❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نالی شاعیر

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-07 22:26:44

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

نالی شاعیر

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-cde79c067d.jpg
شاعیری مه‌زن مه‌لا خدری كوڕی ئه‌حمه‌د شاوه‌یسی ئاڵی به‌گی میكایڵی/ جاف ناسراو به‌ نالی (له‌دایكبووی گوندی خاك و خۆڵی سه‌ر به‌ شاره‌زوور، ساڵی 1800) زایین، ئه‌ستێره‌ گه‌شه‌ی به‌ره‌به‌یانی شیعری كلاسیكیی كوردییه‌و شۆڕه‌ سواری بێهاوتای مه‌یدانی غه‌زه‌لیاته‌، ئه‌م زاته‌ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو شاعیری گه‌وره‌دا، سالم و كوردی، بنیاتنه‌ری قوتابخانه‌ی شیعری بابانین و به‌ سێكوچكه‌ی شیعری بابان ناسراون.

نالی یه‌كه‌م كه‌س بووه‌ له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا، واته‌ له‌دوا قۆناغه‌كانی فه‌رمانڕه‌وایی میرنشیینی باباندا، زمانی كوردیی سۆرانیی (واته‌ كرمانجی خواروو)ی‌ كرده‌ زمانی شیعر و ئه‌ده‌ب و، سه‌لماندی كه‌ ئه‌م زمانه‌ به‌ڕاستی زمانی شیرینی شیعر و ئه‌ده‌ب و داهێنانه‌.

نالی پاش ئه‌وه‌ی قۆناغێكی زێڕینی له‌ سلێمانیدا به‌سه‌ر برد، چووه‌ حه‌ج و له‌وێوه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ شام، ئه‌وجا به‌ خه‌یاڵی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ كوردستان نامه‌ شیعرییه‌ نایابه‌كه‌ی بۆ سالم - ی هاوڕێی نارد، ئه‌میش به‌ نامه‌یه‌كی شیعری (دیسان جوان و قه‌شه‌نگ) وه‌ڵامی نالیی دایه‌وه‌ و ئامۆژگاریی كرد كه‌ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌، چونكه‌ باری وڵات له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركدا سه‌خت و ناهه‌موار بووه‌. ئیدی نالی به‌ناچاری به‌ره‌و ئه‌سته‌مبووڵ ده‌ڕوات و له‌وێ جێگیر ده‌بێت و دوایی له‌ ساڵی 1856 یان پاشتر  كۆچی دوایی ده‌كات و هه‌ر له‌وێ ده‌نێژرێت.


                                                                      سه‌رچاوه‌  shafaaq

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net