.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










توێژه‌رانی "Harvard School of Public Health" بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که ئه‌وانه‌ی له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کارییاندا دووچاری زۆرکێشی هاتوونه‌ته‌وه، به‌چوونه ته‌مه‌نه‌وه دووچاری تووشبوون به "Multiple Sclerosis" ده‌بنه‌وه. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك، که به‌درێژایی 40 ساڵ چاودێری باری ته‌ندروستی 238 هه‌زار ئافره‌تی کردبوو، ده‌ریخستووه، که ئه‌وانه‌ی له‌ته‌مه‌نی 18 ساڵییاندا دووچاری قه‌ڵه‌وی هاتوون، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به "Multiple Sclerosis" دووئه‌وه‌نده بووه. هه‌روه‌ك له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Neurology"دا هاتووه، کێش له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا یان هه‌راشبووندا هیچ ڕۆڵێکی ئه‌وتۆی نه‌بووه.
"Kassandra Munger" و هاوه‌ڵه‌کانی داتای په‌رستاره‌کانیان هه‌ڵسه‌نگاند، ئه‌وانه‌ی به‌شداربوونی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك بۆ خۆراك، شێوازی ژیان و ته‌ندروستییان کردبوو. له‌ماوه‌ی ئه‌و 40 ساڵه‌دا 593ی ژن دووچاری "Multiple Sclerosis" هاتبوون. زاناکان به‌راوردی ئه‌گه‌ره‌کانی دووچاربوون به نه‌خۆشی ناوبراو له‌گه‌ڵ "BMI" له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا کرد.
به‌شداربووان داوایان لێ‌کرا، کێشی خۆیان به‌یارمه‌تی دیاگرامێك له‌ته‌مه‌نی پێنج، ده و بیست ساڵدا بکێشن. له ئه‌نجامدا ده‌رکه‌وت، که ئه‌و ژنانه‌ی له‌ته‌مه‌نی 18 ساڵییاندا "BMI"یه‌که‌یان له 30 و زیاتر بووه، دووئه‌وه‌نده‌ی مه‌ترسی تووشبوونیان به "Multiple Sclerosis" هه‌بووه. ئه‌نجامه‌کان وه‌ك خۆیان مانه‌وه، کاتێك فاکته‌ره‌کانی وه‌ك جگه‌ره‌کێشان و وه‌رزشیش ڕه‌چاوکران.
ئه‌و ژنانه‌ی له‌ته‌مه‌نی 20 ساڵیدا کێشێکی زۆریان هه‌بووه، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به "Multiple Sclerosis" به‌هه‌مان شێوه زۆربووه. لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشووتر ده‌ریانخستبوو، که به‌رزی ئاستی ڤیتامین "D" ده‌بێته هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشی ناوبراو. به‌پێی په‌یڤه‌ی زاناکان، که‌مبوونه‌وه‌ی ڤیتامین "D" ده‌بێته هۆکاری به‌رزکردنه‌وه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشی "Multiple Sclerosis". هۆکاری ئه‌م دیارده‌یه‌ش بۆ خانه چه‌ورییه‌کان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، که توخمێك وه‌به‌رهه‌مده‌هێنن، که کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر سیسته‌می به‌رگری. به‌مجۆره‌ش ده‌کرێت په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان که‌می ڤیتامین "D" و "Multiple Sclerosis" دروست بکرێت.
Xozga

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dastt xosh beet sarkawtu beet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
