❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زراده‌شتی " له‌ بواری سایكۆلۆژی1"

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-11-19 10:54:22

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

زراده‌شتی " له‌ بواری سایكۆلۆژی1"

ئاینی مازداییسنی " زراده‌شتی " له‌ بواری سایكۆلۆژی1" ده‌روونناسی " و ژیریدا
ئایینی زرادشتی: چه‌ند هیما وگریمانی سایكۆلۆژی " ده‌روونناسی " :
د. وه‌هبیه‌ شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د
پیشه‌كی :
ئاینی زراده‌شتی هه‌تاكو ئیستا باش له‌لایه‌ن زانا‌ كورده‌كانه‌وه‌ له‌به‌ر دوو هۆی سه‌ره‌كی شیته‌ڵ نه‌كراوه‌ته‌وه‌‌‌
1.    كاتێ که‌ ئاینی ئیسلام په‌یدا بوو ئاینی زراده‌شتی به‌ كفر، مه‌جووس و ئا‌ته‌ش په‌رست له‌ قه‌له‌م دا‌ به‌پێچه‌وانه‌ی جو، مه‌سیحی و سابئی، له‌ كاتیكدا خوداوه‌ندی زراده‌شت و ئامۆژگاریه‌كانی زراده‌شت خۆی له‌ ئاینی تاکپه‌رستی " توحیدی " زۆر نزیكتره‌، به‌ڵکوو بگره‌ له‌ ئاینی جوی پاش پیغه‌مبه‌ر، موسا و مه‌سیحی و سابئی، ئیدی نازانرێت هۆی ئه‌م كاره‌ بۆچی ده‌گه‌رێته‌وه‌، ئایا بۆ شوڤینیه‌تی عه‌ره‌ب که‌ به‌ ره‌گه‌ز سامی بوون؟‌ له‌ كاتیكدا كه‌ زراده‌شتیه‌كان به‌ ره‌گه‌ز ئاری بوون ؟ یاخود له‌به‌ر پارسه‌كانی پاش زراده‌شت‌، كه‌ ئاینی زراده‌شتیان به‌ زروانی، مانی وئا‌ته‌ش په‌رست تیكه‌ل كردوه‌ ..." پێویسته‌ ئه‌وه‌ش بوترێت كه‌ مه‌جوسیه‌ت ئایین نیه‌، به‌ڵكو له‌ ووشه‌ی – موغ – ه‌وه‌ هاتووه،‌ موغه‌كان خێڵێك بوون له‌ شه‌ش هۆزی یه‌كگرتووی میدی پێکهاتبوون، له‌ پێش زراده‌شت له‌ په‌رستگای ئاگر، كاهن بوون ، پاشان بوون به‌ زراده‌شتی وهه‌موو كاهنی په‌رستگاكانی زراده‌شتی له‌و خێڵه‌ بوون" به‌ڵام یه‌ك شت دیاره‌ كه‌ له‌ كاتی هاتنی ئیسلامدا زۆربه‌ی كورد زراده‌شتیان په‌رستووه‌، پێویسته‌ ئه‌وه‌ش بوترێت كه‌ زۆربه‌ی كورده‌كان به‌ به‌رگری و ئه‌شكه‌نجه دان‌ بوونه‌ به‌‌ ئیسلام، به‌ داخه‌وه‌ ئێستاكه‌ش له‌ چیای قندیل وهه‌موو چیای زاگرۆسدا كۆمه‌ڵه‌ به‌ردێک هه‌ن‌ كه‌ ئه‌و زراده‌شتیانه‌ی، نه‌بوون به‌ ئیسلام و به‌رگریان كردووه‌ راونراون و له‌ ژێر ئه‌و به‌ردانه‌دا، زینده‌ به‌چاڵ كراون، به‌ڵام عه‌ره‌ب و ئه‌و كوردانه‌ی که‌ بوون به‌ ئیسلام، به‌ پیجه‌وانه‌وه‌ که‌ به‌م كاره‌ هه‌ڵساون، پاش مردنیان مه‌زارگه‌یان بۆ درووست كراوه‌ وه‌كو عبیدالله الجراح و ئه‌و كوردانه‌ی كه بۆ یه‌که‌مین جار‌ بوون به‌ ئیسلام.
2.    به‌داخه‌وه‌، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ زۆربه‌ی میژووی كورد و كوردستان له‌لایه‌ن غه‌یره‌ كورد تۆمار كراوه‌ و له‌ شاهنامه‌ی فردۆسی پارسی وه‌رگیراوه‌ هه‌رچی میراتی ئاین، كولتور و میژووی كۆنی كورد و كوردستان هه‌یه‌،  له‌ لایه‌ن میژوو نووسانه‌وه‌، به‌ فارسی له‌قه‌ڵه‌م دراوه، له‌ كاتێكدا كه‌ پارسه‌كان، هه‌زارو پێنج سه‌د ساڵ پێش زایین هاتونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ له‌ 10 خێڵ پێکهاتبوون و به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌خمینه‌وه‌، جێگای كورده‌ كۆنه‌كان وعیلامیه‌كانیان داگیر كردووه‌، هه‌رچی هه‌بووه‌ وه‌كو : كۆمه‌ڵایه‌تی، ئایین، كولتوور، شاراوانی وزمان ... هتد به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و میلله‌تانه‌،‌ وه‌كو " كوردی كۆن وعیلامی " وه‌ریان گرتووه، به‌لاّم له‌ كاتی ئیسلامدا كه‌ كولتوری ئیسلامی په‌یدا بووه‌، ئه‌وانش له‌ میلله‌تانی غه‌یره‌ عه‌ره‌بی وه‌كو " كورد،بارس ئارامی " وه‌ریانگرتوه‌ چونكه‌ عه‌ره‌به‌كان له‌ سه‌ره‌تای ئیسلامدا هێشتا له‌ كۆمه‌ڵگای خێڵه‌كی وقه‌به‌لیدا بوون كولتور وشاره‌وانیان كه‌م بوو‌ " له‌ كولتوری ئیسلامیدا باسی میژوو و كولتوری ئه‌و میلله‌تانه‌ی كه‌ عه‌ره‌ب نه‌بوون و بوون به‌ ئیسلام به‌ جیاوازی باس نه‌كراوه‌، به‌لاّم له‌ پاشاندا له‌ كاتی عه‌باسیه‌كان به‌ تایبه‌نی له‌ كاتی هارون الرشید وكوڕه‌كه‌ی مامون، كه‌ كولتوری ئیسلامی فراوان بووه‌ وده‌ستیان كردوه‌ به‌ گۆرینی كتێبی فه‌لسه‌فی ئیغریقی، ئیدی هیج بایه‌خ به‌ ئایینی و ئامۆژگاریه‌كانی زراده‌شت نه‌دراوه‌، هه‌رچه‌نده‌ فه‌یله‌سوفی ئیغریقی ئه‌رستۆتالیس، كه‌ ماموستای ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌زن بووه‌ زۆر باش شاره‌زای ئامۆژگاریه‌كانی زراده‌شت بووه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌فلاتونییه‌ نوێیه‌كانیش... له‌به‌ر ئه‌وه میژوونوسانی ئیغریق په‌یدا بوونی زراده‌شت به‌ له‌ دایك بوونی ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌زن گریداوه‌، كه‌ گوایه‌ زراده‌شت به‌ 250 ساڵ پێش ئه‌سكه‌نده‌ر په‌یدا بووه‌ !! ئه‌گه‌ر مێژووی هاتنی ئه‌سكه‌نده‌ر بۆ ناوچه‌ی خۆمان له‌ 331 پێش زاییندا بووه‌ و ئه‌و كاته‌ ئه‌سكه‌نده‌ر ته‌مه‌نی 30 ساڵ بووبێ‌، مانای وایه‌ په‌یدای بوونی زراده‌شت له‌ نیوانی 580 – 600 ساڵ پ.ز. بووه‌ ‌تاكو ئیستاش، له‌ دایك بوونی زراده‌شت له‌ نیوانی 600 – 7000 ساڵ پێش زایین دانراوه‌،
ته‌نها به‌ مه‌به‌ستی رامیاری ئه‌و به‌رواره‌ پێش و پاش کراوه‌ ئه‌وه‌ی ویستویه‌تی پیش  و پاشی بخات  ئه‌وا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی رامیاری كۆمه‌لایه‌تی، میلله‌تی خۆی بووه‌، وه‌كو: پارسه‌ ئه‌خمینیه‌ كۆنه‌كانی پاش ئیمپراتۆریه‌تی میدی، به‌ تایبه‌تی " پارسه‌ ساسانیه‌كان " دوایان خستوه‌ كه‌ نزیكی جه‌رخی خویان بێت، هه‌روه‌ها ئیغریقیه‌ هیلینیه‌كان له‌ دایك بوونی زراده‌شتیان خستۆ‌ته‌ پاڵ له‌ دایك‌بوونی ئه‌سكه‌نده‌ره‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ كه‌ڵچه‌ری سانسكریتی هیندی خستویه‌تی 1800 ساڵ پێش زایین بۆ ئه‌وه‌ی‌ نزیكی كه‌ڵچه‌ری دراویدی مۆهۆنجۆ – جارۆی هیندی بێت هه‌روه‌ها مانیه‌كان زراده‌شتیان به‌ پیغه‌مبه‌ر ئیبراهیمه‌وه‌ گریداوه‌، كه‌ گوایه‌ هه‌ردووكیان یه‌ك بوون، پیغه‌مبه‌ر ئیبراهیم له‌ مه‌یانه‌ی 1700 -1800 پیش زاییندا په‌یدا بوون، هه‌ندێ له‌ پارسه‌كان زراده‌شتیان به‌ ییما " جمشید " داناوه‌ كه‌ گوایه‌ وه‌كو پیغه‌مبه‌ر نوح مرۆڤی له‌ سه‌رما و به‌فر نه‌جات داوه‌ له‌ باتی لافاوی و گه‌شتی نوح له‌ ئه‌شكه‌وتدا پاراستنی، له‌  7000 ساڵ پیش زاییندا، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ دۆ‌كیومێنتی میدیه‌كان ‌تاكو ئیستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌، ناتوانرێ میژووی زراده‌شت به‌ میدیه‌كانه‌وه‌ ببه‌سترێت، هه‌رچه‌‌نده‌ ئیمپراتۆریه‌تی میدی مه‌زن دامه‌زراوه‌ ئایینی زراده‌شتی له‌ میدیا ئایینی سه‌ره‌كی بووه‌، میدییه‌كان سوودیان له‌ ئایینی زراده‌شت وه‌رگرتووه‌ بۆ بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ودامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت به‌ڵام شوێنی له‌ دایك بوونی زراده‌شت دیار بووه‌ كه‌ شاری جایجاستی میدی بووه‌، ئه‌م شاره‌ ئه‌كه‌وێته‌ خاكی میدیای كۆن و كوردستانی ئێستاوه،‌ له‌ رۆژ ئاوای رووباری ئاراسه‌وه‌، كه‌ له‌ ئا‌ڤیستای برومه‌ت " مقدس " به‌ ناوی روباری " دانیك " هاتوه‌، له‌مه‌ دیاره‌ كه‌ زراده‌شت به‌ ره‌گه‌ز میدیی بووه‌ له‌وانه‌یه‌ میدی گوتی بووبێت‌، " یه‌كێكه‌ له‌ خێڵه‌ مه‌زنه‌كانی میدی وكوردی ئیستا "نه‌ك  ئه‌فغانی و یاخود پارسی بێت، هه‌روه‌ها به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ رۆژئاواوه‌ به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات رۆیشتوه‌ و رووباری ئاراسی ئیستای " دانیكی ئا‌ڤیستای " بڕیوه‌
مازدا ییسنی " زراده‌شتی" وچه‌ند گریمان وهیمای ده‌روونی " دا :
له‌ ئاینی زراده‌شتیدا چه‌ندین هیما و گریمانه‌ هه‌ن، كه ئه‌گه‌ر‌ به‌راورد بكرێن له‌گه‌ڵ گریمانه‌ی ده‌روونناسی ئیستادا هه‌مان مانا ده‌به‌خشن، فرانسس ئه‌سكه‌نده‌ر له‌ په‌رتووكی "میژووی پزیشكیی ده‌روونناسی وژیری"دا، ده‌ڵێت : ئیمه‌ له‌ ئاستی سایكۆلۆژی " ده‌روونناسی " دا قه‌رزاری زراده‌شتین بۆ چه‌ندین ووشه ‌و گریمانه‌ كه‌ ئیستا‌ به‌كاریان ده‌هێنین وه‌كو :
·        دایینا: به‌ مانای هۆش یاخود به‌ ئاگابوون له‌ ئاستی ده‌روونناسی "consciousness Ego“ من یاخود ئه‌گریته‌وه‌، مانا : Thinking or thinking  brainبیركردنه‌وه‌ یاخود میشكی بیركردنه‌وه‌.
·        بادۆها : Consciousness or Perception هه‌ست وهه‌ست كردن "الشعور والاحساس" وهه‌ستكردنه‌وه‌ به‌ ئه‌ندامانی هه‌ست وه‌كو چاو بۆ بینین، گوی بۆ بیستن ... هتد.
·        ئاهۆ: بوونه‌وه‌ " الوجود " ژیان ومردن " یاخود خۆشه‌ویستی ژیان و ئاره‌زووی  مردن " كه‌ " vitas  thenatas   له‌ ده‌روونناسیدا ئه‌گرێته‌وه‌، به‌ مانای خۆشه‌ویستی بۆ ژیان، دژ‌ به‌ ئاره‌زووی مردن و رووخاندن ئه‌گرێته‌وه‌، به‌ پیی تیۆری فروید ئاره‌زووی ژیان پاڵ به‌ مرۆڤه‌وه‌ ده‌نێت بۆ پیشكه‌وتن له‌ رووی زانسته‌وه‌، كولتوور، شاره‌وانی، بیناسازی و كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌لام ئاره‌زووی مردن بۆ كوشتن، خۆكوشتن و رووخاندنه.‌
·        خفارینگۆ: یاخود منی باڵا "Super Ego" كه‌ شێوه‌ی بیروڕا، ئایین، نیشتمانپه‌روه‌ری ئه‌گرێته‌وه‌، به‌ مانای ویژدان "concience" دێت كه‌ له‌ زراده‌شتیدا تیشك یاخود رووناکی خواوه‌ند ئاهۆرا – مازدایه‌، له‌ مرۆڤ و زینده‌وه‌‌ره‌كانی دیكه‌دا
ئازادی :
له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێک که‌س بڵێن، ئازادی په‌یوه‌ندی به‌ ده‌روونناسیه‌وه‌ نییه‌، به‌لام ئازادی زۆر باش په‌یوه‌ندی ‌ به‌ ده‌روونناسیه‌وه هه‌یه ‌، چونكه‌ مرۆڤی ئازاد له‌ راز و نیازی بیر كردنی خۆیدا ئازاد بێت وبیر و فیكری ئازاد ده‌بێت تووشی گرێ وخه‌فه‌ی بیرورا ده‌ربرین  نابێت " Will Power " ی به‌ هێزتر ده‌بێت، خواست، ئیراده،‌ و ئاره‌زووی خۆی ده‌رئه‌بڕێت و به‌ بیركردنه‌وه‌ و فیكری ئازاد بڕیار ئه‌دات بۆشیكردنه‌وه‌ی گیروگرفتی ژیان و باری سایكۆلۆژی ته‌ندروستی چاكتر ئه‌بێت.
یه‌كه‌م جار سۆمه‌رییه‌كان  وشه‌ی ئازادیان به‌كارهێناوه‌ "ئامارجی" كه‌ هه‌مان وشه‌ی ئازادی ئه‌گرێته‌وه‌، زراده‌شتی بایه‌خی زۆری به‌ ئازادی وفیكری ئازاد داوه‌ "ئارتای" – ئیراده‌ یاخود خواست زۆر گرنگ بووه‌ لای زراده‌شت به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ نه‌ زراده‌شت و نه‌ خواوه‌ند ئاهۆرا – مازدا به‌ زۆر ئامۆژگاری خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵکدا نه‌سه‌پاندووه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ زراده‌شتیان په‌رستوه‌ خواوه‌ند ئاهۆرا – مازدا هیچ ده‌سه‌ڵاتی ئاغا و كویلایه‌تی به‌ سه‌ردا نه‌بوون وه‌كو ئیسلام، یاخود باوكایه‌تی خوا به‌سه‌ر خه‌ڵکدا وه‌كو مه‌سیحی نه‌بووه‌، له‌ ئایه‌تێكی ئاڤێستادا خواوه‌ند ئاهورا – مازدا به‌ ئانای ده‌ڵیت :
تۆ ئه‌ی زراده‌شت باش گوێ له‌ من بگره، با خه‌ڵک به‌ ئازادی ته‌واو و خواستی ئازادی خۆیان وه‌كو بڕیاردانیان بۆ بریاری گرنگ له‌ ژیاندا من بپه‌رستن بێ به‌ كارهێنانی توند وتیژی نه‌ خواستی " گاتات - ییسنا – ئا‌ڤیستای كۆن“
زراده‌شتی و سروشت: هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م گریمانه‌یه‌‌ په‌یوه‌ندی به‌ ده‌روونناسیه‌وه‌ نییه‌، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی‌ زراده‌شتی بۆ یه‌كه‌م جار باسی سروشت وپاك وخاوێنی ئاو و سروشتی كردووه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ خواوه‌ند ئانا – هیتا له‌ پاشان بووه‌ به‌ یازاتات و به‌رپرسیار بووه‌ له‌ پاك وخاوینی ئاو و ره‌گه‌زی مرۆڤ.

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2007-11-20 17:45:56

ashq
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-20
دواترین سه‌ردان: 2007-11-20
په‌یامه‌كان: 2

Re: زراده‌شتی " له‌ بواری سایكۆلۆژی1"

cast xosh barez

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2007-11-20 17:47:38

ashq
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-20
دواترین سه‌ردان: 2007-11-20
په‌یامه‌كان: 2

Re: زراده‌شتی " له‌ بواری سایكۆلۆژی1"

dast xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2007-11-20 17:48:19

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: زراده‌شتی " له‌ بواری سایكۆلۆژی1"

سوباست ئةكةم ashq هةر بزيت بةريزم .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net