.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین زانایه‌کی ئه‌ڵمانیه و به‌هۆی بیردۆزهکهیهوه سه‌باره‌ت به ڕێژه‌یی بوون
کوده‌تایه‌کی له دونیایی زانست‌دا به‌ر پاکرد له ١٤/مارس / ١٨٧٩دا له شاری ئۆڵمی ئه‌ڵمانیا
له دایك بووه له سه‌رده‌می منداڵی‌دا به هۆی ده‌به‌نگییه‌وه دووچاری توندوتیژی زۆربویهوه له
قوتابخانه‌دا , به هۆی ئه‌وه‌ی جوله‌که بوو له ئه ڵمانیادا دووچاری چه‌وساندنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌ز
په‌رستانه بوویه‌وه , له ساڵی ١٩٨٤دا له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی کۆچیان کرد بۆ ئیتاڵیا به‌ڵام ئه‌م
له سویسرا درێژه‌ی به خوێندن دا تاکو پله‌ی دکتۆرای له فه‌لسه‌فه‌دا له زانکۆی زیوریخ به
ده‌ست هێنا دواتر له قوتابخانه‌ی ئه ڵسن له زیوریخ کرایه مامۆستای ماتماتیك و زانسته
سروشتیه‌کان له ساڵی١٩٠٠ تاکو ١٩١٣بویه هه‌ڵگڕی ڕه‌گه‌زنامه‌ی سویسراههر له‌سویسرا
له ساڵی ١٩١١ له پراگی پایته‌ختی وڵاتی چیک‌وسلۆڤاکیا بوو به مامۆستای زانسته
سروشتیه‌کان له ساڵه‌کانی دواتردا پله‌ی فه‌خری له زانکۆکانی ژنێڤ و مانچسته‌ر و
ڕۆستۆک له ڕوسیا‌و برنستۆن له ئه‌مریکادا پێ به‌خشرا ساڵی ١٩٢١ یش خه‌ڵاتی نۆبڵی
له زانست‌دا وه‌رگرت له‌ساڵی ١٩٣٣ دا هیتله‌ر له‌پله‌و پایه زانستیه‌که‌ی بێ به‌شی کرد .
************************************************
که‌سایه‌تی ئه‌نیشتاین
جارێکیان به‌پاپۆڕ به‌نێو زه‌ریایی ئه‌تله‌سیدا گه‌شتێ ده‌کات ، کاپتنی پاپۆڕه‌که گه‌وره‌ترین
به‌شی پاپۆڕه‌که‌ی بۆ ته‌رخان ده‌کات و ده‌یخاته خزمه‌تییه‌وه ،به‌ڵام ئه‌نیشتاین ئه‌و
پێشنیاره‌ی کاپتنی ڕه‌ت کرده‌وه‌و و ئه‌وه‌ی پێ باش بوو که له‌نێو دزێوترین ژووری پاپۆڕه‌که‌دا
بێت، نه‌ك مامه‌ڵه‌یه‌کی نائاسایی به‌و جۆره له‌گه‌ڵدا بکرێت ..!
یه‌کێکی تر له خه‌سڵه‌ته‌کانی ئه‌نیشتاین ، ئه‌وه بوو که پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ خۆی نه‌ده‌کرد ، تا
ئه‌و ڕاده‌یه‌یی که گه‌یشته ( نیویۆرك ) بۆ ئه‌وه‌ی ببێته مامۆستا له په‌یمانگای لێکۆڵینه‌وه
باڵاکانی له ( بربستۆن ) هه‌موو هه‌وڵێکی بۆ ئه‌وه بوو که‌خۆی دوور بگرێت له‌دیداری
په‌یامنێره‌کانی ڕۆژنامه‌و لێدوان بۆ ڕۆژنامه نووسه‌کان.
**********************************************
بیردۆزه‌که‌ی له ( ڕێژه‌ی بووندا ) به به‌ردی بناغه‌ی زانسته سروشتییه‌کان داده‌نرێت
ڕاڤه‌ی بیردۆزه‌که‌ی
ئه‌نیشتاین ده‌ڵێت ( تۆ ئه‌گه‌ر یه‌ك کاتژمێر له‌گه‌ڵ کچێکی جوان‌دا دابنیشیت
کاتژمێره‌که‌ت وه‌ك یه‌ك خولهك لێ ده‌ڕوات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاگردانێکی خه‌ڵوز
یه‌ك خولهك دابنیشیت ئه‌و خوله‌که‌ت وه‌کو یه‌ك کاتژمێر لێ ده‌ڕوات )
**********************************************
تاقی کردنه‌وه‌ی ووته‌که‌ی ئه‌نیشتاین
( ئه‌و کاته من شادومان ده‌بم گه‌ر بۆ ماوه‌ی کاتژمێرێك له‌لای کچێکی جوان‌دا دابنیشم و
واز له تۆش بێنم بۆ ماوه‌ی خوله‌کێك له‌سه‌ر پشکۆیه‌کی داگیرساو دابنیشیت )
*************************MixKurd********************


له‌سه‌ر هێڵ نییه