.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1


ئه‌مشه‌و له یه‌کێک له یاریه مێژوویه‌کانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا له پێناو به‌ده‌ستهێنانی پێشه‌نگی گروپی سێیه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌یسی میلان ی خاوه‌ن یاریگا و ریال مه‌درید روبه‌ڕووی یه‌کتر بوونه‌وه .. یاریه‌که به سه‌ره‌تایه‌کی به‌هێز ده‌ستی پێ‌کرد و جموجۆڵێکی زۆر له نێو یاریگا ده‌بینرا و هه‌ردوولا چه‌ند هێرشێکی مه‌ترسیداریان کرده سه‌ر گۆڵی یه‌کتر له خوله‌کی ٢٩ ریکاردۆ کاکا لێدانێکی به‌هێزی ئاراسته‌ی گۆیلی گۆلپارێز دی‌دا کرد و ئه‌ویش پاش دوورخستنه‌وه‌ی تۆپه‌که گه‌یشته قاچی که‌ریم بنزیمه و گۆڵی یه‌که‌می یاریه‌که‌ی بۆ یانه‌که‌ی تۆمارکرد به‌ڵام هێنده‌ی نه‌برد له خوله‌کی ٣٥ پاش ئه‌وه‌ی له ناوجه‌ی سزا تۆپ به‌رده‌ستی پێپێ ی به‌رگریکاری یانه‌ی ریال مه‌درید که‌وت و نابژیوان لێدانێکی سزای بۆ یانه‌ی سور و ڕه‌ش هه‌ژمارد ڕۆناڵدینهۆ به لێدانێکی یه‌کجار به‌هێز گۆڵی به‌رامبه‌ر تۆمار کرد و گێمی یه‌که‌م به‌و ئه‌نجامه کۆتایی پێهات له گێمی دووه‌م ئاستێکی مام ناوه‌ند له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه پێشکه‌شکرا و هیچ ڕووداوێک گرنگی تێیدا ڕووینه‌دا و یاریه‌که به‌و ئه‌نجامه کۆتایی پێهات به‌مه‌ش یانه‌ی ئه‌یسی میلان پارێزگاری له پێشه‌نگی ئه‌و گروپه کرد .. ئێستا یانه‌کانی ئه‌یسی میلان و ڕیال مه‌درید ده‌بێت ئه‌وه‌یان له‌بیرنه‌چیت ڕکابه‌رێکی تریشیان هه‌یه ئه‌ویش یانه‌ی مارسیلیا یه که له له یاری دووه‌می هه‌مان گروپدا یانه‌ی مارسیلیا سه‌رکه‌وتنێکی که‌م وێنه‌ی تۆمارکرد و به شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆلێک سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر یانه‌ی زیورخ و گڕی ئه‌م گروپه‌ی خۆشتر کرد و به ٦ خاڵ جیاوازی ته‌نیا یه‌ک خاڵ له‌گه‌ڵ یه‌که‌م و دووه‌م له پله‌ی سێیه‌مدێت.
یاریگا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
