❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / 120 ساڵ به‌سه‌ر دروستكردنی‌ تاوه‌ری‌ ئیڤل تێپه‌ڕی‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-12 16:10:22

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

120 ساڵ به‌سه‌ر دروستكردنی‌ تاوه‌ری‌ ئیڤل تێپه‌ڕی‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-45a456f40c.jpg
له‌یادی‌ 120 ساڵه‌ی‌ دروستكردنیدا، شاره‌وانی‌ پاریس به‌رگێكی‌ نوێی‌ به‌ تاوه‌ری‌ ئیڤل به‌خشی‌، ساڵانه‌ زۆرترین گه‌شتیار سه‌ردانی‌ تاوه‌ری‌ ئیڤل ده‌كه‌ن و به‌ سه‌رنج راكێشترین پێكهاته‌ی‌ جیهان داده‌نرێت.
ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی‌ ئه‌مساڵ تاوه‌ری‌ ئیڤلیان بینیبێ هه‌ست به‌و جوانیه‌ بێ هاوتایه‌ی‌ ده‌كه‌ن و شایه‌دی‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌مساڵ گرنگی‌ زیاتری‌ پێدراوه‌.
ئه‌مجاره‌ بۆ رازاندنه‌وه‌ی‌ ئیڤل سه‌دان روناكه‌ره‌وه‌ی‌ ره‌نگاوره‌نگی‌ پێشكه‌وتو به‌كارهێنراوه‌، ئه‌م نمایشه‌ش تا سه‌ری‌ ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت.
تاوه‌ری‌ ئیڤل، كه‌ ساڵانه‌ زۆرترین گه‌شتیار له‌ جیهاندا سه‌ردانی‌ ده‌كه‌ن، ئه‌مساڵ به‌ به‌رگێكی‌ رازاوه‌وه‌ یادی‌ 120 ساڵه‌ی‌ خۆی‌ ده‌كاته‌وه‌و گه‌شتیارانیش پێیان وایه‌ ئه‌م رازاندنه‌وه‌یه‌ بۆ راكێشكردنی‌ زۆرترین گه‌شتیاره‌ به‌لای‌ تاوه‌ری‌ ئیڤلدا.
شاره‌وانی‌ پاریس بڕیاریدا روخسارێكی‌ نوێ بدات به‌ تاوه‌ری‌ ئیڤل، به‌هۆی‌ نمایشێكی‌ روناكی به‌خشی‌ رازاوه‌ی‌ ره‌نگاوره‌نگی‌ سه‌رنج راكێشی‌ ناوازه‌وه‌، ئه‌م ستایشه‌ وته‌ی‌ هه‌مو ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ تاوه‌ری‌ ئیڤلیان به‌و شێوه‌یه‌ بینیوه‌.
گه‌شتیاران ده‌ڵێن، به‌به‌رده‌وامی‌ شتی نوێ له‌ تاوه‌ری‌ ئیڤلدا ده‌بینین، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش به‌ روناكیه‌كی‌ له‌ شێوه‌ی‌ ئاڵای‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا رازێنرابۆوه‌، چونكه‌ فه‌ره‌نسا سه‌رۆكایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپای‌ ده‌كرد، هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وپێشیش به‌ ره‌نگه‌كانی‌ ئاڵای‌ فه‌ره‌نسا رازابۆوه‌، ئێستا شتێكی‌ نوێترو سه‌رنج راكێشتر ده‌بینرێت، ئه‌م گۆڕانكاریانه‌ جێگای‌ سه‌نجی‌ گه‌شتیارانن و پێیان وایه‌ ئه‌م هه‌مو گۆڕانكاری‌ و رازاندنه‌وه‌یه‌ بۆ راكێشانی‌ سه‌رنجی‌ زۆرترین گه‌شتیاره‌و شاره‌وانی‌ پاریس ده‌یه‌وێت به‌م كاره‌ زیندویی به‌ تاوه‌ره‌كه‌ ببه‌خشێت.
400 روناكی‌ به‌خشی‌ ره‌نگاوڕه‌نگی‌ پێشكه‌وتو و تازه‌ بابه‌ت به‌شداری‌ ده‌كه‌ن له‌ ساڵیادی‌ 120 ساڵه‌ی‌ تاوه‌ری‌ ئیڤلدا ، ئه‌م نمایشه‌ نوێیه‌ی‌ ئیڤل تا سه‌ری‌ ساڵی‌ نوێ به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌تێكه‌ڵبونی‌ ره‌نگه‌ جوانه‌كانی‌ له‌سه‌روه‌ بۆخواره‌وه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، به‌به‌رزی‌ 325 مه‌تری‌ تاوه‌ره‌كه‌.
ئه‌م رازاندنه‌وه‌ی‌ تاوه‌ری‌ ئیڤل، ماوه‌ی‌ مانگێكی‌ خایاندوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ئه‌و وزه‌یه‌ی‌ بۆ به‌كارخستنی‌ روناكیه‌كه‌ پێویسته‌ سێجار له‌و وزه‌یه‌ كه‌متره‌ كه‌ روناكی‌ ئاسایی پێویستیه‌تی‌.
تاوه‌ری‌ ئیڤل 120 ساڵه‌ وه‌كو دڵێكی‌ به‌تین له‌ناو دڵی‌ پاریس لێده‌دات و هه‌میشه‌ وه‌كو شاژنێكی‌ ئاسنین ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مڕۆش یادی‌ رۆژی‌ له‌دایك بونی‌ ده‌کاته‌وه‌.


                                                                                                                                                        سه‌رچاوه‌ sbeiy

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net