهبارێن
ئاخر چۆن خه‌ڵک ڕازیکهم که هیچ کات ناوت نه‌هێنن
چاوه‌کانم چۆن ڕازیکهم که بۆدوریت هیچ فرمێسکیان لێنهبارێ
ئاخر چۆن دڵم ڕازیکهم وڕگ نه‌گرێ و نه‌ڵێ کوانێ
ڕوو له کوێ که‌م تۆی لێنه‌بیت
ئاخۆ من شوێنێک شک ئه‌به‌م تۆی لێنه‌بیت
چاوه‌کانت وه‌ک ئه‌ستێره له ئاسمان ئه‌بریسکێته‌وه
سیمات بۆته مانگی چوارده‌و له ئاسمان ئه‌دره‌وشێته‌وه
باڵات نه‌مامێکی جوانه‌و له حه‌وشه‌که‌مدا ڕواوه
وشه‌کانت گۆرانین و هه‌موو کات ئهیانڵێمهوه
توخوا ئازیز به‌س تۆ بڵێ من چۆن چۆن تۆم بیرچێته‌وه
¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•. ¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•.
خۆزگه دڵم ده‌رگای ئه‌بوو ..
خۆزگه دڵم ده‌رگای ئه‌بوو
ده‌رگاکه‌شی بۆ هه‌میشه داخراو ئه‌بوو
ئه‌وکات خۆشه‌ویستیم نه بۆ دایک نه بۆ ئازیزم نه‌ئه‌بوو
هیچ کات دڵم بۆ خاک و نیشتمانم ته‌نگ نه‌ئه‌بوو
ئه‌و کات سۆزم بۆ هیچیان نه‌ئه‌بوو
دورکهوتنهوهشم لێیان ئه‌سته‌م نه‌ئه‌بوو
به‌ڵام دڵی من وانه‌بوو
هه‌میشه لێوان لێوان له خۆشه‌ویستی بوو
عاتیفه‌م بۆ هه‌مو شتێک بێ سنور بوو
بۆیه ته‌واوی ژیانم پڕ تاڵی بوو
¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•. ¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•.
ئه‌بێت ژیان چی بێت ؟؟!!
من ئه‌پرسم ئاخۆ ئه‌بێت ژیان چی بێت
بیرکردنه‌وه له‌و ساتانه‌ی له‌ناوچوبێت
یان له‌و دنیا پڕ جوانیه‌ی له هه‌وا پێکمان هێنابێت
یان گریانی ئه‌و مناڵه‌ی نازی دایه‌ی لێ تۆرابێت
یاخود ئازاری ئه‌و گه‌نجه‌ی ئاشیقهکهی له ده‌ست دابێت
یان ئه‌و پیره‌ی ڕۆڵه‌که‌ی لێی بێزار بوبێت
ئه‌ی من کامیانم خۆشبوێت
ئاخۆ کامیان جوانترین بێت
تۆ بڵێی ساته خنکاوه‌کانی رابردوو بێت
یان خه‌یاڵه جوانه‌کانی داهاتوو بێت
یان سه‌راپا له پاکیه‌که‌ی مناڵی بێت
یان دڵداری زه‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری بێت
یاخود دوا ساته‌کانی ته‌مه‌نی پیری بێت .. !
ئاخۆ کێبێت وهڵامنوسی هه‌ر یه‌ک له‌م پرسیارانه بێت ؟!
¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•. ¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•.
ئاخۆ ژیانم بۆچییه !!؟
گه‌ر هه‌مو وه‌رزه‌کانی من به‌س پایز بێت
ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ترین خه‌مم دورکه‌وتنه‌وه‌ی دوو ئازیز بێت
هه‌موو خه‌مه‌کانی دڵم له بێنازی ئه‌وانا بێت
گشت فرمێسکه ئاڵه‌کانم ته‌نیا بۆ دوری ئه‌وان بێت
به‌ڕێکردنی ڕۆژگارم هه‌ر به خه‌یاڵی ئه‌وان بێت
هه‌موو ئاواتم له ژیان ته‌نیا دیداری ئه‌وان بێت
شادبونه‌وه به ئه‌وانیش زۆر ئه‌سته‌م بێت
هه‌تا مردن ئه‌فسانه‌و خه‌ون و خه‌یاڵ بێت
ئاخۆ من ژینم بۆچی بێت
¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•. ¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•.
په‌شیمان نیــــــــم
په‌شیمان نیم له‌و ساتانه‌ی گریاوم بۆت
له ئه‌و فرمێسکه ئاڵانه‌ی ڕشتومه بۆت
له‌و دڵه شێت و شکاوه‌ی کردمه ماڵ بۆت
له‌و هه‌مو هه‌سته ناسکانه‌ی که هه‌مبوو بۆت
نه‌خێر ئازیز په‌شیمان نیم نه له خۆت و نه له گشت ئازاره‌کانت
تۆی گوڵ خاوه‌ن جوانترین سیما‌و ڕوخساریت
شیرین‌تر له ڕوخساریشت
گشت خه‌م و ئازاره‌کانت
¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•. ¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•.
توخوا ئازیز بیرت نه‌چێت
هه‌تاک و که‌ی دڵی شێتم دیلی خۆشه‌ویستی تۆبێت
تاکه‌ی گشت خه‌مه‌کانی من بۆ دوری له جاوی تۆبێت
تا چ کاتێک فرمێسکه‌کانی چاوانم بۆ دوری له باڵای تۆبێت
تاکه‌ی هه‌مو ئاواتی من یه‌ک نیگای چاوی جوانت بێت
ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی منت ناوێت ئه‌گه‌ر دڵم ماڵت نابێت
با به‌ژن و باڵا ڕێکهکهت جێی له سێداره‌دانم بێت
به‌ڵام توخوا ئازیزه‌که‌م بیرت نه‌چێت دڵم له‌گه‌ڵ خۆتا ببه‌یت
هه‌رچه‌نده خۆشم دوربم لێت بادڵم زۆر لێت نزیک بێت
¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•. ¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•.
به‌خوا هه‌مو دنیای منیت
ئازیزه‌که‌م هیچ کات مه‌ڵێ تۆمنت خۆشنه‌ویستوه
هه‌رگیز مه‌ڵێ له‌ناو دڵتا جێم نه‌بوه
بهمن مه‌ڵێ بۆ دوری من چاوه‌کانت هیچ فرمێسکیان نه‌ڕشتوه
توخوا مه‌ڵێ بێ یادی من شه‌وان خه‌وت لێکه‌وتوه
ئازیزی من تۆ ترپه‌کانی ئه‌و دڵه‌ی که پێی ئه‌ژیم
ئاخر چۆن چۆنی بتوانم
خۆشتم نه‌وێی و له‌بیرتکه‌م
یان له دڵی خۆم دهرتکهم
بۆ یه‌که‌م جار که بینیمیت
له دله‌وه خۆشم ویستیت
ئێستاکه نه‌ک هه‌ر خۆشه‌ویست
به‌خوا هه‌مو دنیای منیت
¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•. ¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•.
مناڵێکی ونبو له نیشتمان
مناڵێکی خنجیله‌م دی
زۆر به ماتی له کوچێکی
پڕ ته‌نیایی دانیشتبوو
هه‌ردوو چاوی گه‌ش و جوانی
فرمێسکه‌کانی چاوه‌ڕوانی
له‌ناویدا قه‌تیس مابوو
ههرچانێکیش قسه‌م کرد بۆی
به‌ڵام وه‌ڵامێکی نه‌بوو
کاتێک ئه‌یویست بۆ من بدوێ
له‌به‌ر هه‌نیسکه‌کانی ناو سینه‌ی
توانای نه‌بوو
کاتێک پێم وت بچکۆله‌که‌م
ئه‌م هه‌مو مه‌راقه بۆ کێ
ئه‌م هه‌مو فرمێسکه ئاڵه
بۆ دورکهتنهوهیه له دایه
یان نه‌بونی نازی بابه
یان شکاندنی ئه‌و دڵه‌ت
که پڕه له پاکی و جوانی
له‌وه‌ڵامدا
سه‌یری ناوی چاومی کرد‌و وتی
فرمێسک و خه‌مه‌کانی من بوردیم له نیشتمانه
ئه‌و کات زانیم ئه‌م مناڵه ونبو له خاک و نیشتمانه
¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•. ¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•.

له‌سه‌ر هێڵ نییه









خۆزگه ئه‌خوازم
خۆزگه فرمێسکه‌کانت ئه‌بوم
ئه‌وکات ماڵم ناو چاوه‌گه‌شه‌کانت ئه‌بوو
خۆزگه ترپه‌کانی دڵت ئه‌بوم
له‌گه‌ڵ هه‌ر لێدانێکدا
له ناو دڵی پاکتا ئه‌بوم
خۆزگه هه‌ناسه‌کانته بووم
سینه‌ی پاک و فراوانت
ئه‌بوه ڕێی هاتوچۆکردنم
خۆزگه گوڵێکی گه‌ش ئه‌بوم
له‌ناو ده‌سته‌کانتا ئه‌بوم
ئازیزه‌که‌م تۆ بۆ من هه‌ریه‌ک له‌مانه‌یت
خۆزگه ئه‌خوازم که منیش
گه‌ر بۆ ته‌نها جارێک بوه
یه‌کێک لهمانهئهبوم بۆت
¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•. ¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•.
ماڵئاوایکردن له تۆ
خۆزگه یه‌ک دڵۆپ فرمێسکی چاوت ئه‌بوم
گه‌ر له چاوه‌جوانه‌کانت ماڵئاوایشم کردایه
له‌سه‌ر گۆنا ئاڵه‌کانت بۆ دواجار تهواوئهبوم و
هه‌ر گۆنا نازدارهکهشت ئه‌بوه مه‌زارگه‌و مه‌نزڵم
ئاخر گوڵم من له‌وکاته‌ی سه‌فه‌ری خه‌مم ده‌ستپێکرد
له‌و کاته‌وه‌ی که ماڵ‌ئاوایم له تۆ کرد
به‌هه‌زاران جار مردوم و گیانم داوه
مهزارگهشم ته‌نها
خه‌مه تاڵه‌کان و سنگی په‌ڕه‌کانم بوه
¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•. ¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•.
ئازیزه‌که‌م گه‌ر پێموتیت
ئازیزه‌که‌م ئه‌گه‌ر بڵێم
خۆشم ئه‌وێیت زیاتر له‌و دڵه‌ی که هه‌مه
بڕوابکه
چونکه دڵی من شارێکی یه‌کجار چۆڵه
نیشیهجێی ئه‌و شاره بێنازهشم
ته‌نها خۆشه‌ویستی ویادی تۆیه
گه‌ر پێتبڵێم
خۆشم ئه‌وێیت
زیاتر له‌و دنیا تایبه‌ته‌ی که خۆم هه‌مه
بڕوابکه
ئاخر گوڵم من له‌م دنیا پڕ خه‌مه‌دا
جگه له خۆشه‌ویستی تۆ
هیچ شکنابه‌م
گه‌ر تۆ نه‌بیت چۆن بتوانم
خۆشه‌ویستی ئه‌م دنیایه
له‌دڵی خۆمدا جێگه‌که‌م
گه‌رپێت بڵێم له چاوه‌کانم ئازیزتر تۆیت
بڕوابکه
ئاخر ئازیز ڕوناکی چاوه‌کانی من
سیمای پڕ له نوری تۆیه
گه‌ر بۆ بینینی تۆ نه‌بێت ئاخۆ من چاوم بۆ چیه
بۆیه دڵم پڕ به دنیا هاوار ئه‌که‌م
خۆشم ئه‌وێیت
تا ئه‌وکاته‌ی دوا هه‌ناسه‌م
ماڵئاوا ئه‌کات له سینه‌م
¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•. ¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•.
به هیوای مه‌رگ
کاتێک به‌یانیان ڕۆژ هه‌ڵدێت
به دڵێکی شکاوهوهو
به چاوێکی پڕ گله‌یی
به‌هه‌مان شێوه‌ی به‌یانیانی تر
ماڵئاوای له شه‌و ئه‌که‌م
گله‌یی ئه‌وه‌ی لێئه‌که‌م
بۆ دوباره واده‌ی ماڵئاوای هات و
داواکه‌ی بۆ جۆر نه‌کردم
خۆمن ده‌مێکه پێم وتوه که به ئاسمان ڕابگه‌یه‌نێت
شه‌وان پێش به‌ده‌رخستنی خۆر
فریشته بنێرێتهلام
هه‌تاوه‌کو ڕۆحی منیش
له‌گه‌ڵ خۆی بۆ ئاسمان ببات
ڕۆحم به دور کات
له بێزاری و بێتاقه‌تی
له گشت خه‌مه‌کانی ژیان
¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•. ¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•.
گه‌ر ونبیت لێم
له شه‌وێک ساماڵ و جوان‌دا
له ئاسمان ورد بومهوانێ و
له ئه‌ستێره‌کانم روانی
بینیم هیچ ئه‌ستێره‌یه‌کیان
وه‌ک چاوه جوانه‌کانی تۆ
پرشنگدار و جوان نین
له باخێکی ڕازاوهشدا
له گشت خونچه‌ی گوڵه‌کانی
ده‌وروبه‌ری خۆمم ڕوانی
به‌ڵام هیچیان
له جوانیا نه‌گه‌یشته لێوه‌کانی تۆ
له نه‌ونه‌مامێکی جوانم ڕوانی
به‌ڵام باڵای ڕێکی ئه‌ویش
نه‌گه‌یشته به‌ژن و باڵای تۆ
ئێستاکه تۆ نه له ئاسمانی جوان هه‌یت و
نه له ناو گشت گوڵه‌کاندا
به‌ڵام شوکور بۆ خوا
له دڵما هه‌یت
گه‌ر ونبیت لێم
له ئاسمانیش نه‌تدۆزمه‌وه
له زه‌ویشدا هه‌ر نه‌بویت
ئه‌وا له دڵی خۆمدا هه‌یت
¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•. ¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•.
فرمێسکه‌کانی من بۆ تۆ
ئه‌گه‌ر ڕۆژێک هات و ویستت
نامه‌یه‌کی پر له هه‌ستت
بنوسیت بۆ هاوڕییه‌کت
ئه‌و فرمێسکانه‌ی بۆ دوریت باراندومه
ئه‌ینێرم بۆت
هه‌موی بکه ناوجافهکهت
هه‌مو هه‌سته جوانه‌کانت
به فرمێسکی چاوه‌کانم بنوسه‌وه
لهوهمهترسه ته‌واوبێت
فرمێسکه‌کانی من بۆ تۆ
نه ده‌ریایه‌و نه زه‌ریایه
نه‌ک به نوسینی نامه‌یه‌ک
به نوسینی چه‌نه‌ها نامه‌ی پر هه‌ست و
چه‌نه‌ها ڕۆمانی درێژ
ته‌واو نابێت
¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•. ¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•.
په‌نجه‌کانم له‌بری مۆم داگیرسێنه
گه‌ر له شه‌وێکی تاریک‌دا
ڕوناکی مانگت لێ‌ون بوو
په‌نجه‌کانی خۆم ئه‌نێرم
له‌بری مۆم
بۆ ڕوناک کردنه‌وه‌ی ژوره‌که‌ت
هه‌رهه‌مویان داگیرسینه
گه‌ر له به‌یانێکی ڕوندا
شنه‌بایه‌کی زۆر فێنک
هات و خۆیدا به باڵاتدا
ده‌سته‌کانی خۆم ئه‌نێرم
داتبپۆشێت
بۆ ئه‌وه‌ی تۆ سه‌رمات نه‌بێت
خۆ له‌وه‌یه ئێستا بڵێیت
چۆن هه‌ست به‌م شتانه ئه‌که‌یت
خۆ دورم لێت
به‌ڵام ئازیز تۆ نازانیت
که‌من چاوه‌کانی خۆمم
له ژوره‌که‌ی تۆدا رواند
تا وه‌ک و هه‌مو ڕۆژه‌کان
گشت ساته‌کان
خه‌نده‌ی لێوه ئاڵه‌کانت و
فرمێسکی چاوه‌گه‌شه‌کانت و
هه‌مو هات و چۆکانت ببینم
¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•. ¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•.
ژیان گله‌یی لێکردم
له‌ڕۆژێکی ته‌ماویدا
ژیان زۆر توڕه هاته‌لام
گله‌یی ئه‌وه‌ی لێکردم
بۆ گشت ڕۆژێک بۆ دورکه‌وتنه‌وه‌م له‌و
ئه‌پاڕێمه‌وه له یه‌زدان
بۆ به دڵی پڕ ئاههوهو
به جاوی پڕ فرمێسکه‌وه
ناوی له لێوه‌کانم ده‌رئه‌که‌م
خۆ له‌سه‌ره‌تای ناسینمان
گشت کاته‌کان به‌ڕێکردنی خه‌نده بوو
ئه‌ی بۆ ئێستاکه لێی زیزم
منیش وتم
ئه‌گه‌ر گوڵێک خۆی سیس نه‌بێت
په‌پوله لێی بێزارنابێت
تۆ هه‌مو پێکه‌وه‌بونمان
گریان و فرمێسکت پێدام
له جێی ماڵێک له په‌ڕه‌ی گوڵ
لانه‌ت له فرمێسکه‌کانم بۆ پێک هێنام
ئه‌و هاوڕێیانه‌ش که ههمبون
ته‌نها خه‌م بون
تۆ زۆر زو خه‌نده‌ت لێسه‌ندم
له بری گریانت پێدام
دڵمت کرده ماڵی خه‌م و
ته‌نها ئاشنات کرد به گریان
من له چوارچێوه‌که‌ی تۆدا
به‌س خه‌م و گریانم ناسی
ئاخۆ تاوانی من چیه که ڕقمه لێت
تۆ بڵێی له‌م دنیایه‌دا
گوڵێک هه‌بێت
حه‌ز به وه‌رینی خۆی بکات
¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•. ¸.•* *•.¸.•* *• ¸.•* *•. ¸.•* *•.
(( نوسیــــنـی تینـــــــــــــا ))
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر زۆر جوانن ده‌ستت خۆش بێت به هیوای شعری جوانتر

زیـــــزۆم
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ووووووووووووووووواااااااااااااااااااااااااااااااااااووووووووووووووووووو
ده‌ست خۆش ززززززززززۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆرررررررر جوان و به مانا بوون.
له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر زۆر زۆر سوپاس بۆ په‌یامه جوانه‌کانی ئیهی گوڵ
خۆشحاڵم به دڵتانه ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌کانت خۆش بێت تینا گیان ، به‌هیوای به‌رده‌ام بوونت ، بێبه‌شمان نه‌که‌یت له هۆنراوه جوان و پر ماناکه‌ت ..
به‌راستی هه‌مووی یه‌ک له‌یه‌ک جوانترن به‌س که ئه‌مه‌یانم خوێنده‌وه ته‌زوویه‌ک به‌هه‌موو گیانما هات بهقوتبوو ..
مناڵێکی ونبو له نیشتمان
مناڵێکی خنجیله‌م دی
زۆر به ماتی له کوچێکی
پڕ ته‌نیایی دانیشتبوو
هه‌ردوو چاوی گه‌ش و جوانی
فرمێسکه‌کانی چاوه‌ڕوانی
له‌ناویدا قه‌تیس مابوو
ههرچانێکیش قسه‌م کرد بۆی
به‌ڵام وه‌ڵامێکی نه‌بوو
کاتێک ئه‌یویست بۆ من بدوێ
له‌به‌ر هه‌نیسکه‌کانی ناو سینه‌ی
توانای نه‌بوو
کاتێک پێم وت بچکۆله‌که‌م
ئه‌م هه‌مو مه‌راقه بۆ کێ
ئه‌م هه‌مو فرمێسکه ئاڵه
بۆ دورکهتنهوهیه له دایه
یان نه‌بونی نازی بابه
یان شکاندنی ئه‌و دڵه‌ت
که پڕه له پاکی و جوانی
له‌وه‌ڵامدا
سه‌یری ناوی چاومی کرد‌و وتی
فرمێسک و خه‌مه‌کانی من بوردیم له نیشتمانه
ئه‌و کات زانیم ئه‌م مناڵه ونبو له خاک و نیشتمانه
یاخوا بژیت و به‌وهیوایه‌ی ئاواته‌کانت بینهدی ئیشه‌ڵلا ،..
کاتت گوڵ و خۆشی بێت..


له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆۆۆر سوپاس بۆ وته شیرینه‌کانت بۆ په‌یامه جوانه‌که‌ت
خۆشحاڵم به دڵی تۆی گوڵه غه‌ریبی تاڵترین شته
وه غه‌ریبی خۆشم وای لێکردم ئه‌و شعره بنوسم
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ئه‌زیزی دڵم ده‌ستی تۆش خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌سته‌کانت خۆش بێت تینای شاعیر به‌هیوای به‌رده‌وام بوون و په‌ره‌سه‌ندن
کاتێکی شاد..

له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌ستی به‌ڕێزیشت خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه









dastu penjakanet xosh bet gullakam walla zor jowann her sarkawtu bit

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه
بۆ دایکـــ
ئه‌ی دایکی خۆشه‌ویستم
ئه‌ی ئازیزترین که‌سم
ئه‌ی ڕوناکی چاوه‌کانم
ئه‌ی گشت ترپه‌کانی دڵم
تۆیت ته‌نها خپشی ژیانم
تۆیت نوری مانگی ئاسمانم
من له چاوه‌کانتا خۆم ئه‌بینم
دڵنیابه که من بێ تۆ هیچنیم
هه‌میشه له یه‌زدان داوا ئه‌که‌م
پێش مه‌رگی تۆ بخات مه‌رگم
بیکاته سه‌ر ته‌مه‌نت ته‌مه‌نم
هیچ کاتێک مه‌رگت نه‌بینم
ده‌ست خۆش بێت تینا خان زۆرزۆرزۆر جووانهئهم شعره‌ی دایک خووادایک لێ نه‌سێنێت و که‌سیش بێ به‌ش نه‌بێت له‌نازی دایک!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!


له‌سه‌ر هێڵ نییه








Afarm bo aw hamu sha3ra xoshana
Dastt Xosh bet Sarkawtu bit gyani mn

له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت فریشته گیان ده‌ستی تۆش خۆشبێت ئه‌زیزی من
سوپاس بۆ وته سیرینهکانت کاکه داریان خوای گه‌وره ته‌مه‌نی دایکی به‌ڕێزیشتان درێژکات
گیانه‌که‌می کچی کورد ده‌ستی تۆش خۆشبێت ماڵه‌که‌م
سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هه‌ر سه‌رکه‌وتوبن
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastw panjakant xoshbeyttttttttttttttttttttt honrawayaki zor jwana sarkawtwbeyt azizm

له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس ماڵه‌که‌م به‌ڵام دانه‌یه‌ک نیه زۆره هههههههههههه ده‌ستی تۆش خۆشبێت باوانم
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dastw panjat xosh byt baraste mn sar samm ba honrawakant hewadarm btwanet zyatrw zyatr gasha bam hasta naskanat bdaet bash ba 7ali xom xosh7alm ba xwyndnawae honrawakant dwbara hewae sarkawtnt bo axwazm azizm


له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆۆۆۆۆۆۆۆر سوپاس بۆ په‌یامه جوانه‌که‌ت بۆ وته جوانه‌کانت خۆشحاڵ بوم به په‌یامه‌که‌ت به‌ڕاستی
خۆشحاڵم به دڵی به‌ڕێزته ده‌ستی تۆش خۆشبێت و هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر زۆر جوانن ده‌ستت خۆش بێت به هیوای شعری جوانتر

له‌سه‌ر هێڵ نییه







دةستةكانت خؤش بيت تينا كيان بةراستى هؤنراوةيةكى زؤر جوانن بةهيواى بةردةوام بوونت ئةزيزم

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستی ئیوه‌ش خۆسبێت سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان
له‌سه‌ر هێڵ نییه